وەڵامێک بۆ مەلابەشیر
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ڕۆژی هەینی4/3/2011 مەلابەشیرئەندام پەرلەمەنتاری پارتی لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا خۆپیشاندارانی کوردستانی بە (خوارج) ناوزەد کرد.
لێرەدا پرسیارێک قووت دەبێتەوە ، ئەویش ئەوەیە : ئایا ئەو مامۆستا ئاینیانەی کە بەشداری خۆپیشاندانیان کرد ئەوانیش (خوارج) ین ؟ بەڕێزم ئەو خۆپیشاندانانەی کە لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوەچوو ئەوە دژی (خوارج) بوو، نەک خۆپیشاندەران ! .....
ئەو خۆپیشاندانانە دژی گەندەڵی وئەو نایەکسانیانەی کە لە نێوان چین و توێژەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێ ، دژی ئەو هەموو زوڵم ستەمەیە کە بە چاوی خۆت ئەیبینی . ئاخر مەلابەشیر تۆ باش ئەزانی کە ئەم دەسەڵاتە بیست ساڵە سەروەت و سامانی ئەم ووڵاتەیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووەو خەڵکیش لە سەرەتایترین مافی خۆیان بێ بەشن .
ئاخر مامۆستای بەڕێز دونیا بکا بە چوار بەشەوە سێ بەشی ئاوە ، کەچی لە شارەکەی من و تۆدا لە پایتەختی کوردستاندا خەڵکی بە تەنەکەو پەقرەچ ئاو بە شان دێنن .
باشە مەلابەشیر ئەم هەموو لاو ، گەنج ، خوێندکارانەی کۆلیژو زانکۆکان ، مامۆستایان ..ڕۆژنامەنووسان شاعیرو هومنەرمەندان، کەسوکاری شەهیدو ئەنفال وکیمیا باران تا دەگاتە دادوەرو مافناس ڕۆشنبیران ، هەموو چین و توێژەکانی شار ئەمانە هەمووی (خوارج)ن ؟
ئاخر، بەڕێزم ئێمە هەموومان دڵسۆزی ئەم وولاتەین ،ئێمە نامانەوێ لەمە زیاتر وولات ونیشتیمان وێران بێت.
ئێمە دەڵێین : با داهات و سەروەت سامانی کوردستان نەچێتە گیرفانی چەند کەسێک وژیانی شاهانە بۆ خۆیان وماڵ مناڵیان دابین بکەن .لەملاشەوە سێ بەشی خەڵکی کوردستان لە ژیانێکی کولەمەرگیدا بژین . تۆ ئەگەر ناوێریت قسەیەکی باش بکەیت ولەوە ئەترسی نان بڕاوت بکەن خەڵکیش بە (خوارج) لە قەڵەم مەدە،چونکە بەو کەسانە دەووترێ (خوارج)کە خەڵکی قەتڵ عام دەکەن وڕەشە کوژی دەکەن. (خوارج) کۆمەڵێک بوون لە دوای وەفاتی پێغەمبەرەوە خەڵکێکی زۆریان لە ئۆمەتی ئیسلام کوشت .
باشە تا ئێستا کێ بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوە ؟ مەلابەشیر ئێمە باش دەزانین تۆ شینی هەلیسەکەتە ، باش لەوەش ئاگادارین کە دووان لە ڕابەرانی حیزبی کۆمۆنیست بە فەتوای تۆ لە هەولێردا درانە بەر دەسترێژی گولەو شەهید کران.لە بیریشت نەچێ (حب الوگن من الایمان) واتە خۆشەویستی نیشتیمان لە ئاینەوە هاتووە ، ئەمە ئەوەل و ئاخر جارت بێت ، چونکە مێژوو لە خۆت ئاغاکانیشت خۆش نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست