تکایه به‌رده‌وام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه‌ره‌وه بۆ خوێندنی هه‌واڵی تازه‌ی ئه‌مڕۆ، که به دوای یه‌کدا دایانده‌به‌زینین
Friday, 25/02/2011, 12:00
هه‌واڵێكی گرنگ
دوای گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن 68 زانای ئیسلامی هه‌ولێر فه‌توایه‌كی گرنگ له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان و ته‌قه‌كردن به‌ڕووی خۆپێشانده‌ران دهردهكهنستاندهر:
تایبه‌ت
دوای تاوتوێكردنێكی 10 سه‌عاتی كه تێیدا 68 زانای ئاینی پارێزگای
هه‌ولێر وتوێژوو و گفتوگۆیان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی شاری سلێمانی و
ناوچه‌كانی تر كرد ، وه له كۆتاییدا مامۆستایانی ئاینی گه‌یشتنه ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌وا:
1- ته‌قه‌كردن به‌ڕووی خۆپێشانده‌ران حه‌رامه‌و نه‌هی
كراوه.
2- خۆپێشاندان مافێكی شه‌رعی و شتێكی باشه.
ده‌قی
به‌یانه‌كه‌و فه‌تواكه و ناوی زانایان
http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=4656-----------------------------------------------------------------
گروپی شۆڕشی نێرگز
سلێمانی:
سه‌رجاوه‌یه‌کی نزیک له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی و گۆڕان ئه‌م زانیارانه‌ی پێ ڕاگه‌یاندین
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه ی.ن.ک و پ.د.ک به فه‌رمی داوای کۆبونه‌وه‌یان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش تاوتوێ کردنی داواکه‌ی ئه‌و دو پارته بریاری دا له‌گه‌ڵ ی.ن.ک کۆبێته‌روه وداواکه‌ی پارتیشی هه‌روا به هه‌ڵپه‌ستراوی هێشتۆته‌وه.
ئه‌وه‌بو وه‌ک هه‌مومان ئاگادارین ئه‌مڕۆ سێ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی سه‌ردانی ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کرد.
وه‌فده‌که‌ی یه‌کێتی به چه‌ند پێشنیارێکه‌وه هاتبونه لای گۆڕان، که زۆربه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌که‌ی گۆڕاندا یه‌کی ده‌گرته‌وه، یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌ت و چاکسازیدا بوه.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه وه‌فده‌که‌ی گۆڕان پێیان راگه‌یاندون که ئه‌وان سورن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر و وه‌ره‌قه 7 خاڵیه‌که‌یان، به‌ڵام بڕیاری کۆتای ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌که.
پاش کۆبونه‌وه‌که، گۆڕان کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی خۆی ئه‌نجام دا، و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو کۆبونه‌وه‌که چه‌ند بڕیارێکی داوه، ئه‌وانه‌ش به کورتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1- گۆڕان سوره له‌سه‌ر وه‌ره‌قه 7 خاڵیه‌که‌ی بۆ چاکسازی
2- گۆڕان سوره له پشتگیری کردنی خۆپشانده‌ران تا جێبه‌جێکردنی دوا داواکاریه‌کانیان
3- دانانی سه‌قفێکی زه‌مه‌نی بۆ پارته سیاسیه‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی چاکسازی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی
4- گفت‌و گۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و رێکخراوه‌کان، بێ ئه‌وه‌ی خۆپشاندان و ناڕه‌زایه‌کانی شه‌قام بوه‌ستێت
بڕیاریشه پاش چه‌ند کاتژمێرێک یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی گۆڕان له ک.ن.ن ه‌وه ئه‌م خاڵانه رونتر بکاته‌وه.
واته خۆپشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت و چاوه‌ڕی ده‌کرێت خۆپشاندانه‌کان چڕتر ببنه‌وه،،،،
سه‌رکه‌وتن بۆ خۆپشابده‌ران
سه‌رکه‌وتن بۆ شۆڕشی نێرگز تا چاکسازی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی
گروپی شۆڕشی نێرگز له فه‌یسبوک
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
-------------------------------------------------------------------
"له سه‌عاتی سفردا له هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌ست پێ ده‌كات" هه‌ولێِر: سێ هاوڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه رفێنراون و تائێستا چاره‌نوسیان دیارنییه (سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی به به‌یاننامه و لێدوانی كه‌سایه‌تی و چالاكوانی مه‌ده‌نی باسوخواسی خۆپیشاندان بۆ چاكسازی له هه‌ولێر هاته ئاراوه، سه‌ره‌ڕای به مه‌عه‌سكه‌ر كردنی هه‌ولێر، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كردن و گرتنی هاوڵاتیان، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ سێ هاوڵاتی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی پارتییه‌وه
رفێندراون.
په‌یامنێرمان له هه‌ولێره‌وه پێی راگه‌یاندین: له‌كاتێكدا سێ هاوڵاتی (خالید شینه حه‌سه‌ن - ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵا - شێرزاد ئه‌بوبه‌كر حسێن) له باخی گشتی پێكه‌وه راوه‌ستاون، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئاسایشی پارتییه‌وه رفێندراون و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره.
شایه‌نی باسه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پارتی به هه‌زاران چه‌كداری له‌ناو شاری هه‌ولێردا بڵاوكردۆته‌وه، هاوكات له‌لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی پارتیشه‌وه سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر داخراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر به سبه‌یان راگه‌یاند: خۆپیشاندانی ئه‌مڕِ بۆیه دواخراوه، چونكه دڵنیابوین پارتی خوێن ده‌ڕێژیت، به‌ڵام بڕیارمانداوه له سه‌عاتی سفردا خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین و به هه‌زاران كه‌س بڕژێنینه سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر.
وتیشی: تائێستا به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی لای ئێمه‌یه زیاتر له 15000 هه‌زار كه‌س ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاندوه كه چاره‌نوسیان هه‌رچی بێت له‌گه‌ڵمان بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ئه‌م بارودۆخه به‌شداری خۆپیشاندان بكه‌ن.هه‌واڵێک له که‌رکوکه‌وه..
--------------------------------------------------------------------
له‌دوای خۆرکه‌وتن چەند چەكداریكى نەناسراو هەلیانكوتاوەتە سەر پاریزكاى كركوك و ته‌قەیكى زوریان كردەو وتاكو ئامادەكردنى ئەم هەوالە 7 بۆلیس بریندارە ... و ئیستا كۆبته‌ر لە سەر پاریزكاى كه‌ركوك دەسوریتەوەو، هاتو چوكردنش قدەغەكراوە لە 6 ئیوارەوا تاكو 5 بیانى..
--------------------------------------------------
بەپەلە بەپەلە... 2شەهید و 70بریندار لەكەلار هەیە
بەهۆی ئەو خۆپیشاندانە بێوێنەیەی كە كەلاری گرتۆتەوە و بەردبارانكردنی لقی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزەكانی پارتی بەدۆشكەو بی كەی سی و كلاشینكۆف كەوتونەتە گیانی هاووڵاتیان و 2گەنج شەهید بوون و نزیكەی 70كەس بریندار بوون.
2سەعات دوای روداوەكە هێزێكی زۆری زێرەڤانی رووی لەناوچەكە كردووە كەوتونەتە گیانی خەڵك و ئاسایش و پۆلیسی ناوچەكەیان داوەتە بەرشەق و دەیانەوێت خۆپیشاندەران دامركێننەوە.
---------------------------------------------------
ئاگادارییه‌کی گرنگ له دەستەى رێکخەرى كۆبونەوەى جەماوەرى لەهەلەبجە..
وەك ریزیك بۆ شەهیدبونى (سەركارحمەسەعید)كۆبونەوەى جەماوەرى راكیرا لەرۆزانى24و25ى شوبات_خەلكى هەلەبجە ئاكادار دەكەینەوە كە سبەى سعات3 لەباخجەكەى نزیك باسەكانى عەنەب كۆبونەوەى جەماوەرى لەهەلەبجەى شەهید دەست بئ دەكاتەوە_داوالەسەرجەم جین وتویزە جیاجیاكانى شارى هەلەبجە دەكەین بینەبال كۆبونەوە جەماوەریەكە (دەستەى ریخەرى كۆبونەوەى جەماوەرى لەهەلەبجە)
-----------------------------------------------------------
به‌په‌له... له‌سه‌ر به‌شدارى كردنى له خۆپیشاندانه‌كان و ووتار دان لە ساحەی ئازادی هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له د.موسه‌نا ئه‌مین ده‌كرێت
محمەد ئەركان . سلیمانى
له وتاریكیدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شی كرد د.موسه‌نا ئه‌مین مامۆستاى زانكۆ ڕایگه‌یاند له ماوه‌ى ڕابرددوودا به چه‌ند ڕێگایه‌كى جیاواز هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنمان لێكراوه به‌هۆى به‌شدارى كردنمان له خۆپیشاندانه‌كان و داواومان لێكراوه كه ده‌بێت واز له به‌شدارى كردن بهێنین و ئه‌مڕۆش ئێمه به به‌شدارى كردنمان وه‌ڵاممان دانه‌وه.
د.موسه‌نا وتیشى داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌كه‌ین كه چیتر داواى خۆپیپشانده‌ران و جه‌ماوه‌رى كوردستان پشتگوێ نه‌خه‌ن، هه‌روه‌ك دواى له هاوڵاتیانى شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك كرد كه چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن و بێنه مه‌یدانه‌وه
----------------------------------------------
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بە تەلەفون پێیان ڕاگەیاندین لە ناو بازاری شاری هەولێر نزیكەى زیاتر لە هەزاركەس بۆ خۆپیشاندان ئامادەیە بەلام ئەوەى جێگەى داخە كۆمەڵێك خۆفرۆش و شه‌رفرۆش و به‌ڵته‌جییه‌کانی موباره‌ک ئاسا بە وتافی بژی بارزانی خۆپیشاندەران و خەڵكی كوردستان چەواشە دەكەن و ئەمەش بووەتە هۆی بێزاربوونى خۆپیشاندەرانی شۆڕشگێرو بەوەفاو تا ئێستا بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
----------------------------------------------
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو بە تەلەفون پێیان ڕاگەیاندین كە كۆسرەت ره‌سول عه‌لی خۆی ئامادەكردووە بەرەو كەركوك بەڕێدەكەون بەهۆی نائارامى كركوك.
----------------------------------------
هەر ئێستا سەعات 2 و نیوه لەشاری دەربەندیخان خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە لاوان ئاڵای كوردوستانیان بەرز كردۆتەوە
---------------------------------------
هەوالێكی بە پەلە لە هەولێرەوە
لە سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو كە سەر بەهێزەكانی پۆلیسی هەولێرە ڕاستەوخۆ فرمان لە وەزارەتى ناوخۆ وەردەگرن ڕایگەیاند كە ئەمرۆ رۆژی هەینی كە لە پشوی خۆیدا بووە و بانگ كراوەنەتەوەو جلی مەدەنیان پێدراوە ئەمریان پێكراوە كە لە ڕوودانی هەر جۆرێك خۆپیشاندان دژی خۆپیشاندەران بوه‌ستنه‌وه.ده‌کرێت بووترێت پارتیش به‌ره‌سمی له ژێر ناوی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵته‌جی بۆ سه‌ر گیانی هاولاتیانی بێ دیفاع به‌کرێ ده‌گرێت یا پاداشتیان ده‌کات.
----------------------------------------------
ئیستا لە حویجەى شارى كركوك لە په‌یوندیه‌ك كە تایبەت بوو ، نیوست ناوى خوی بلاوكاتەوا لە ناوخوبشاندانەكە رایكه‌یاند كە حەویجەیان بە كاملى كونترول كردوە ته‌نها یەك بولیسى حوكمتى تیانیه ودامو ده‌زكاكانى ئەو شاره‌یان سوتاندوە و تالانیان كردوە
و هەر ئەو هاولاتیه رونیكردوە كە بەنیازن خوبشاندانەكە بەرو شارى كركوك بگوازنەوە بلام لە بازگەكانى حه‌ویجە ریگه‌یان پی نادرى ته‌نانەت تەقە لە نیوانیاندا رویداوه.
--------------------------------------------------------------------------------
هه‌ر ئێستا له هه‌ولیر، له به‌رده‌م باخی شار پاراستنی مه‌سعود بارزانی هاوڵاتییه‌کیان بریندارکرد و ،وا ده‌یگه‌ینریه نه‌خۆشخانه.
----------------------------------------------------------
سه‌ربازێکی عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك كوژرا له‌شاری كه‌ركوك
پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌رانو فه‌وجێكی سوپای عێراقیدا
رویدا.له‌ئاكامدا سه‌ربازێكی عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك كوژرا.
حاڵی حازر ده‌وروبه‌ری بینای پارێزگای كه‌ركوك به‌هێزێكی چه‌كدار
گیراوه، خۆپیشاندانه‌کان له شاری که‌رکوک به‌ده‌وامه .. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئه‌و
فه‌وجه‌ی پێكدادانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانداكردوه له‌نه‌ته‌وه‌ی
كوردن.
----------------------------------------------------
ئێمه ژماره یه ک گه نجانی ئازادی هه وڵیر ئێستا له پێش باخی شار کۆبوینه ته
وه به ڵام پاخو ده ورو به ری به ته واوه تی به هێزه ئه منی یه کان گیراوه
هه رچه نده گه نجێکی زۆر له هه م‌و هه ولێره به ره و باخی شار به ڕێوه ن.
له هه واڵی زیاتر ئاگادارتان ده که ینه وه............
--------------------------------------------------------
چه‌ند هه‌واڵێکی کورت..
1- هێزێكى زۆرى پارتى لە بادینانەوە بۆ هەولێر بەرێوەیە .
2- بارودۆخى هەولێر زۆر ئاڵۆزە ، زانكۆ داخراوە و هێزێكى زۆرى پارتى لە ناوشار و لە دەروازەكانى هەولێر دابەشكراوە و هێزێكى زۆرى پارتى بەربەستێكیان لە دەورى پیرمام و سەرى رەش دروستكردوە .
3- كات ژمێر (11)ى پێش نیوەرۆى ئیمرۆ هێرۆ خان و مەلا بەختیار بەپەلە سەردانى ماڵى نەوشیروانیان كردوە .
4- (500-1000)چەكدارى زێرڤانى تا ئێستە لە فەرماندەیى یەكیەتى لە سلێمانى ماونەتەوە و پاشەكشەیان نەكردووە .
بۆ ئاكادارى هاولاتیان
بەریزان بە بیى هەوالیك لق و ناوجەكانى بنەمالەى بەرزانى هەستاون بە كرینى زمارەیەكى زۆر (دار‌و لاستیك, یان تیر‌و كەوان) لە كەل كرینى هەلمات بۆ كاتى نزیك بوونەوەى جەماوەرى خۆبیشاندەر بۆ سەر مۆلكەكانیان , لە كاتیكدا ئەمە جۆریكە لە شیوازیكى درندانە بۆ سەر خۆبیشاندەران جونكە لە مەودایوكى زۆو دورەوە ئامانجى خۆى دەبیكیت ترسناكیشە..
--------------------------------------------------
ئەم هەوالە ئەم بەیانیە لە لایەن نقیبیكی هیزی بیشمەركەوە بیمان ووتراوە كە ئەو هەوالانەی باس لە كشانەوەی هیزی زیرەفانی دەكریت راست نیە بەلكو لە سەراوی سوبحان ئاغا خویان حەشارداوە بو ئاكاداری لە دوینیوە مووجەی بیشمەركە 150000هەزاربریاردراوە زیاد بكری.
-------------------------------------------------------
زۆر بەپەلە لەهەولیرەوە
ستەم لیكراویك
بەپیی ئەو هەوالانەی دەستی پەیامنیرمان كەوتون لەسەر رەوشی شاری هەولیر دەستەلات فریشكی كەوتووە و لەحلەتیكی زۆر ترس و دلە راوكیدایە و بەلگەش لەسەر ئەم قسانە ئەوەیە كە هیچ سوچ و سەركۆلان و بازار و ئاست بینایەك نەماوە دەستەلاتە تۆقیوەكە هیزی سەربازی و چەكداری ئاسایش و زیرەڤان لیدانەنابیت و شاری هەولیر لەوپەری خامۆشیدایە ئەمەش زیاتر دەستەلاتی دوچاری دلەراوكی و ترس كردوە و بەهەموو هیزیكیەوە هیشتا دەترسیت چونكە ئەزانیت چارەنوسی ئەویش لەچارەنوسی :(حوسنی موبارەك بن عەلی و قەزافی) هاوری و هاوپیشەیان باشتر نابیت.
---------------------------------------------------
لەژێر فشاری جەماوەری راپەڕیوی كەركوكدا، پارێزگار دەستی لەكار كێشایەوە
چاودێرێك
لەئاكامی ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەرفراوانەی كەركوكی گرتۆتەوە، لەقەزای حەویجەو ناو شاری كەركوكی گرتۆتەوە، دوای دەست بەسەراگرتنی شارەوانی حەویجەو قایمقامیەت، پارێزگاری كەركوك دەستی لەكاركێشایەوە.
------------------------------------------------
لە هەولێر زانكۆكان روو لە ئاڵۆزییه..
ئەمرۆ لە كۆلیجەكانی هەولێر رێ بە قوتابیەكان نەدرا دەست بە خۆپیشاندان بكەن پۆلیس بو ناو كۆلیجەكان كەوتبوون و كۆمەلێكی زۆریان لێ گرتن لەبەر ئەوەی جلی شینیان لەبەر بوو كە زۆر بە شێوەیەكی ناشرین مامەلەیان لەكەل كردن و گرتیانیان, وە دەوامی كۆلیج تاكو دوای مانگی چوار راگیرا,, ئایا ئەوە كەی ئازادیە كە خوێندكار لەناو شوێنی خوێندن و فێربوون ئاوا مامەلەی لەگەل بكریت؟؟؟؟؟؟....
بە ناوی قوتابیانی زانكۆی سەلاحەددین
------------------------------------------------------------
به‌په‌له: هێرۆخان‌و مه‌لابه‌ختیار به په‌له خۆیان گه‌یانده ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكرد ئێستا وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌دان له ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ش دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شه دێت که شه‌وی رابردوو پارتی له‌هه‌ولێر له‌یه‌كێتی كردی.
سه‌رچاوه‌كه رونیكرده‌وه وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان له نه‌وشیروان مسته‌فا‌و قادری حاجی عه‌لی‌و عوسمانی حاجی مه‌حمود‌و وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتیش له دلێری سه‌ید مه‌جید‌و هێرۆخان‌و مه‌لا به‌ختیار پێكهاتوون‌و ئێستا له‌ماڵی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كۆبونه‌وه‌دان.
-------------------------------------------------------------------
گروپی سه‌رده‌شت عوسمان و خۆپیشانده‌رانی خۆرسك:داوا له‌خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن به‌شداری خۆپیشاندانی سبه‌ینێ بكه‌ن.
ئیسلام په‌ی ـــ تایبه‌ت:
گروپی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و سه‌رده‌شت عوسمان و خۆپیشانده‌رانی خۆرسك بازنه‌ی هه‌ولێر،داوا له‌هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانیان و دژی به‌كار‌هێنانی فیشه‌ك به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته له‌شاری سلێمانی و شاره‌كانی تری كوردستان به‌شداری له‌خۆپیشاندانی سبه‌ینێ شاری قه‌ڵاو و مناره‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.
گروپی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و سه‌رده‌شت عوسمان، له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئیسلام په‌یك كه‌وتوه،له‌به‌شیكی هاتووه"قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆی ێلاح ا‌لدین دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گوێ بۆ هیچ داوایه‌كی شه‌قام و كۆمه‌ڵگای خۆی ناگرێت وه له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌وه‌ی باسی نه‌كرابێت خوێنی گه‌نجانی شاری سلێمانی و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ناعه‌داله‌تی بووه ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌منی بووه و هیچی تر بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین رۆژی هه‌ینی بێ گوێدانه ده‌وامی زانكۆ‌و وه‌هه‌روه‌ها بڵاوه پێكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی له نێو خۆپیشانده‌ران و رێنموونی كردنیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆرشه‌ی كه دروست بووه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌له بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانی هه‌ولێر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له ڕێگه‌ی زه‌وییه‌كانی ئه‌م شاره وه‌ده‌ستیان هێناوه وه به لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌لێین كه ئه‌مرۆ رۆژی ئه‌وه‌یه پشت له جه‌ماوه‌ر نه‌كه‌ن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بێن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی گه‌ل بكه‌ون ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌نگمان به ئێوه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ماوه‌ی بیست ساڵه به درۆ ئێمه‌ی ڕاگرتووه چیتر خۆمان پێ هه‌ڵ ناخه‌ڵتێت گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه پشتگیری خۆتان بۆ ئه‌م جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌ی چاكسازی ڕابگه‌یه‌نن چونكه ده‌سه‌ڵات پشتی بته‌كانی خۆی گرتووه".
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه نوسراوه"ده‌مانه‌وێ ڕوومان له مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین مامۆستایانی به‌ڕێز تكایه رۆژی هه‌ینی له وتاری هه‌ینی به خۆتان و موسڵمانانی مزگه‌وت بچن بۆ به‌رده‌م بازاری ئازادی نیشتمان ئه‌مرۆ ئه‌ركی جوامێرانه‌ی چاكسازی ئێوه‌یه هه‌روه‌ك چۆن خۆتان ده‌ڵێن پێشڕه‌وی چاكسازین وه‌رن بۆ بازاری ئازادی نیشتیمان تا گه‌نجانی زانكۆ به قه‌ڵه‌مكانیان مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئێوه بۆ تاهه‌تایه بینووسنه‌وه باشترین مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئێوه بۆ نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مرۆ پێویسته تا بۆ سه‌ده‌یه‌كی تر پێشره‌وی كردنی ئه‌م میلله‌ته بگرنه ئه‌ستۆ".
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌په‌یامێكدا به‌ناوی (خۆپیشاندەرانی خۆرسک بازنەی هەولێر)،كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئیسلام په‌یك كه‌وتوه،له‌به‌شیكی هاتووه"دوای روداوەکانی وڵاتانی جیهان و روخانی دیکاتۆرەکان، جەماوەری کوردستانیش هەڵی ئەوەی بۆ هەڵکەوت کە داوا لە دەسەڵاتدارانی بکات هەستن بە چاکسازی هەمەلایەنە، بەڵام بەداخەوە لەیەکەم دەرفەت گوڵەکان فیشەک باران کران و دەسەڵات خەریک بو پێشمەرگە قارەمانەکانی دوێنێ و میلیشیاکانی ئەمڕۆی بەگژ خەڵکی کوردستاندا بکاتەو جارێکی تر شەڕێکی ماڵوێرانە لە گەردنمان گرێبدات.
بۆیە وەک خۆپیشاندەرانی خۆرسک بەباشمان زانی لە نزیکترین دەرفەت لە بازنەی هەولێرش دەست بکەین بە چالاکی و شەرمەزاری بەکار‌هێنانی فیشەک بەرامبەر هاوخوێنەکانمان لە سلێمانی بکەین و رۆحی شەهید سۆران و سەردەشت و رێژوان و سورکێو ئاسودە بکەین، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانیک لە شاری قەڵاو منارە شارە سەربەرزەکەی هەولێر.
بۆیە تکامان وایە لە هەمو هاوڵاتیانی به‌ڕێز کە رۆژی هەینی سه‌عات ٢ ی پاشنیوەڕۆ رێکه‌وتی ٢٥-٢-٢٠١١ لەبەردەم (باخی شار) لەناو بازار واتە لەبەردەم (بازاری نیشتیمان) ئامادەبن".
----------------------------------------------------------
ده‌بێ سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین سزابدێت.. 1- لەترسى خۆپیشاندان،قوتابیانى پارتى،دەوامى زانكۆى سەلاحەددینیان راگرت...وەزیرى خوێندنى باڵا:دەبێ سەرۆكى زانكۆ سزابدرێ.
2-پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین:قوتابیان تامانگى چوار دەوام ناكەن..وەزیرى خوێندنى باڵا ئاگادارنیم دەبێ سزابدرێ.
3-لەترسى خۆپیشاندان،پارتى و سەرۆكى زانكۆ:دەوامى زانكۆى سەلاحەدینیان راگرت...وەزیرى خوێندنى باڵا:دەبێ سزابدرێى.
4-لەترسى خۆپیشاندان،پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین:دەوامى خویندنیان راگرت...وەزیرى خوێندنى باڵا:دەبێ سزابدرێى.
ئیسلام پەیك ــتایبەت:
بەپێى زانیارییەكانى ئیسلام پەیك پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین و رێكخراوى قوتابیانى پارتى لەترسى خۆپیشاندان دەوامى خوێندنى كۆلێژەكانى زانكۆى سەلاحەددینیان راگرتووە و داوایان لە قوتابیان كردوە تا1/4 دەوامى زانكۆ نییە،لەهەمان كاتیش وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانیستى حكومەتى هەرێم بێ ئاگایى خۆى لەو بڕیارە دەربَرێوەو وتوشیەتى دەبێت سەرۆكى زانكۆ سزا بدرێت.
بەپێى زانییارییەكانى ئیسلام پەیك كەلەچەند سەرچاوەیەكى ناو قوتابیان و زانكۆى سەلاحەددین دەستى كەوتوون،ئەمرۆ پێنج شەممە24/2 پارتى و سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین و رێكخراوى قوتابیانى پارتى داوایان لەقوتابیان كردووە بەهۆى ئەم بارودۆخەى كوردستان تا تا1/4 دەوامى زانكۆ نییە،زانیارییەكانى ئیسلام پەیك ئاماژە بەوەدەكەن پارتى بۆیە ئەم كارەى بەسەرۆكى زانكۆ كردووە ترساوە لەخۆپیشاندانى قوتابیانى زانكۆ نەوەكو ئەوانیش دژى پارتى بێنە سەرخەت و هەڵوێست وەربگرن.
لەلایەكى ترەوە وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاندوە پێویستە بڕیارەكە هەڵبوەشێنێتەوە، یان دەبَت سەرۆكى زانكۆ دەست لە كار بكێشێتەوە یان سزابدرێت چونكە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت سەرۆكى زانكۆ بەفەرمانى پارتى و رێكخراوى قوتابیانى سەربەپارتى لەترسى خۆپیشاندان ئەو كارەى كردووە.
لەلایەكى ترەوە یەكێتی قوتابیانی پارتی‌یش پاسى گرتوە بۆ قوتابیانى دەرەوەو بەزۆر داواى لێكردون كە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
مامۆستاێكى زانكۆى سەلاحەددینیش زانیارییەكانى ئیسلام پەیكى پیشت راستكردەوەو تایبەت بە(ئیسلام پەیك)ى رایگەیاند:لەسەر داواى یەكێتی قوتابیانی پارتی دەوامى خوێندن لە زانكۆى سەلاحەددین راگیراوە لەترسى ئەوەى قوتابیان بەشدارى خۆپیشاندانى بەیانى رۆژى هەینى نەكەن.
ئەو مامۆستایە وتیشى:"ئێمە بەهیچ كتاب و نوسراوێكى فەرمى ئاگادار نەكراوینەتەوە كە دەوامى زانكۆ نییە،بەڵام رۆژى پێنج شەممە 24/2 كەچوومە دەوام وتیان دەوام نییە".
ئەو مامۆستایە ئەوەشى بۆ ئیسلام پەیك خستەڕوو كە وەزیرى خوێندنى باڵاش ئاگادارى ئەو بڕیارە نەبووە.
***********************
به‌رهه‌م ساڵحیش که‌وتۆته خۆی:مالەكەى بەرهەم سالح لە هەولیر-ریگاى كویە سەیارەى هەمەر و دوشكەى داناوە هەر ئەمشەو هیناى بۆ ئه‌وێ، دیاره له ترسی راپه‌ڕین و په‌لامردنی خانووی به‌رپرسه‌کان له ئیستاوه ئاماده‌باشی ده‌که‌ن.
**********************
هه‌واڵێکی کورت:پارتی داوای له هه‌موو لایه‌نگران و موچه‌خۆری خۆی کردووه له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و سلێمانی، که ده‌بێ بۆ به‌یانی له هه‌ولێر حازربن، هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوون، ئه‌وه‌ی سبه‌ی له هه‌ولێر نه‌بێت بۆ خۆپیشاندان دژی خۆ پیشاندانه‌که‌ی سلێمانی ئه‌وا موچه‌کانیان ده‌برێت.
********************
پارتی لە ترسی خۆپیشاندانی گەنجانی هەولێر لە ئینزار ج دایەدوای ئەوەی لەچەندین لایەنی گەنج و خوێندکاران و توێژە جیاجیاکان و راگەیەنرا کە خۆپیشاندان لەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێت
پارتی ترسی بەتەواوی گرتووە و کەوتۆتە حالەتی ئینزاری ج لەسەرجەم لق و ڕیکخراوەکانی تەنانەت هێزیان بەشێوەیەکی زۆر بەربلاو بلاو کردۆتەوە وەک لەناو زۆرینەی گەرەکەکان بە بەردەوامی کۆمەلێک ئۆتۆمۆبیلی سەربازی کە هەولێریەکان پێی دەلێن موجاهید بەناو خەلک دەسورێنەوە بۆ ترساندنی خەلک زۆرینەی ڕیکخراوەکانی پارتی کەرەسەکانی ڕێکخراویان بردۆتە مالەکانیان لەترسی ئەوەی نەوەک خۆپیشاندەران بارەگاکانیان بگرن بەشێک لەبەرپرسانی پارتی خۆیان ئامادەکردوە بۆ هەلاتن و هەیانە چەند ڕۆژێکە مال و مناڵیان رەوانەی ولاتانی عەرەبی و تورکیا کردوە
بەردەوام چالاکڤانە مەدەنیەکانی شاری هەولێر هەرەشەی کوشتن و ون‌کردن و سزادانیان لێ دکرێت کە نابێت بەیانی خۆپیشاندان بکەن لەوانە سه‌لاح مەزن کە چالاکڤانی مەدەنیە و بەرزان عەلی حەمە دەکا، کە یەکێکە لە بەشدارانی بەیانامەیەکی دوێنی بووە هاوکات دوو خوێندکار ئەمڕۆ دەستگیرکراون بەناوی کاروان هاشم و هەلمەت ئەکرەم، بەلام بەم ئیوارەیە ئازاد کراون، دەزگای پاراستنی پارتی لەناو خەلک هەوالی ئەوە بلاو دەکاتەوە، کە خەلکیک جلی زێرەڤانی کریوە تەقە لەخەلک دەکات، بەلام راست ناکەن و هەر خۆیانن بۆ ترساندنی خەلک ئەو هەواڵە چەواسانە دەگرنە بەر پارتی لەیەکێک لەکۆبونەوەی لقەکانی رای گەیاندوە تا ٢ کاتژمێری یەکەمیش بێت ئاسایە خۆپیشاندان بکرێت بەلام زیاتر بوو ئیجرائات بکەن
لە کۆتایشدا سەرچاوەی هەوالەکە وتی ١٦ سالە پارتی لەهەولێر حاکمە بەلام بەئاستی ئەمڕۆکە ترس داینەگرتوە و چونکە هەست دەکات ئەمە کۆتاییتی
وەگەنجانی شاری هەولێریش بریاریان داوە ئەگەر چەندین قوربانیش بدەن ئەوا سبەی
*************************
کوردستانپۆست پلانه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی له که‌رکوک ههڵوهشاندهوهپاش ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست پلانی ئه‌وه‌ی خسته روو که‌وا پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت له که‌رکوک پلانێک بگێرن تا کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان به یه‌کدا بده‌ن، نامه‌شمان به ئینگلیزی و بۆ شوێنه په‌یوه‌ندییداره‌کان نارد، شه‌وی رابرسوو له کوردستانوه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک پێی راگه‌یاندین و وتی:
کوردستانپۆست جوانی پێکا که ڕاسته پارتی و یه‌کێتی نیازیان بووه، که‌تنێک له که‌رکوک بنێنه‌وه، به پێی ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه عاره‌به‌کانیش له گه‌مه‌یه گه‌یشتن، بۆیه بڕیاریان دا ئه‌وانیش خۆپیشاندان نه‌که‌ن ،
ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستانیش ئه‌مشه‌وی رابردوو رایگه‌یاند، له زمانی مه‌حمود سه‌نگاوی، که باسی له قۆڵی جه‌له‌ولا و شاره‌بان ده‌کرد، گوایه هێزی بۆ ئه‌وێ ناردووه ئه‌مه‌ش نیسانه‌ی ئه‌وه‌یه له پلانه‌که‌یان پاش پاشگه‌زبونه‌وه.
سه‌رنج بده‌نه ئه‌م هه‌واڵه
http://www.iraqhurr.org/content/article/2319946.html**********************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست