ئه‌ته‌وێ مۆنیکایه‌کی سه‌قف سلایدی 2010 ببه‌یته‌وه؟
Thursday, 21/01/2010, 12:00
له‌ڕۆژی 7 ئه‌م مانگه‌دا سه‌نه‌تۆری ئه‌مریکی (جۆن مه‌که‌ین) وشانده‌که‌ی گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر. دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆکایه‌تی دیوانی سه‌رۆکی هه‌رێم(فۆاد حسێن) و وه‌زیری ناوخۆ (که‌ریم سنجاری) و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه (فه‌لاح مسته‌فا) پێشوازیان لێ کرد. حکومه‌تی ئه‌مریکی که ئێستا دیموکراته‌کان باڵا ده‌ستن، نه‌هاتن به‌ته‌نها که‌سێکی حزبه‌که‌ی خۆیان بنێرن، به‌ڵکه له‌م شانده‌دا به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ندامێکی پارتی کۆماری که‌هه‌نووکه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وبه‌ڕیوه‌بردنن هاتۆن بۆ ئێره. ئه‌مه‌ش ئاماژه وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ووڵاته‌که‌ی نیشانی ده‌ره‌وه ئه‌دا. که‌چی له به‌رانبه‌ردا حکومه‌تی هه‌رێم سێ که‌سایه‌تی له‌پێشوازی ئه‌م شانده‌دا دانابوو که‌هه‌رسێکیان پارتین و به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ جۆن مه‌که‌یندا کردوه. لێره‌وه ڕووی ده‌ممان ئه‌که‌ینه سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم(دختۆر به‌رهه‌م) لێی ئه‌پرسین ئائه‌مه‌یه حکومه‌تی یه‌کگرتوی کابینه‌ی شه‌شه‌م؟ ئاگاتان له‌م جۆره کۆبونه‌وه‌و شتانه هه‌یه؟ بۆ ئه‌ندامێکی جه‌لالی له‌وێ نه‌بوه؟ ئه‌و براده‌رانه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌ڵکه جلێکی ڕه‌نگ زه‌ردیان به‌باڵای ئه‌و کیژه نازداره‌دا کردوه‌و ئه‌یانه‌وێ بسه‌لمێنن که کورد وحکومه‌ته‌که‌ی ڕه‌نگی زه‌ردیان هه‌یه. ئه‌ز له‌و بڕوایه‌دام گه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی سه‌نه‌تۆره ئه‌مریکیه‌که له‌پڕدا نه‌بوبێ، وه‌ك هه‌موو جارێ، ئه‌وا فریای ئه‌وه‌ش ئه‌که‌وتن جامانه‌یه‌کی سووریش بکه‌نه سه‌ر ئه‌و کوڕه بچکۆله‌یه‌ش .
جا لێره‌دا مه‌ته‌ڵه‌که‌ش ئه‌مه‌یه، گه‌ر زانیت ئه‌وا خه‌ڵاتێکی باش وه‌ربگره و هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌بیته خاوه‌نی مۆنیکایه‌کی نوێ . گه‌ر دانیشتووی هه‌ولێری ئه‌وا سه‌ردانی که‌مال که‌رکوکی بکه. وه ئه‌گه‌ر له‌سلێمانیشی ئه‌وا یه‌کسه‌ر بچۆ لای ئامۆژنه هێرۆ له مه‌ڵبه‌ندو خۆی سویچه‌که‌ت ئه‌داتێ.
جا له‌به‌ر قورسی وگرانی مه‌ته‌ڵه‌که هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئاسانکاری تیا بکه‌م و،وا له‌خوێنه‌ری به‌ڕێز بکه‌م بتوانێ له‌م خه‌ڵاته بێبه‌ش نه‌بێ. بۆیه به‌چاکی ئه‌زانم چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ڕیزبه‌ند بکه‌م ، تا خوێنه‌ر لانی که‌م به‌ختی خۆی له‌سه‌ر یه‌کێکیان تاقی بکاته‌وه‌و به‌و هیوایه‌ی بێبێته خاوه‌نی براوه‌ی ئه‌م مه‌ته‌ڵه.
مه‌ته‌ڵه‌که‌ش به‌م شیوه‌یه‌یه: له‌کاتی هاتنی جۆن مه‌که‌ین بۆ هه‌ولێرو دوای پێشوازی کردن لێی، ئایا له‌گه‌ڵ کێدا کۆبۆته‌وه؟
1-سه‌رۆکی ته‌زوویر.
2-باوکی مه‌سروور.
3-خوشکه‌زای هۆشیار زێباری.
4-مامی نێچیرڤان.
5-سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
6- خاوه‌نی 31 ئاب.
7-کوڕه لاژکه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست