ئه‌و کۆمێنتارانه‌ی که به‌دوای نووسین وگفتوگۆکانی نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌نوسرێن !
Friday, 30/07/2010, 12:00
نه‌وشیروان مسته‌فا له گفتوگۆیه‌کدا به‌ناونیشانی (به‌رگری له مێدیای ئازاد ده‌که‌ین) سایتی سبه‌ی گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵیدا سازکردووه .
من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاو بۆچوونه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بکه‌م، رای من له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا ده‌بێته جیاوازیی ئاسمان و ڕێسمان، بۆیه نه‌مه هه‌ڵده‌گرین بۆ بابه‌تێکی تر، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم که کاک نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک ده‌سه‌ڵات وه‌ک عه‌قڵی پارتی و یه‌کێتی ده‌په‌یڤێت، ئاخر نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن ده‌توانێت له به‌رنامه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه خۆی لابدات، که بۆ خۆی به‌رنامه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا دایانڕشتووه؟
له‌و گفتوگۆیه‌دا به‌ئاشکرا به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌کات، ڕوخساری ئه‌و ده‌سه‌لاته‌مان بۆ سپی و جوان ده‌کات، ده‌یه‌وێت بڵێت، گوایه مێدیای ئازاد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا بوونی هه‌یه.!
ئایا میدیای ئازاد بوونی هه‌یه؟ ئه‌مه پرسیاری ئێمەیە! ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت، ئیدی بۆچی نه‌وشیروان موسته‌فا له یه‌کێتیی هاتۆته ده‌رێ و سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند و ده‌یه‌وێت وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنێک رۆڵی سیاسیی ببینێت؟ حیکمەتی ئەو قسانەی نەوشیروان لە کوێدایە، کە لە دەرەوەی یەکێتیی ئەو جۆرە بیرکردنەوانەمان بە گوێدا دەدات؟ کاک نەوشیروان باس لە ئازادیی و راگەیاندنی ئازاد دەکات، ئه‌مه له کوێ له‌و وڵاته‌دا که نه سیستێمێکی دیموکراتیی، نه که‌سانی ئازادیخواز رابه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن؟ لەو وڵاتەدا کە سۆرانی مامە حەمە و سەردەشتیی تێدا تیرۆر دەکرێت! ئایا میدیای ئازاد بۆته بوونه‌وه‌رێک له‌ناو له‌شی ده‌سه‌لاتدا ؟ ئه‌و بوونه‌وه‌ره که پێی ده‌گوترێ میدیای ئازاد ، ئایا به‌ئازادیی هه‌ناسه‌ی تیا ده‌دات یان خنکێنراوه ؟ ئاخر به‌چ لۆژیکێک ده‌توانرێت ئازادیی له‌ناو ووڵاتێکدا هه‌بێت، که‌سیسته‌مێکی دیموکراتی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه نه‌بات .
وه‌ک ووتم من قسه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی گفتوگۆکه‌ی نه‌وشیروان ناکه‌م ،لێ دێمه لای ئه‌و به‌شه‌ی، که‌هه‌ندێک له‌خوێنه‌ره‌کان کۆمێنتاریان له‌سه‌ری نووسیوه، من ده‌توانم زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه‌ی بکه‌م،
یه‌که‌م ،گروپه‌گه‌لێک له نه‌خوێنه‌وارو ساویلکه‌و نه‌زان که له‌ئه‌لفبای سیاسه‌ت حاڵی نه‌بوون .دووهه‌م گروپگه‌لێکی ماستاو چی که ته‌نها ده‌یانه‌وێت بڵێن ئێمه‌ش ئاماده‌ین ببینه ده‌روێشێکی ته‌ریقه‌ت. ئه‌م که‌سانه هێنده لاوازن، وه‌ک ده‌گووترێت به‌بێ شوان ناتوانن ژیان بگوزه‌رێنن ، ئه‌وه‌ی لای من زیاتر جێگه‌ی سه‌رنجه که کۆمه‌نتاره‌کان هیچیان باس له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ناکه‌ن ،به‌ڵکو هاتوون هه‌مووی به‌حه‌زره‌تی کاک نه‌وشیرواندا هه‌ڵده‌ده‌ن . من بۆخۆم نه‌وشیروان موسته‌فا له‌نزیکه‌وه ده‌ناسم، ده‌زانم قه‌ت ئه‌م ڕیا کارییه‌ی لاخۆش نییه ، لێ به‌ڵێ ماڵپه‌ڕی سبه‌ی دوای کلک و گوێکردنی هه‌ندێ له‌کۆمه‌نتاره‌کان هاتووه بلاوی کردۆته‌وه. من له‌ناو قسه‌ی ئه‌م خوێنه‌رانه‌دا هیچی جدیی نابینم ، که که‌سیان باس له‌کاری مێدیای ئازاد بکه‌ن .
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم تائێمه له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رزه خوێندنه‌وایه کار بکه‌ین ،ده‌بێ فاتیحا بخوێنین بۆ ئازادییه ڕه‌ها کان .
من ده‌زانم نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی له‌و خه‌ڵکه کردۆته ئایه‌تولا سیستانی و
مه‌رجه‌عێتێکی دروست کردووه هه‌ر چه‌ند جارجاره گفتوگۆیه‌ک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت منیش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قسانه قسه‌یه‌کم هه‌یه، که ده‌کرا نه‌وشیروان قسه‌ی جدی له‌سه‌ر سه‌رده‌شت بکردایه و پرسیاری له که‌یسی ئه‌و مرۆڤه جوامێره بکردایه ، ده‌کرا نه‌وشیروان که‌یسی دووساڵه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی بهێنایه‌ته زمان . جگه له‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه که‌چی خوێنه‌ره‌کانی به‌شان و باڵیا هه‌ڵیان داوه ، فیله‌که‌ت ئه‌ی خاوه‌ن شکۆ!
ئەگەر نەوشیروان خەمی گۆڕان و خەمی دەسەڵات و خەمی یەکێتییەتی، چاکترە بگەڕێتەوە بۆ ناو یەکێتی، چونکە ئەو یەکێتییەی ئەو جێی هێشت هەتیوکەوتووە بۆیە بایەقووشێکی وەک مەحمود سەنگاوی تێیدا دەخوێنێت و بووتە باوەپیارە و بە قسەکانی هەتکی یەکێتیی دەکات، ئایا ئەو گفتوگۆیەی نەوشیروان موستەفا لەناو یەکێتییدا بیکردایە جوانتر و راستگۆیانەتر نەدەبوو؟ فەرموو لەو گفتوگۆیەی مەحمود سەنگاوی بڕاوانن، ئایا ئەمە قسەی کەسێکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێکە، یان قسەی ئەماتۆرێکی سیاسیی و هیچ نەزانە؟ پەکو لەو حیزبەی کە کەسانی وەکو مەحمود سەنگاوی دەبنە دەمڕاستیی، ئاخر لە خۆڕا ناگووترێ
لەبەر رووتیی و بێ بەرگییە، هەتیو مەیلی هەتاو دەکات!
http://www.sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=459&cat=2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست