کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچیی پارە و سامانی حیزب و دەوڵەت دەچێتە کۆشی ژنی سەرکردەکانەوە

Tuesday, 04/02/2014, 12:00


ئێمە نەوەیەکی بوێر و ئەکادیمی نین، چونکە بریارمان داوە قسە لەسەر سیمبول و شەهیدەکان نەکەین هەر چیەکیان کردبێ!؟ بەهۆکاری ئەوەی ئەوانە رەمزن یان ئەوەتا دەلێن شەیتانیش دەست لەمردو هەلدەگرێ. بەلام لەمیژوو زانستەکەی، ئەو بۆچونە سەنگی نیە .چونکە پیرۆزی و سنور دانان بۆ رەخنە و هەلسەنگاندن بەرامبەر هەموو کەسایەتی و مەسەلەیەک هەیە . بۆیە قسە لەسەر، خودا، ئاین ، کەنیسە و مزگەوت ، سیمبولی شەهید و زیندوو، فەیلەسوف و رەمزەکان دەکرێ بەمەش کۆمەڵگای هوشیار تەندروست دروست بووە و سنور بۆ تاوان و ناپاکی و تالانیەکان دادەنرێ.

قسە لەسەر رەمز یان ئەو بەرپرسانەی کەوەک سیمبول سەیر دەکرێن، زوو یان درەنگ لەناو کۆمەلگای کوردیش دەست پێدەکات، چونکە کۆمەلگای کوردی لەدەرەوەی رەورەوەی میژوودا ناژی.

لەتەک ئەوەی زۆربەی شۆڕشەکانی کورد لە ژیر بریاری یەک سەرۆک دابووە، بۆیە میزاج و ژیانی ئەو سەرۆکە، وەک سوکانی شۆرشەکە بووە بەرەو کوێی هەنگاو نابێ بەو ئاراستەیە رویە. لەتەک ئەمەشدا، ئیمە تەنیا شتە سیاسیەکان دەبینن، بەلام ئەی دوای ٤٠ سال هیشتا خەلک ناوێری بڵێ ئەرێ پارەی شۆرشێ ١٩٧٤ کە مەزەندە دەکرێ بە ٧٥ ملیۆن دۆلاری ئەو کات، چی بەسەر هات؟ هەموو ئەگەر و باسکردنە لاوەکیەکانی ئاماژەی پێ کراوە ، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە مەلا مستەفای بارزانی پارەکەی بۆ خۆی و منالەکانی بردوە . چونکە ئەوانە شۆڕش وەک موڵک و تاپۆی خۆیانیان دەزانی.

هاوکات ئەو تاوانەی مەلا مستەفا بوە هۆکاری ئەوەی کەوا تالەبانیش هەمان رێچکە ، لەتالانی ئە وداهاتەی لەو دەڤەرەی کەوتبویە بەردەستی بگرێتە بەر . راستی ئەمەش سەیری یەکەم خالی یاداستی مەکتەب سیاسی ٢٠٠٤ بکەن کە ئاراستەی تالەبانیان کردبوو ، نووسیویانە کە کەس نازانێ داهاتی یەکێتی چەندە و لە کوییە؟
هەرئەمەش وای کرد کە هیرۆی خیزانی ئەمرۆ بەو پارە و پلە هەستیارانەی لەناو حزب و حکومەت بۆ بنەمالەکەی چەسپاندی، بتوانێ بەئاسانی کۆنترۆلی زۆرینەی یەکێتی بکات ، لەکاتێکدا ، نازانی دوو رستەی بەسود بڵێ ؟ جگە لەو دێرە نایابەی کەتائیستا گویبیستی بوین کەگوتی(ئەوەی دەلێ تالەبانی مردوە رەبی بەقوربانی بێ) گەر بەرپرسێکیش پێی بلێ تالەبانی مردوە، ئەوا وەک بەرهەم سالح لێی تورە دەبێ پێلاوەکەی تێدەگری و ئەندامێکی مەکتەب سیاسیش کاری بۆتە پیلاو هێنانەوەی تاکە پێلاوەکانی هیرۆ یان خەزینەی یەکیتی.
تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە شەهید قاسملۆش ، وەخودی کادیرەکانی دیموکراتیش نەفی ناکەن کەهاوسەرەکەی (هێلینا یان نەسرین) پارەی دیموکراتی بەناو بوە لەکاتی شەهید بونی قاسملۆ دا کەهەندێ هەوال باس لەوەدەکەن لەگەل دیموکرات دوایی رێکەوتنێکیان کردوە، لەنێوان هاوسەرەکەی و حیزبەکەی لەسەر ئەو پارەیە . بەهیوام حزبی دیموکرات، ئەو رونکردنەوەیە بدات بەچ هۆکارێ پارەی حزبێک ، کەپێشمەرگە بەوپەری کۆلەمەرگی و خەباتەوە کە زۆر جار ژیانی خۆی کردۆتە قوربانی کۆی کردۆتەوە بەناوی هاوسەری سەرۆکەکەی بووە!؟ ئایا لیژنەی مالیان وەک حزبەکەی تالەبانی نەبوە یان دلێری سەید مەجیدێکیان تیا هەڵنەکەوتوە؟ وەچۆن دواتر لەگەل هاوسەرەکەی رێکەوتون؟
دیارە ئەو کارە هەر لەناو کورددا نەبوە بەلکو گەلی فەلستینیش هەمان ئازاریان بینیوە، چونکە یاسر عەرەفاتیش پارەی شۆرشی فەلەستنی بەناوی خۆی و ژنەکەی کردبوو؟ لەدوای مردنیشی هەمو پارەکە ی شۆڕشی فەلستین کەوتە لای سها عەرەفات، ئەو سوها عەرەفاتەی دەلێن ١٠ شە ولەگەلیشی نەخەوتووە هەر لە ولاتانی ئەوروپا خەریکی ژیانی تایبەتی خۆی بووە.
چەند ساڵی لەمەوبەر نووسینێکم خوێندەوە ، لەپەرگرافێکا نووسیبوی ئەگەر ماجەکانی یاسر عەرەفات بۆ سوها بەپارەش لێک بدەینەوە، ئەوا بەدەیان هەزار دۆلار لەسەر شۆڕشی فەلەستین وەستاوە.

لەکۆتایش دەلێم ئەو شەرەی نیوان سێ بالەکەی ئیستای یەکیتی لەسەر کورسی وپارەکانی یەکیتیە ، کەهیرۆ دەیەوێ یەکیتی بەئارەزوی خۆی پێ هەلسورێنێ ، قسەکردن لەسەر چاکسازی و نوێبونەوەی یەکیتی درۆیەکی تری ئەو سیاسیانەیە
بیرمە لەگەرمەی شەری ناوخۆ تالەبانی لەیەکێ لەدیدارەکانی پەنجەی هەلشەقاند گوتی هەرگیز ئەو جارە بوار نادەم پارەی ئەو شۆڕش و خەلکە (برایم خەلیل) بۆ مالی مەلا مستەفا بروات، بەلام ئەوا خۆی و بنەمالەکەی لەوانیان خراپتر کردبێ کەمتر یان نەکرد؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە