کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بريارێكی نهێنی بنەماڵە‌ی بارزانی دژی يه‌كگرتووی ئيسلامی

Wednesday, 04/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ری ڕه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی يه‌كگرتووی ئيسلامی به‌ ئاماده‌نه‌بوونيان له‌ مه‌كته‌بی ئه‌ميری كۆمه‌ڵی ئيسلامی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سرۆر بارزانی و شانده‌كه‌ی پارتیدا،بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خودی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆری كوری هه‌ستيان به‌و سوكايه‌تیيه‌ كردووه،‌ كه‌ مامۆستا سه‌لاحه‌دين به‌هادين ئه‌مينداری گشتی يه‌كگرتوو شورای ئه‌و حزبه‌ وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ پای سوتاندنی باره‌گاكانيان ئه‌و سووكايه‌تیی و ريسوايه‌يان به‌ خودی ئه‌ندامانی بنەماڵە‌ی بارزانی زانيوه‌!
ئيواره‌ی دوينێ مه‌سعود بارزانی به‌ ته‌له‌فون په‌يوه‌ندیی به‌ مه‌سرور بارزانی كوڕیيه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زياتر له‌ هه‌فەته‌يه‌كه‌ له‌ توركيايه‌ و ئەو برياره‌يان داوه‌ كه‌ به‌ هيچ شيوه‌يه‌ك ماوه‌ ناده‌ن باره‌گاكانی يه‌كگرتوو له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی سنوری بادينان بكريته‌وه‌، ئه‌و بڕياره‌شيان داوه‌ به‌ هه‌موو فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ندامانی يه‌كگرتوو له‌ بادينان ، برياريشيان داوه‌ له‌ سنوری هه‌ولێر چاودێری ووردی مالی سه‌لاحه‌دين به‌هادين و كاديرانی شورا و ئه‌وانی ديكه‌ بكه‌ن بۆ كاتی پێويست، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ هێرشه‌ ره‌ش(هه‌مزه‌ موحسين وبارزان قه‌ساب برای نه‌وزاد هادی و دلشاد يوسف گه‌رميانی) يان ديار كردووه‌ تا وردی‌ چاوديری مه‌كته‌بی سياسی و كه‌ناله‌كانی يه‌كگرتوو،مالی زۆربه‌ی ئيعلامییه‌كانی يه‌كگرتوو بكه‌ن بۆ كاتی پيويست.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئاسايشی گشتیيه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراد‌،كه‌ ٤٠٠ ئاسايش و زيره‌ڤانی به‌ جل و به‌رگی مه‌ده‌نی له‌و سنورانه‌ دانراون بۆ تۆله‌ سه‌ندنه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە