کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توركیا ڕێگری له ‌كۆمپانیای قه‌یوانی یه‌كیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ناو خاكی ده‌كات

Thursday, 26/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری دهۆك
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌حه‌مید عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل، دوێنێ شه‌و 24 /7 /2012 پێی راگه‌یاندین كه‌ كۆمپانیای قه‌یوان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ره‌ش بۆ ناو خاكی توركیا، له‌لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سه‌ربازی توركیاوه ‌مۆڵه‌تیان پێ نه‌درا،به‌هۆی نزیكیان له ‌ئێرانیه‌كانه‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ئه‌وه‌ی پشت راست كرده‌وه، ‌كه‌ حكومداری مه‌ده‌نی توركیا رازی بوون تا كۆمپانیای قه‌یوان نه‌وتی ره‌ش بۆ ناو توركیا بگوازنه‌وه، ‌كه ‌سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌، به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵه ‌سه‌ربازیه‌كانی توركیا ئه‌و هه‌وڵه‌یان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌ و ماوه‌یان نه‌داوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌، كه ‌هیرۆی هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی خاوه‌نی 450 تانكه‌ری نه‌وت هه‌لگره‌ له‌ گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان و زیاتر له ‌300 تانكه‌ریان له ‌نێوان ئیران و سلێمانی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌و ولاته‌ده‌گوازنه‌وه‌.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ‌له‌ حه‌مید عه‌لییه‌وه‌، توركه‌كان ته‌نها مۆڵه‌تیان به‌كۆمپانیای عێراق ئۆێلی سه‌ربه‌نێچیره‌ڤان بارزانی داوه‌، كه ‌له‌لایه‌ن عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زیر و براكانیه‌وه ‌به‌رێوه ‌ده‌بردرین.
شایانی باسه‌ كۆمپانیای عێراق ئۆیل سه‌ر به‌ گروپی كۆمپانیاكانی سه‌ڵاحه‌دینه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه ‌له‌عه‌بدوڵموته‌لیب بارزانی و سه‌باح مولحیم ڕاویژكاری بازرگانی نێچیره‌ڤان بارزانی به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە