کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆ ژان

Friday, 18/07/2014, 12:00





دەمێك ساڵە ئەم دڵەی من

حەساری زامێکی قوڵی

پڕ ئازارە

گەلێك وەختە چاوەکانم

کەنداوی قەتیس ماوی

فرمێسکێکی پڕ هاوارە

سەردەمانێکە دەستەکانم

لەرزۆک و گرتەی گۆچانی

ڕێگایەکی سەخت و دوورە

گویکانم دەنگەکان تێکەڵدەکەن

هەم دەنگی مرۆڤن

هەم ڕەشەبا هەم لوورە

دەروونمە ئەسوتێ لاشەمە

وەک کورەی ئاگرە

نەما خەندە لەسەر لێوم

لەگەڵ کۆچت هەمووی تۆرا

کاتێ ڕۆیشتی بەجێت هێشتم

لەزەتی دونیا هەمووی لەلام گۆڕا

ئەگەر یادگاری نەبا ئازیزەکەم

ئەمیش ماوەیەکە کە لێم زویرە

دەمێ بوو خامۆش بوو بوو

لەشم لەبن گۆڕا

سەد ئەوەندی تر بناڵم قاییللم

مەرهەم و دەوایە خەیاڵت

هەم بۆ دیی یە و هەم بۆ لەشم

دەسا دەستم بەدامانت

تێکمەدە ، وونمەکە لێم

بۆ هەناسەیەکیش

شێوە و ڕووخسارت

کەمن بەو خەونەوە بژیم

لەوە زیاتر مەمکوژە نەبا

دولبەر لەو دونیا

دۆزەخ بێ جێو مەکانت






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە