مه‌لا به‌ختيار يارييه‌كه ناباته‌وه
Sunday, 30/06/2013, 12:00
2583 بینراوە
مه‌لابه‌ختيار،ئه‌و پياوه‌ى كه به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى كێشه‌كانى ناويه‌كێتى بووه،ئه‌و به‌رده‌وام يان له‌يه‌كێتى ياخى بووه،يان له‌زينداندا بووه،له‌ئێستادا داشێكى جولاَوى سياسييه له‌ناويه‌كێتى و ده‌يه‌وێ يارييه‌كه بباته‌وه.بابزانين كوتله‌كانى ناويه‌كێتى كێن و چۆن ده‌رِواننه گه‌مه‌كه:
بالَى يه‌كه‌م: بالَه ته‌زيوه‌كه‌ى ناو يه‌كێتييه،هه‌رچه‌نده پاره‌ى يه‌كێتى و هيزى سه‌ربازيي و ئاسايشي يه‌كێتى و به‌شێكى باش له‌رِاگه‌ياندنى يه‌كێتيان له‌لايه.به‌لاَم هيچ كارتێكى ئه‌وتۆى جه‌ماوه‌ريي و سه‌نگێكى وايان له ناو قاعيده‌دا نييه،ئه‌م بالَه سه‌رپه‌رشتياره‌كه‌يان "هيرۆ برايم ئه‌حمه‌د" هاوسه‌ري تالَه‌بانييه‌و به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى له (خه‌سره‌و گولَ محه‌مه‌د،لاهور شێخ جه‌نگى،بافلَ تالَه‌بانى،عيماد ئه‌حمه‌د،عومه‌ر فه‌تاح ،وه‌ستاحه‌سه‌ن و چه‌ند ئه‌ندامێكى ديكه‌ى سه‌ركردايه‌تى).مه‌لا به‌ختيار ده‌يه‌وێت له‌گه‌ل ئه‌م هێزه‌بێت و ،ناشيه‌وێ بچێته ژێر بارى هه‌رشتێكيان.
بالَى دووه‌م: دكتۆر به‌رهه‌م سالَه‌حه،له‌ساته‌وه‌ختى نه‌خۆشكه‌وتنى تالَه‌بانييه‌وه،كێرڤى له‌سه‌ركردايه‌تى و جومگه سياسيه‌كاندا به‌رزبۆته‌وه،كه‌سانى سه‌ره‌كى له‌م بالَه (حاكم قادر حه‌مه‌جان،ئازاد جونديانى،مه‌حمود سه‌نگاويي،شێخ جه‌عفه‌رشێخ مسته‌فا،عه‌دنانى حه‌مه‌ى مينا،سه‌لاحى كوێخا) وه چه‌ند كه‌سێكى تر.
سێهه‌مين،كوتله و بارستايي ناو يه‌كێتى،به‌درێژايي دواى رِاپه‌رين،له‌حزبێك ده‌چێت له‌ناو حزبێكى تردا، پاره‌و داهاتى سه‌ربه‌خۆ،رِاگه‌ياندكارو سكرتاريه‌ت و په‌يوه‌نديي سه‌ربه‌خۆ...هتد. كه ده‌كاته بالَى كۆسره‌ت رِه‌سولَ عه‌لي.له‌هه‌موو پرسێكدا ئه‌م پياوه ليستێكى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌يه.له‌ئێستادا له‌به‌ر بارى ته‌ندروستى له‌وه‌ده‌چێت چانسي بردنه‌وه‌ى يارييه‌كه‌ى نه‌بێت.
