کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


48 ملیۆن بۆ48 چركە

Saturday, 26/10/2013, 12:00





ساڵانێكە لەم وڵاتە ژیان بەسەردەبەم، چەندین كابینەو حكومەتم بینیوە، زۆر بەرپرس و،وەزیر و ئەندام پەرلەمانم ناسیوە،بەڵام تاكو رۆژى ئەمڕۆ، تاكە یەك خزمەت ،پرۆژە یاسا، چاكسازى ،ئاوڕدانەوەو خەمخۆریانم نەدیتوە،ئەوە بەچاوى خۆمان دەبینین،كە وڵات چۆن بەڕێوە دەچێت،تائێستاش خەڵك لەسەرەتاترین مافەكانى ژیان بێ بەشە،تا هەنوكەش خەڵك لەسەر بیروراى ئازاد زیندانى دەكرێت،تا ئەوڕۆش خەڵك لەسەر بنەماى حزبایەتى و لیست لیستینە ژیان بەسەردەبات، بەرۆژى نیوەڕۆ دەرمانى ئێكسپایەر و خواردنى خراپ وبەسەرچوو دێنن،كەچى نەمبیستۆو گوێم لێۆنەبوو كەسێك لەونوێنەرانەمان نركە بكات، رۆژانە لەبەرخاترى دزى و گیرفان پڕكردن بەلێشاو ئوتومبیل دێت، رۆژانە بەهۆى كارەساتى رێگاوبانە چەند كەسێك دەمرێت، تا ئێستاش كەم ئەندامان و بێ لانەكان لەسەر داواكردنى مافى خۆیان ،بەرشەق دەدرێن،تا هەنوكەش بازاڕ و كاروكاسپى لەدەستى حزبدایە،تا ئەم دەقیقەیەش هەرچى پەرلەمانتار و وەوزیرو گزیرە كۆیلەو بن دەستى دەسەڵاتن، سەرى رەزامەندى بۆ ئەرسەلان فرسەت دەلەقێنێت،تا ئەم ڕۆژگارەش دەیان هاوڵاتى هەیە شەولەسەر جادە رۆژ دەكاتەوە، چەندین خێزان هەیە كولانەمریشكێكیشى نیە تیایدا بحەوێتەوە. لەبەر هەژارى سەختى یژێوى ژیان چەندین خێزان لێك هەڵدەوشێنەوە،چەندین منداڵ فڕێدەدرێنە سەر جادەو كەس و كاریان ناتوانن بەخێویان بكەن. تا ئەم رۆژەش خەڵكانێك هەن داهات و بژێویان لەسەر پاشماوەى تەنكە خۆڵ و حاویە و زبڵدانەكانە،تائەم سەعاتەش سەدان منداڵ هەیە خەون بەچۆڕێك شیرەوە دەبینێت!، بەدەیان وسەدان نەخۆشى تالاسیما و شێرپەنجە و دەردى دیكە هەیە، چاولەڕێن حكومەت ولایەنى تەندروستى ئاوڕیان لێ بداتەوە چارەى دەردیان بكات، ئەمانەو سەدان و هەزار نەهامەتى دیكە، بونەتە بەشێكى دانەبڕاوەى ژیانمان، رۆژانە بەهەزاران تەنكەرەنەوت دەدزرێن وپارەكەى دەچێتە گیرفانى چەند كەسێكەوە ،كەس ورتە ناكات،رۆژانە حاڵ وژیانمان بەرەو خراپتر ونغرۆبون دەچێت، ئەدى كوا كاممان بیستمان ئەندام پەرلەمانێك، باسى یەكێك لەو كێشانە بكات؟ كامان ئاگاداربووبن،كە ئەندامێكیان بڵێت میللەت حاڵى خراپە،كامیان لەسەر ئەو نەهامەتیانە هاتنە دەنگ و،نەفرەتیان لەپەرلەمان وموئەسەسەكەى كرد؟ بێگومان كەسیان.
من یەكێكم لەو كەسانەى بەردەوام گوێ بیستى هەواڵ و گۆڕانكارى و وتوێژەكانى ناو هۆڵى پەرلەمان بوو و پرۆژەیاسا و دانیشتنەكا بوم، بەڵام لێتان ناشارمەوە، جگەلەدەكەسێك كەرەنگە زۆریشم وتبێت، كەسى دیكەیان ناناسم و نەمدیون لێدوان بدەن ودەربكەون، ئەوەشى كەدەیناسم و ناویم بیستوە،هیچم لێ نەدیوە(ێم وبكم) مانگانەش لەسەر حسابى ئێمە، پارەى باش و ئیمتیازى چاك و خانو ئوتومبیل و چى وچى بۆ مەیسەر بووە، بەوەشەوە ناوەستن بەپارەیەكى باش و چاك خانەنەشینیان دەكەن.
ئێستاش ئەرسەلان دۆڕاو ونابوت بەپیلانێكى دیكە بۆ ئەوەى رەزاى تاڵى خۆى شیرین بكات ، بڕیارى داوە كە هەر پەرلەمانتارێك 48 ملیۆن وەكو دیارى وپاداشت پێ بدرێت، من تێناگەم كام پاداشت و كام بەخشیش؟!بۆئەوەان چیان كردوە؟ بایى چەند خەمیان لەئێمە خواردوە؟سوێندتان لەسەرم نیە، من رازیم وئەڵێم رەببى نۆشى گیانیان بێت وعافێتان بێت و،وەكو شیرى دایكتان پێیان حەڵاڵ بێت،بەڵام ئادەى ناوى چەند ئەندامم پێ بَڵین كەبەدرێژایى ئەو چەندساڵەى پەرلەمانتار و نوێنەرى ئێمە بوون قسەیان كردبێت،ناڵێم چل و هەشت دەقیقە چونكە دڵنیام بەشى هەرەزۆریان، تواناو قابیلیەتى ئەوەیان نیە بەدرێژایى ئەو چوارساڵە، ئەوەندە وتووێژو لێدوانى دابێت،دەڵێم ئادەى كامیان بایى 48 چركە ئێش و ئازار و داواكارى ئێمەومانانیان هێنایە زمان و،بەرزیان كردەوە بۆ پەرلەمان؟
لەگەڵ رێزم بۆ بەشێك لەو پەرلەمانتارانەى كەتاكو ئێستا بەڕوسورى وسەربەرزى ماونەتەوە،خۆیان نەدۆڕاندوەو،تەسلیمى خواستى ئەرسەلان فرسەت و پێڕەكەى نەبوون،كە دڵنیاشم هەروادەبێت،ئەویش رەتكردنەوەى ئەو پارەیەیە،لەبەر ئەوەى لیستەكانى دەسەڵات و سەرۆكایەتى پەرلەمان دەخوازن بەو رێگەیە خەبات وهەوڵو كۆششى چەندساڵەتان لێ بكڕنەوە،ئەوەى كردوتانەو كۆشیوتانە و شەڕتان لەسەرى كردوە،ناو ناوبانگى خۆتان بێ سەربەرز سەرفرازكردوە، بەو بڕەپارەیە لێتانى بكڕێتەوە، بیرتان نەچێت ئەوان هەموشتێك لەپارەدا دەبینەوە و، شێت وشەیداى پارەن و، بۆ دەست خستنیشى خیانەت و ناپاكى و سەرشۆڕى وجۆرەها كارى ناشیاو ئەنجام دەدەن. دەخوازن لەكۆتایى و دوا ساتەكانى پۆستەكانتان ناسنامەى دۆڕان ونابوتى بدەن لەتەویلتان!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە