کاریگه‌ری ئاین وفیکری ئه‌تنیکی توندڕهولهسهر ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا
Wednesday, 02/10/2013, 12:00
1684 بینراوە
کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه ڕاست به‌کۆمه‌ڵگای کوهردیشهوه له‌ڕه‌وتی بزاوتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووبه‌ڕووی گرفتی ئاینی و مزهه‌بی وئهتنیکی توند ڕه‌و بۆته‌وه، که تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش وه‌ک زه‌لکاوێک تیی چه‌قیوه ده‌رفه‌تی ده‌رباز بوونی نیه،
ڕۆژبه‌ڕۆژ ناوچه‌که به‌ره‌و دواکه‌وتوویی دهباو له‌کاروانی به‌روپێشه‌وه چونی کۆمه‌ڵگاکانی تر دوای ده‌خات .له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژ هه‌ڵاتی ئاسیا ، ئه‌و هۆیانه‌ی که بونه‌ته یارمه‌تی ده‌ر بۆ ده‌ر باز بوون له دواکه‌وتوویی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و گهتشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات‌و پۆلۆڕالیزم و یه‌کتر قبوڵکردن، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه بوو له‌م ووڵاتانه دیموکراسی ڕووبه‌ڕووی گرفتی ئاینی‌و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیکی توند ڕه‌ونه بوبوه‌وه، ئه‌وه‌ی که گرفت بوو له‌به‌رده‌م دیموکراسی بونوگۆڕان کاری له‌کۆمه‌ڵگا ته نها گرفتی ئابووری بوو، ئهمهشدهکرا کۆمه‌ڵگا کۆده‌نگی له‌سه‌ربنیات بنێت و ڕیککوتنی له‌سه‌ر بکات له غیابی ئاین‌و ئه‌تنیکی توند ڕه‌و، به‌ڵام له کوردستان و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرفته‌کانی ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی توندڕه‌و پڕۆسه‌ی به‌ره‌و پێش چون و به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای ئه‌وه‌نده قورس کردووه ئه‌گه‌ر زۆره به‌م میتۆده‌ی حوکمڕانی ئێستا به‌م زوان لێی ڕزگار نابین، کاریگه‌ری یه‌که‌م ؛ توندڕه‌وی ئاینی تیرۆری کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌م هێنا، کۆمه‌ڵگای به‌ره‌وو وێرانکردنبرد، به تایبه‌تی ڕادیکالیزمی ئیسلامی که بواری هیچ دیا لۆگێک نادات پێی وایه مافی ڕه‌های به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌ژێر کاریگه‌ری فیکری جیهادوتهکفیرکردنی کۆمه‌ڵگاکه سه‌رچاوه‌که‌ی له ده‌قه‌کانی ناو کتابه ئینیهکان وه‌رگیراوه به‌تایبه‌تی قورئان، قورئان که کتابی هه‌ره پیرۆزی موسڵمانه‌کانه سه‌دو حه‌فتا جار ده‌ڵی (اقتلو) هانی موسڵمانه‌کان ده‌دات بۆ کوشتن وخوێنڕشتن، به که‌ڵه‌که بوونی زهنیه‌تی جیهادو ڕهتکردنوهی ئاین‌و مه‌زهه‌به‌کانی تر به درێژایی مێژووی ئاین ، دڕنده‌یه‌ک به‌رهه‌م هێنراوه که هه‌موو سنووره‌کانی مرۆڤایه‌تی بوون ده‌به‌زێنی، هه‌ر ئه‌م عقلیهته شهڕاسنگێزه بوبه ئیلهام به‌خشی سه‌ر هه‌ڵدانی به‌جینۆساید کردنی یه‌کتری له‌نێوان ئاین ومه‌زهه‌به‌کان، زۆربه‌ی جار هه‌ر له‌ناو یه‌ک ئاینی دیاری کراو به مه‌زهه‌بی جیا جیا وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌راستدا له‌نێوان کاتۆلیکو پڕۆتستان له‌چوارچیوه‌ی ئاینی مه‌سیحی، باڵام به‌هۆی ڕنیسانسهوه ئه‌وروپیه‌کان توانیان ته‌جاوزی ئه‌م گرفته بکه‌ن به جیا کردنه‌وی ئاین له‌ده‌سه‌ڵات و بنه بڕکردنی ده‌سه‌ڵاتی کنیسه به‌سه‌ر مقدراتی کۆمه‌ڵگا، باڵام له‌ناو ئیسلامدا نه‌توانرا ئه‌م گۆڕانکاریه بکری، به‌لکو کێشه‌ک سنورێکی به‌رفراوانتری گرته‌به‌ر ، کێشه‌ی دوو قه‌بیله‌ی (مه‌که) به‌نی ئومیهو به‌نی هاشم گواسترایه‌وه بۆناو ئیسلام له‌دواجار وه‌رگه‌ڕا به ملبهملانیی شیعه‌و سونه‌که ناوچه‌یه‌کی فراوانتری گرته‌وه میله‌تانی تری تێوه گلا و ماڵوێرانی بۆ گه‌لانی مسوڵمان هێنا، میژووی ئاینه‌کان پڕیه‌تی له‌م جۆره کاره‌ساتانه، سه‌رچاوه و نوسراوه‌کانی ئاینی گه‌واهیده‌رن بۆ ئه‌م تراژیدیایه له مێژووی ئیسلام ، به‌ده‌ر لهقهتڵوعام کردنی جوله‌که‌کان و هه‌ڵمه‌ته بی ڕه‌حمه‌کانی وهرهبه به‌دووه‌کانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب له‌دژی میله‌ته‌کانی میزۆپۆتامیاو باکوری ئفریقا و ئێران له‌ناو خودی خۆشیان هه‌مان ڕه‌فتاری هۆڤیانانیان ئه‌نجام داوه، به‌فه‌رمانی یه‌زیدی کوڕی معاویه په‌لاماری شاری مه‌که درا به‌سه‌رکردایه‌تی مسلم بن عقبهالمربی سه‌ربازه‌کان ئازاد کران بۆ ماوه‌ی سێشهوو سێ ڕۆژ به ئاره‌زوی خۆیان بکوژن تاڵان بکهنودهستدرێژیبکهنه سه‌رژنان لهئنجامدا حه‌وت هه‌زار منداڵی زۆڵ(بیژوو) له‌دایک بوو، تا ئێستاش توندڕه‌وه موسڵمانه‌کان به‌کردار پیاده‌ی ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه ده‌که‌ن، له‌ڕۆژگاری ئێسادا له به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی قتڵوعامی قبتیه‌کان له میسر، راونانودهربهدهرکردنی نهسیحیهکانی خوارووناوهڕاستی ئیراق و هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیئیراق و بیلادی شام بۆ سه‌ر یه‌زیدیه‌کان ومه‌سیحیه‌کانی سوریا ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌هاره‌که یان بێت ئاخۆ ده‌بی پایزهکهیان چۆنبێ.
خالی دووه‌م؛ توندڕهویناسیۆنالیزمی وئتنیکی کهتهگهرهی هه‌ره‌گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م دیمووکراسی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ڕه‌وادان به‌تاوان کردن‌و له‌ناو بردن و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر‌و به به‌پیرۆزکردن ومهزنکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو، بارگاویکردنی مێشکی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به بیری شۆفیهنزم قبوڵنه‌کردنی یه‌کتری هه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری که بووه هۆی شه‌ڕوشۆڕی به‌ردوام ونههامهتیو دوا که‌وتوویی ئابووریوکۆمهڵایهتی، رێگر بوو له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سهردهمانهومهدهنیانه به‌رهه‌م هێنانی ناوچه‌گه‌ریه‌تی خێڵه‌کیانه،له ئه‌نجامی ئه‌م فاکته‌ران و به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا بهدواکهووتویی مایه‌وه هه‌ستی هاونیشتمانی بوون لاواز‌و کزبوو، له‌بری ئینتیما بۆ نیشتمان ئینتیما بۆ ناوچه‌و خێڵجێی گرته‌وه ،به‌تایبه‌تی له‌کوردستان ئه‌م نه‌ریته بوبه ستایلی پارته کوردیه‌کان، هه‌ر پارتێک که‌وته ژێر کاریگه‌ری سه‌رۆک خێڵێک ، له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی کورددا هه‌میشه سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌که سه‌رۆک خێڵێك بووه تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، ڕۆژنامه‌نووسی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوبانگ (کیرسکۆچێرا) ده‌ڵێ بۆ به‌دبه‌ختی کورد شۆڕشی کورده‌کان هه‌میشه سه‌رۆک خێڵه‌کان سه‌رکردایه‌تیان کردووه، ئه‌مانه هه‌مووی بونه هۆی دروست نه‌بونی یه‌ک گووتاری نیشتمانی‌و ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ریه‌ک پڕۆژه‌ی یه‌کگرتوی هاوبهشبه هه‌موو چین وتوێژه‌کانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای کرد که سه‌رۆک وپارتێکی خێڵه‌کی بڕیار بدات له‌بری هه‌موو خه‌ڵک له‌جیاتی دامووده‌زگای نیشتمانی مه‌ده‌نی ڕاسته‌قینه‌دا، لێره‌وه حزبی پێشڕه‌و قائیدی بێ هاوتا هه‌موو جومگه‌کانی کۆمڵگا بۆ خۆی قۆرخ ده‌کات بڕیار له‌سه‌ر بودجه شه‌ڕ ئاشتی ده‌دات به‌بێ گه‌ڕانوه بۆ گه‌ل، هاووڵاتی هیچ شوێنێکی نابێ له‌بڕیاره‌کانی نیشتمانی،
ئینتیما بۆخێڵ په‌یوه‌ندی هه‌یه به خورافاتی سه‌رده‌می جاهیلیه‌تی مێژووه ده‌بێ له‌شه‌ڕی ڕزگاربین، لایه‌نگیری له سیسته‌می خێڵه‌کی هه‌ستێکی شه‌رمهێنه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه گه‌شه‌کردنێکی کۆمه‌ڵگا دژایه‌تی داکات ،
به‌کورتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه به‌م چه‌ند ووشه‌یه ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێ، زاڵبونی کۆنه‌په‌رستی ئاینی، زاڵبوونی فیکری ئتنیکی تووند ڕه‌و، ستسته‌می خێڵهکیانی حوکمڕانی.