تالَه‌بانى،باش ئه‌م بالاَنه‌ى ئاراسته ده‌كرد،ئه‌و كه‌سێكى مناوه‌ره‌چى بوو،ده‌يزانى چۆن ئه‌م جه‌مسه‌رانه سه‌رقالَ ده‌كات.ئێستا به‌نزيكه‌يي (7) مانگه تالَه‌بانى له نه‌خۆشخانه‌يه له‌ئه‌لَمانيا،قسه‌و باس له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌يه‌تى،هه‌ريه‌كه له (به‌رهه‌م سالَه‌ح و عادل موراد و مه‌لابه‌ختيارو كۆسره‌ت رِه‌سولَ) چاويان له‌جێگه‌كه‌يه‌تى.پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌م جێگه‌يه پێويستى به (4) فلته‌ر يان فاكته‌رى سه‌ره‌كييه:
يه‌كه‌م: سه‌ركردايه‌تى و ناوه‌ندو خواره‌وه‌ى يه‌كێتى.
دووه‌م: پشتگيريي بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و نه‌وشيروان مسته‌فا.
سێهه‌م: گلَۆپى سه‌وزى ئێران.
چواره‌م:پارتى و مالَى بارزانى.
لێدان له‌هه‌يمه‌نه‌ى حاكم قادر.
حاكم قادر حه‌مه جان،ئه‌و پياوه‌ى له‌رِابردوودا پارێزگارى سلێمانى بووه،سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى وبه‌رِێوه‌به‌رى گشتى ئاسايشيش بووه،ئه‌و كه‌سێكه ته‌مه‌نێكى زۆرى له‌ناو كايه ئه‌منيه‌كاندا به‌سه‌ر بردووه،به‌ريه‌ككه‌وتنى هه‌بووه‌و هه‌يه له‌گه‌لَ خه‌لَك،له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆر رِاپۆرت له‌چاودێريي دارايي ئاماژه به‌تێوه‌گلانى له‌گه‌نده‌لَى و به‌هه‌ده‌ردانى مالَى گشتى ده‌كه‌ن،به‌لاَم ژووره‌كه‌ى ئه‌و له‌مه‌كته‌بي سياسي له‌به‌يانيه‌وه تائێواره جمه‌ى دێت له‌چينه جياوازه‌كانى ناو يه‌كێتى.رِه‌نگه تاقه به‌رپرسێك بێت كه‌به‌زوترين كات ده‌ست و ده‌نگى كادره‌كان و خه‌لَكى عه‌وام بيگاتێ.
هه‌ربۆيه،له‌سێيه‌مين كۆنگره‌ى يه‌كێتيه‌وه،به‌توندى لێي ئه‌درێت،وێرِاى دونيايه‌ك له‌ته‌زوير و ئيش كردن بۆخستنى،كاتێك بالَى يه‌كه‌م ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره ده‌بينن،شۆكێكى گه‌وره دايانده‌گرێت.به‌جۆرێك ده‌نگى يه‌كه‌م هێرۆ برايم ئه‌حمه‌د و ده‌نگى دووه‌م حاكم قادره،هه‌ستى يان كرد يه‌كێتى بنكۆلَ كردووه. بۆيه هه‌رزوو وه‌ستا حه‌سه‌نيان بۆ زيندووكرده‌وه،هانى ميديا ئه‌هليه‌كانيان دا رِاپۆرته‌كانى چاودێريي دارايي بوروژێنن،باسي ديارنه‌مانى تلياك و هێرۆينى يان له‌ئاسايش خسته ئه‌ستۆ،باسي گه‌نده‌لَى له‌كرِينى جل و به‌رگ و پۆستالَيان به‌نهێنى دا به رِۆژنامه‌كان، فايده‌ى نه‌بو!.تا ئه‌و كاته‌ى زانا حه‌مه‌سالَه‌حى قايمقامى سلێمانييان بۆ زيندوو كرده‌وه،هه‌رچۆنێك بوو،كارێكى وه‌هايان كرد ده‌ست له‌ئاسايشى گشتى بكشێته‌وه‌و خه‌سره‌وى گولَ محه‌مه‌د بچێته شوێنه‌كه‌ى.
له‌و ماوه‌يه‌دا،حاكم قادر باش ئه‌يزانى،چه‌ندين هێلَكه‌ى تر‌ى له‌سه‌ردا ئه‌شكێنن،بۆيه يه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كانى له‌ته‌له‌فزيۆنى ئێن ئارتى به‌وه وه‌سفكرد،كه: زانا خنكێنراوه‌و تا بيخه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌و.!!.مه‌لابه‌ختيارو عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر ئه‌و سێ كه‌سه‌ن كه ئيداره‌ى مه‌كته‌بي سياسيي يه‌كێتى ئه‌ده‌ن،يه‌ك كه‌سيان پێكه‌وه قسه‌يان نييه.به‌جۆرێك تا ئه‌وسه‌رى هه‌مانه‌كه له‌مه‌كته‌بي سياسيدا مه‌لا به‌ختيار ته‌نگى به‌حاكم قادر هه‌لَچنيوه.
* خانه‌قين يه‌كێتى به‌ره‌و كوێ ئه‌بات
خانه‌قينيه‌كان يه‌كێتى يان داپۆشيووه،هه‌موو جومگه سه‌ره‌كييه‌كانيان به‌ده‌سته،يه‌كێتى له‌هه‌موو بادينان يه‌ك ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى نييه،له‌خانه‌قين حه‌وت دانه‌ى هه‌يه،له‌كاتێكدا خانه‌قين و سه‌عدييه‌و جه‌له‌ولا تانوسينى ئه‌م شيكارييه كورده‌كان چۆلَى ده‌كه‌ن.رِيژه‌ى كورد له‌سه‌دا هه‌شتاو حه‌فتاوه بۆ پانزه‌و شانزه دابه‌زيووه،له‌هه‌لَبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، له‌سنورى دياله‌و،ته‌نها له‌خانه‌قين ده‌نگى (23) هه‌زار كورد فه‌وتا،سه‌رۆكى كۆمسيۆنه‌كه‌ش كورد بوو،خه‌لَكى خانه‌قين بوو.
ئێستا (مه‌لابه‌ختيار به‌رپرسي ده‌سته‌ى كارگێرِى مه‌كته‌بي سياسي و عيماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بي سياسي و سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه‌ى يه‌كێتى و خه‌سره‌و گولَ محه‌مه‌د به‌رپرسي هه‌موو ده‌زگا ئه‌منيه‌كانى يه‌كێتى و مامۆستا جه‌عفه‌ر به‌رپرسي ئه‌رشيفكردنى مێژووى يه‌كێتى و وه‌سفيه به‌نى وه‌يس به‌رپرسي مه‌كته‌بي كاروبارى شه‌هيدان و بلَێسه جه‌بار فه‌رمان به‌رپرسي سكرتاريه‌تى مه‌كته‌بي سياسي و،جه‌بار ياوه‌ر ئه‌ميندارو ووته‌بێژى هێزى پێشمه‌رگه‌و موحسينى عه‌لي ئه‌كبه‌ر (خالَى عيماد ئه‌حمه‌د) له‌ئه‌نجومه‌نى بالاَى مه‌كته‌بي رِێكخستن و....ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ئه‌ندامى مه‌كته‌به‌كان و فه‌وج و ليواكان،حوسه‌ين مه‌نسور له‌يه‌كه‌ى هێزه‌كانى حه‌فتاو ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رِێوه‌به‌ره گشتى يه‌كان و ته‌نانه‌ت به‌رپرسي سايته‌كه‌ى مه‌كته‌بي سياسيش خانه‌قينيه.
ئه‌گه‌ر شيكردنه‌وه‌ى رِه‌فتارى سياسي،پێوه‌ر بێت بۆ نيه‌ت و كارى ئه‌مانه،ئه‌وا له‌ماوه‌ى رِابردوودا به‌به‌رنامه ويستويانه سيماى شارى سلێمانى بگۆرِن.گه‌يشتون به‌دارو نه‌مام هه‌لَيان كه‌ندووه،گه‌يشتون به زه‌وى داگيريان كردووه،ژنيان هێناوه‌و ته‌لاَقيان داوه،په‌لامارى خه‌لَكيان داوه،رِه‌نگه يه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كيه‌كانى تورِه‌بونى نه‌وشيروان مسته‌فاش ئه‌مان بوبن.
