له پێناوى مانه‌وه‌ى یه‌كیتى نیشتمانى كوردستاندا..نامه‌یه‌كى كراوه بۆ پیَنج مامى كه‌وره‌ى خۆم...
Wednesday, 18/02/2009, 12:00
1206 بینراوە
به‌ڕیَزان كاك نه‌وشیروان مێگفى امین, جه‌نابى كاك كۆسره‌ت رسول على,كاك عمر سید على, كاك مێگفى سید قادر ,كاك عوسمانى حاجى محمود,كاك جلال جوهر ...
به‌ره‌و ئاشتیه‌كى سپى سپى سڵاوتان لێ‌بیت ...
ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه دا خۆى ئه‌كات به تونیَلى گویَچكه‌مدا و له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژ ڕۆژنامه‌كاندا دیَنه به‌رچاوم, نیگه‌رانم ئه‌كا چاوه‌كانم نوقاند و گه‌ڕامه‌وه بۆ زه‌مه‌نى شاخ و منداڵیم , ئه‌و ده‌مه‌ى سه‌ركرده و پیَشمه‌رگه له‌سه‌ر یه‌ك به‌رد ئه‌نوستن و له‌سه‌ر یه‌ك خوان نانیان ئه‌خوارد به ئه‌سته‌م سه‌ركرده‌یه‌كت له‌گه‌ڵ پیَشمه‌رگه‌یه‌ك بۆ جیا ئه بوه‌وه.
سه‌رده‌مى شۆڕش و سه‌رده‌میَكى حه‌ماسیه‌ت و خولقیَن و چ شعوریَكى به‌رزمان به بیر دیَته‌وه كێ له ئیَمه ئه‌ده‌بیاتى شۆڕش نه‌یگریاندووه ئه‌و ساتانه‌ى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و كۆیله كردن و له ترۆپیَكدا بوو مانایه‌ك بۆ ژیان نه‌مابۆوه له‌و له‌حزه نائاسایی و خه‌فه بوونه‌ى ژیاندا چه‌ند جوان و گه‌وره و پیرۆز و سحر ئامیَز بوو ووشه‌ى پیَشمه‌رگه.
هه‌موو كه‌سیَك كه بتوانیَت بیر‌و عه‌قلى له ئایدۆلۆژیایه‌كى ڕاسته‌قینه‌دا كۆ بكاته‌وه خۆى له پیَناویدا ته‌رخان بكان پیرۆزه.
بیرتان ئه‌خه‌مه‌وه ,به دڵنیاییه‌وه هه‌ر یه‌كیَك له ئیَوه به‌ڵیَنتان دابوو دریَژه پیَده‌رى ڕیَباز و په‌یامى هاوڕیَ شه‌هیده‌كانتان بن مانه‌وه‌ى ئیَمه‌ش به‌م شیَوه‌یه له كه‌نارى خویَنى شه‌هیداندا سه‌قامگیره و ئه‌وان نه‌بوونایه زه‌لزه‌له‌ى ڕۆژگار وه‌كو هه‌موو میلله‌تانى دى گیرۆده‌ى ئه‌كردین ئیَوه كوڕى شاخ بوون هه‌ڵویَست و بیر‌و باوه‌ڕ گیانباز و له خۆبوردوو هه‌موو ئاواتتان گه‌یشتن به‌و ڕۆژه بوو گه‌شه پیَدان و نویَ كردنه‌وه یه‌كیَتى نیشتمانى كوردستان ئه‌ركى یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ى هه‌ڤاڵان و دۆستانى یه‌كیَتى یه, له چاكسازى و گه‌شه پیَدان و دریَژه پیَدان به سه‌روه‌ریه‌كان .
ئیَوه یه‌كیَتى نویَ بكه‌نه‌وه ئیَوه یه‌كیَتى بگۆڕن گۆڕانیَكى ڕاسته‌قینه‌ى بێ فرت و فیَڵ .
له ناخه‌وه هیَنده‌ى خواستى كچه شه‌هیدیَك بۆ زیندوو بوونه‌وه‌ى باوكى هیواى یه‌ك ڕیزى و یه‌كگرتویتان له ناو ڕیزه‌كانى یه‌كیَتى نیشتمانى كوردستاندا بۆ ئه‌خوازم.
تكایه تكایه بگه‌ڕیَنه‌وه باوه‌شى یه‌كیَتى, ئیَمه دڵخۆش ئه‌كه‌ن شه‌هیدانیش ئاسوده.
به‌رز و پیرۆز بیَت ئاڵاى یه‌كیه‌تى نیشتمانى كوردستان....
17 /2/2009