* مه‌لا به‌ختيار يارييه‌كه ناباته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى مام جه‌لال له‌پرِێكا هه‌ولَى گرتنى مه‌لابه‌ختياريدا،چونكه ته‌قه‌للاى جيابونه‌وه‌ى له‌يه‌كێتى كرد‌و ئالاَى شۆرِشي دروستكرد،مه‌لابه‌ختيار (3)سالَ له‌زينداندا مايه‌وه،شه‌وێكيان كه‌پێشمه‌رگه سه‌رقالَى ته‌ماشاى ياريي ئۆلَه‌مپيات ده‌بن،ئه‌و شه‌وه يارييه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌نديي هه‌لَبژارده‌ى ئينگلته‌راو مه‌لا به‌ختيار بوو،پێده‌چێت هه‌رئه‌مه‌ش واى كردبێت تاهه‌نووكه وه‌رزش و ئۆلۆمپيات له‌ژێر چاودێرى قه‌لَه‌مه سه‌وزه‌كه‌ى ئه‌ودابن.بۆيه مه‌لا به‌ختيار كه‌ئازاد ده‌بێت برِيارئه‌دات بچێته ناو زه‌حمه‌تكێشان و ئێنجا پێچ باته‌وه بۆناو يه‌كێتى چونكه ئه‌و كارێكى كرد بوو،وه‌ها ده‌ستى سوتابو كه‌پێناچێت ببرِاى ببرِ ده‌ست بۆ كارتى وا بباته‌وه.چونكه تێگه‌يشتبو بۆئه‌وه‌ى خاوه‌نى پێگه بێت ئه‌بێت يه‌كێتى بێت و سه‌ر به‌تالَه‌بانيش بێت.له چوار قسه سيانى باسي مام جه‌لال بكات.ئێستا تالَه‌بانى له‌گۆرِه‌پانه‌كه نييه،تۆبلَێي مه‌لابه‌ختيار پابه‌ندى چى بێت.؟
ئه‌و ويستى،به‌هه‌موو تواناى خۆى دژى گۆرِان و نه‌وشيروان بوه‌ستێت،چونكه ئه‌گه‌ر نه‌وشيروان يه‌كێتى بوايه يان بگه‌رِايه‌ته‌وه ئه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ى يارييه‌كه ده‌بوو سه‌يربكا،كه‌چى ئێستا ئه‌م (3) بالَه به‌ونيايه‌ك سه‌رو قاچه‌وه،زيندو بونه‌ته‌وه،وێرِاى كه‌موكورتى و فه‌زاحه‌ت و بارودۆخى ناهه‌موارى ناوچه‌كه‌ش.
ئه‌گه‌رچى،مه‌لا به‌ختيار رِێكخستنه‌كانى يه‌كێتى خسته ژێر چاودێريي و رِكێفى خۆيه‌وه،ئيمزاى ئه‌و نه‌بێت يه‌ك ئه‌ندام مه‌لَبه‌ند چييه نه‌دائه‌نرێت نه‌به‌رزده‌كرێته‌وه،چوو بۆ توركيا چوار هوتفى كێشا‌و په‌يوه‌ندييه نيشتمانيه‌كان و سۆشيال ديموكراتى هێنايه ژێر به‌رپرسيارێتى خۆى،بووه‌ته به‌رپرسي هه‌لَبژاردنه‌كانيش تاكانديجه‌كان به‌دلَى ئه‌وبن.به‌لاَم ئه‌م وێستگه‌يه‌ى ئێستا مه‌لابه‌ختيار تيايه‌تى له‌كۆتاييدا دوا وێستگه‌ى كارى سياسيه‌تى و ئه‌برِێته‌وه.