وه‌رزش و ته‌ندروستی، ڕاکردنی ماراتۆن - به‌شی چواره‌م
Thursday, 01/03/2012, 12:00
8- چۆن ڕاکردنی مارتۆن ژیانی مرۆڤ ده‌گۆڕێ؟
خه‌ڵکێکی زۆربهلایانهوه ته‌واوکردنی مارتۆن یه‌ک جار به‌سه، ژیانیان ده‌گۆڕێ بۆ هه‌میشه، وێنه‌گره‌کان که وێنه‌ی ئه‌وانه ده‌گرن که ماراتۆن ته‌واوده‌که‌ن و بهسهرهێڵی ته‌واوبوونا تێ ده‌په‌ڕن، چه‌ندین جار داوای نوسخه‌ی زیاتر له‌وانه‌ی که مسابه‌قه‌ی وه‌رزشه‌کانی تر ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ک چۆن له‌کاتی زهماوهندو ژن هێنانا که ڕۆژێکی تایبه‌ت ویادگارێکی گرنگه له ژیانی مرۆڤ دا، هه‌رواش ته‌واوکردنی مارتۆن به یادگارێکی گرنگ ده‌بینرێت له ووڵاته‌کانی ڕۆژئاوادا.
که نامه‌ی ته‌واوکردن و شه‌هاده‌که‌ت بۆدێت له پۆست دا، بۆ هه‌ندێ که‌س وه‌ک ئه‌وه وایه که شه‌هاده‌ی دکتۆرایان بۆ هاتبێت .
بۆئه‌وانه‌ی که به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاکردنی ماراتۆندا، هه‌ر ته‌واوکردنێک ده‌بێت به پێوانه‌ی ڕاده‌ی ته‌ندروستی وههرتهواوبوونێک ده‌بێت به ده‌ستهاتێکی گرنگ له ژیانیاندا.
بۆئه‌وانه‌ی که به‌س بۆ فیتنێس (له‌ش ساغی ته‌ندروستی) بۆ بێگوومان بوون له له‌ش ساغی ته‌ندروستی و به‌شداریکردن له ڕۆژێکی وا گرنگدا، یا به‌س بۆخۆشی ڕابواردنی ئه‌و ڕۆژه گرنگه به‌لایانه‌وه گرنگ نی یه چه‌ندیان پێ ده‌چێ بۆته‌واوکردنی ڕاکردنه‌که.
جیاوازی خه‌لکانی وه‌رزشه‌وان ووهرزشهوانی ماراتۆن له خه‌ڵکی ئاسایی تر ئه‌وه‌یه، له بیروڕاو هه‌ستی ته‌ندروستی خۆیانا ئاسووده‌ترن له‌باره‌ی ته‌ندورستی خۆیانه‌وه، زۆرجار به‌بێ ترس تر خواردنه‌کانیان ده‌خۆن و به دڵنیایی یه‌وه، چوونکه تا ڕاده‌یه‌کی چاک به ئاگان له هه‌ڵبژاردنی جۆری خواردنه‌کانیان، له به‌رنامه‌ی خواردن و خواردنهوهکانیایان ئاگادارن. هه‌تا به ئاگاترن له‌باره‌ی هه‌ر گۆڕانێکی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌ر کارتێکردنێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوو ڕووبدا.
خه‌ڵکی وه‌رزشه‌وان ده‌بێ به ئاگاتربن له کارهفزیۆلۆجی یه‌کانی له‌ش که له‌به‌رده‌وامی ژیان دا رووده‌دا هه‌رگۆڕانێک که به‌هۆی سه‌رما، گه‌رما، مه‌راق نه‌خۆشی یاکارتێکردنه ده‌روونیه‌کان گه‌ر ڕووبدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی دروستکردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و توانای به‌رده‌وام بوون وبه‌رگری کردنی ڤزیۆلۆجی له‌ش ده‌بێ به توانا تربن له توانای به ئارامی و به‌رگه‌گرتنی کێشه‌کانی ژیاندا.
له کات و ڕۆژی به‌ژداریکردن له ڕاکردنی ماراتۆندا هه‌ندێ که‌س که ئاماده‌تر و به‌توانا ترن له خه‌ڵکی تر، جاری وا هه‌یه خۆیان دواده‌خه‌ن و پاشان خۆشی له‌وه‌ده‌بینن که ده‌توانن به‌سه‌ر سه‌ده‌ها ڕاکه‌ری تردا تێدهپهڕبن. به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه هه‌تا زیاتر تهمرینت کردبێت، که‌متر ماندوو ده‌بیت و ئاسانتر ڕاکردنه‌که ته‌واوده‌که‌یت، به‌ڵام خه‌ڵکێک که باش ئاماده نه‌بوون له‌وانه‌ی یه‌ک دووڕۆژ پشوو بده‌ن پشودانیان پێویست بێ و نه‌چن بۆ کار‌و خه‌وی شه‌وی دوای ته‌واوکردنی ڕاکردنی مارتۆن پڕ ئێش و ئازار‌و زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
خۆئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێت بگاته ڕاده‌ی پاڵه‌وانێتی جیهانی، ئه‌وه وه‌ک خه‌وێکه که بۆ زۆر که‌م که‌س دێته دی له‌ژیانا، یا ئه‌گه‌ر بتوانیت ماوه‌ی قیاسی جیهانی بشکێنیت، ئه‌وه خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره جگه له خه‌ڵاتی ته‌واوکردن که نزیکه‌ی سه‌دوپه‌نجا تا دووسه‌د هه‌زار دۆلاره و ناوی مرۆڤ ده‌چیته مێژووی پاڵه‌وانانی جیهان و ده‌ناسرێت له جیهانا.
زۆرجار ده‌بینین که پاڵه‌وانانی ئهولهمپی و یه‌که‌مه‌کانی ڕاکردنه‌کان و ڕاکردنی ماراتۆن و چه‌ندین جۆر یاری تر که یه‌که‌می ده‌هێنن ومیدالیهی ئاڵتوونی له ملیان ده‌که‌ن له سه‌ر پۆدیم و ته‌ختی مهدالیهو خه‌ڵات وه‌رگرتن ڕاده‌وه‌ستن، که ئاڵای ووڵاته‌که‌یان به‌رزده‌بێته‌وه له سه‌رهه‌موو ئاڵاکانی تری جیهانه‌وه. له گه‌ڵ مۆسیقای سروودی نیشتمانی دا فرمێسک دێته‌خواره‌وه به چاویانا. چه‌نده شایانی سه‌ربه‌رزییه که مرۆڤ بتوانێت ئاوا به‌هۆی کارێکی مێژوویی یه‌وه که ده‌گه‌یته سه‌رلووتکه‌ی پاڵه‌وانێتی جیهان ئاڵای ووڵاته‌که‌ت به‌رزببێته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بڵێیت خۆ ئێمه ی کوورد ووڵاتمان به‌ڕه‌سمی نه‌ناسراوه‌و ئاڵامان به‌رزنابێته‌وه، که‌س ڕێت لێ ناگرێ و زۆرمان بینیومانه وه‌ک خه‌ڵکانی بنه‌ڕه‌تی ئوسترالی که ووڵاته‌که‌یان به ده‌ستی سپی یه ئهوروپیهکانهوهیه چه‌ندین ساڵه به‌ڕێوه ده‌برێ که پله‌ی یه‌که‌می جیهان ومیدالیهی ئاڵتوونی هێنا له‌یاریه‌کانی ئهولهمپی سدنی دا ئاڵاکه‌ی ووڵاته‌که‌ی به‌رزکرده‌وه‌و سه‌ری میلله‌تی له جیهانا به‌رزکرده‌وه، که وا ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ش میلله‌تی پێش که‌وتووین و پاڵه‌وانمان هه‌یه‌و ئێمه ش له ڕیزی میلله‌تان و شارستانیه‌تی جیهانداین.
که مرۆڤ گه‌شته ڕاده‌ی پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی ئیترچهندین شه‌ریکه داوات لێ ده‌که‌ن به پاره‌یه‌کی زۆره‌وه که ناو‌و وێنه‌ت به‌کاربهێنن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی کاڵاکانیان، هه‌ر که یه‌که‌م جار ناسرایت و پله‌ی یه‌که‌میت هینا ئیتر ده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌بردنی ماراتۆنی شاره‌گه‌وره‌کان به به‌خشیشی پاره‌یه‌کی زۆره‌وه بانگت ده‌که‌ن بۆ به‌شداری ڕاکردنی ماراتۆنی شاره‌کانیان و مه‌سره‌فی سهفهرومانهوه له چاکترین ئۆتێلی پێنج ئه‌ستێره دا داده‌به‌زیت.
ئاوا مرۆڤ چه‌ندجارێک به‌شداری کێبه‌رکێ جیهانیهکان بکا ئیتر ژیان مسۆگه‌رده‌بێت و پێویستی به‌کاری تر نابێت ، پاش ئه‌وه گهرتهنها کاری ئامۆژگاری و ڕاوێژی وه‌رزشی بکه‌یت، مرۆڤ ده‌توانێت ژیانی خۆی مسۆگهرکا به‌ئاسانی و له داهاتوودا ده‌توانێت خزمه‌تێ بکا له کارکردن دا بۆپێگهیاندن و په‌یداکردنی پاڵه‌وانانی وه‌رزشی جیهانی بۆ میلله‌ت و ووڵاتی.
خه‌ڵکێک هه‌یه چه‌ندین جار ماراتۆن ڕاده‌که‌ن، زه‌لام هه‌یه سه‌دجار مارپۆن ڕایانکردووه و به‌هۆی ئهوهوهناسراون و چه‌ند کتێبیان نوسیوه له سهروهرزشی مارتۆن.
وه‌ک جیم فیکس و سالازارو سای ما که له‌م نوسینه‌دا هه‌ندێ له باسهکانیانم به‌کار هێناوه.
هه‌ندێ به‌سه‌رهات و تێبینی خۆم له باره‌ی ڕاکردنی ماراپۆنهوه:
جارێکیان زه‌لامێکم بینی له دوای ته‌واوکردنی مارپۆنێک له له‌نده‌ن عومری 63 ساڵ بوو که ڕاکردنه‌که‌ی به 3.40 ده‌قیقه تهواکردبوو ئه‌یووت که هه‌فته‌ی 40 میل ڕاده‌که‌م.
سێ سه‌عات و چل ده‌قیقه زۆر کاتێکی چاکه له‌و ته‌مه‌نه‌دا، وه ووتی نه‌خۆشی سه‌رمام بوو بۆماوه‌یه‌ک له پێش ڕاکردنه‌که‌دا ئه‌گینا به سێ سه‌عات و بیست ده‌قیقه ماراتۆن ته‌واوده‌که‌م.
پیاوێک به ناوی سای ما تۆلێدۆ له ئۆهایۆله ئه‌مریکای سه‌روو که هه‌فتانه به قه‌د دوو یا سێ ماراپۆن ڕایده‌کرد، له ژیانی دا 524 مارپۆنی ته‌واوکرد، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 62 ساڵی دالهساڵی له 1988دا به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه مرد، ئه‌م زه‌لامه پیاوێکی ئه‌فسانه‌یی بوو، زۆربه‌ی ماراپۆنهکانی ده‌وری سێ سه‌عاتی پێ ده‌چوو. ڕاکردن بووبوو به خۆشترین کاتی ژیانی و هه‌وڵی دهداوههستی ده‌کرد هه‌تا زیاتر مارپۆن ته‌واوکا خۆش حاڵ تر ده‌بوو.
جیم فیکسی ئه‌مریکی پاڵه‌وانی چه‌ندین ڕاکردنی ماراپۆن، هه‌ندێ کتێبی له‌سه‌ر ڕاکردنی ماراپۆن نووسی، باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که به‌رده‌وامی له وه‌رزشی ماراپۆندا چۆن مرۆڤ ته‌ندروست ده‌کا و ژیانی مۆرڤ ئاسووده ده‌کا، ده‌یوت که چۆن ڕاکردنی ماراپۆن له نه‌خۆشی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی تر ده‌تپارێزێ، له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا نووسینه‌کانی له‌سه‌ر ڕاکردنی ماراپۆن ئه‌وه‌نده کاریکرده سه‌ر چاککردنی ته‌ندروستی خه‌لکانی ئه‌مریکی، نیسبه‌تی مردنی خه‌ڵک به‌نه‌خۆشی دڵ به ڕاده‌ی 30% دابه‌زی.
ئه‌گه‌ر ڕاده‌ی ئه‌م کارتێکردنه سهرژمێربکرێ، ده‌بێ چه‌ند ملیۆن خه‌ڵکی له مردن ڕزگارکردوه بۆ چه‌ندین ساڵ؟ ئه‌مه یه‌کێکه له چاککردنی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی.
به‌ڵام خۆی ڕۆژێک پاش ته‌واوکردنی ڕاکردنێکی ده میلی هاته‌وه‌و هه‌ستی گێژی کردوو دانیشت له نزیک ماڵی خۆیدا و سه‌ری نایه سه‌ر ههردووئهژنۆی و مرد، ئه‌مه بوو به به‌زمێک له‌ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا دا، ڕۆژی ئه‌وانه بوو که گاڵته‌یان به کردنی وه‌رزش و ڕاکردنی مارپۆن ده‌کرد، به‌ڵام دوای فه‌حس و لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکان بۆیان ده‌رکه‌وت که له خێزانی جیم فیکس دا نه‌خۆشی دڵ به ویراتی هه‌بوو، خۆی هه‌تا عومری چل وسێ هیچ پارێزی له خواردنه‌وه‌ی کحول و جگه‌ره‌کێشان نه‌کردووه و به‌ڵام به ده‌ستپێ کردنی ڕاکردنی ماراتۆن زۆرجار ماراپۆنی تهواوکردوهوچهند جارێک پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی هێناوه، له عومری چل‌و سێ ساڵی یه‌وه ده‌ستی کرد به ڕاکردنی مارپۆن و له عومری په‌نجا ودوودا مرد.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی دا ده‌رکه‌ت که هه‌ندێ ماسوولکه‌ی زگۆڵهکانی دڵی ئه‌وه‌نده ئه‌ستووربوون، بۆشایی و جێگه‌ی خوێنیان تیا زۆرتهسک بووه و کاریانکردووهتهسهر که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی خوێن ولاوازکردنی گه‌یاندنی ڕاده‌ی ئۆکسجین بۆ مێشک.
که مرۆڤ لهماراپۆندا ڕاده‌کا، هه‌میشه له پشتی سه‌ریا وه‌ک ئینگلیز ده‌ڵێ قهلیقیهک هه‌یه، ئایا ئه‌م به‌شداری بوونه ئه‌وه ده‌هێنێ خۆم بکوژم؟ له‌وانه‌یه ئه‌م بۆچوونه وا له‌زۆر خه‌ڵک بکا که بیرنه‌کاته‌وه له هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌که‌می جیهان، به‌ڵام خۆم ئێستا په‌شیمانم، خۆزگه چه‌ندساڵێک له مه‌وبه‌ر که گه‌نجتر بووم هه‌ندێ زیاتر هه‌وڵم بدایه، بیروڕای ئێستام وایه گه‌رمرۆڤ ژیانی خۆشی بخاته مه‌ترسی یه‌وه ئه‌وه ده‌هێنێ که بتوانێ بگاته پله‌ی هه‌ره‌به‌رزی یه‌که‌می جیهان و ئاڵای ووڵاته‌که‌ی به‌رزبکاته‌وه ئیتر بمرێ یننا زۆرگرنگ نییه، چوونکه که مرۆڤ ده‌چێ به‌ته‌مه‌ندا بیست ساڵ و سی ساڵ و چه‌نده‌ها ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌میشه سه‌یرکردنی به‌سه‌رهاته‌کان وه‌ک دوێنێ وایه، ژیان چییه گه‌رمرۆڤ هه‌رچه‌ند که‌م بژیت خزمه‌تێک به مرۆڤایه‌تی و ووڵاتی نه‌کا؟
9 - سیحری ڕاکردنی ماراپۆن
له کاتی ڕاکردنی ماراپۆندا دهها هه‌زار خه‌ڵکی شاره گه‌وره‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا له ڕۆژی ماراپۆندا دێنه سه‌رجاده بۆ سه‌یرکردنی ئهووهرزشهوانانهی به‌شدارن، له‌یه‌کێک له ڕاکردنانهدا یه‌کێک له و پاڵه‌وانانه‌ی که بۆ کێبهركیی به‌شداری ده‌کات گوێی لێ ده‌بێت که ئافره‌تێکی سه‌یرکه‌ر ده‌ڵێت: 'ئه‌مانه پاره‌ش ده‌ده‌ن بۆ به‌شداری له‌م ڕاکردنه‌دا؟'
ئه‌و ئافره‌ته به‌لایه‌وه سه‌یرده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته وه‌ک خه‌ڵکانێکی تری زۆری جیهان بێ ئاگان له خۆشی و که‌ڵکی وه‌رزشی ڕاکردن و به‌شداریکردن له ماراپۆن دا.
بیست وشه‌ش میل و 385 یارد / 42 کیلۆمه‌تر و 195 مه‌تر ماوه‌یه‌کی زۆره بۆ ڕاکردن. ڕاکردن و ته‌واوکردنی ئه‌و ماوه زۆره پێویستیه‌کی زۆری به هه‌وڵدان و خۆ ئاماده‌کردن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که تاموچێژی خۆشی ئه‌م وه‌رزشه ده‌که‌ن زۆربه‌یان بۆ چه‌ندین جار مارپۆنی تر ڕاده‌که‌ن و ته‌واوده‌که‌ن.
بۆ نموونه وه‌رزشه‌وان و پاڵه‌وانی ئه‌مریکی به ناوی هه‌ڵ گیدن له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی دا له شه‌ش هه‌فته‌دا شه‌ش مارپۆنی ته‌واوکرد. وه‌رزشه‌وانێکی وه‌ک هه‌ڵ گیدن ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌و ئافره‌ته بداته‌وه که پرسی ئه‌مانه پاره‌ش ده‌ده‌ن بۆ به‌شداری کردن له‌م ڕاکردنانهدا.
له‌پاش ته‌واوکردنی شه‌ش مارپۆن له شه‌ش هه‌فته‌دا ڕۆژنامه‌نووسه‌کان لێیان پرسی ئایا ئه‌م شه‌ش ڕاکردنه ته‌نها تۆ له‌جیهان دا کردوته؟ له‌وه‌ڵامدا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه به ڕۆژنامه نووسه‌کانی ووت: ئایا ناوی سای ماهتان نه‌بیستوه که به درێژایی ژیانی 524 ماراپۆنی ته‌واوکرد؟ مه‌گه‌ر سای ماهتا تێگه شتبێ له خۆشی و که‌ڵکی ڕاکردنی ماراپۆن، که چۆن مرۆڤ به‌رده‌وام پراوه ده‌کاو خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ڕاکردنی ئه‌م ماوه‌یه و هه‌موو هه وڵێک ده‌دا که بگاته ڕاده‌ی پاڵه‌وانێتی جیهانی.
ده‌گ کارتیز وه‌رزشه‌وانێکی تری ئه‌مریکی خه‌ڵکی میشیگان 131 مارپۆنی ته‌واوکردوه 66 جار له‌م ڕاکردنانه به‌گوڕتر له 2:25 سه‌عات تهواویکردن. له ڕاکردنێکی ماراپۆندا له بارسه‌لۆنه له ئیسپانیا که مارپۆنی ته‌واوکرد و له پله‌ی هه‌شته‌م دا و پاڵه‌وانی ته‌واوکه‌ری ڕاکردنه‌که که دانمارکی بوو لێی پرسی، ئه‌م ڕاکردنهت به‌لاوه خۆش بوو؟ ووتی نا چوونکه زۆرگه‌رم بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاکردنی مارتۆن خۆش نه‌بێت به‌لامه‌وه ساڵی 12 ماراتۆن ڕاناکه‌م.
ڕاکردنی ماراپۆن ته نها ئه‌وه نی یه که مارپۆن ته‌واوبکه‌یت، ئه‌و کارکردنه و کات ته‌رخان کردنه دوورودرێژه‌ی که مرۆڤ خۆی ئاماده ده‌کات، چوونکه ئه‌گه‌ر پرۆگرامی پراوه‌ی دوروو درێژی خۆئاماده‌کردن نه‌بێت مرۆڤ ناتوانێت ماراپۆن ته‌واوکا.
له‌ڕاکردنی ماراپۆن دا هه‌زاره‌ها له سه‌ر شۆسته‌کان به درێژایی ماوه‌ی ڕاکردنه‌که چه‌پڵه‌ت بۆ لێ ده‌ده‌ن و هاوارت لێ ده‌که‌ن هانت ده‌ده‌ن که کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت.
چه‌نده‌ها که‌س هانت ده‌ده‌ن سه‌ده‌ها نامه‌و، نووسراوی جوان ده‌نوسن بۆ ڕاکه‌ران زۆربه‌یان له‌لایه‌ن که‌س و کار‌و برادهرانیانهوه، سه‌ده‌ها منداڵ ده‌ستیان ڕاده‌کێشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاکه‌ران ده‌ست بده‌ن له ده‌ستیان، هه‌زاره‌ها منداڵ و خه‌ڵکانی تر ده‌ستیان ڕاگرتووه به شیرینی و میوه‌وه بیده‌ن به ڕاکه‌ران و پێ یانخۆشه یارمه‌تی ڕاکه‌ران بده‌ن. وه‌ک ووته‌یه‌ک ده‌ڵێت:
' هه‌زاره‌ها ده‌ست ده‌که‌ن به‌ڕاکردن به قاچیان و به‌ڵام به دڵیان ڕاکردنه‌که ته‌واوده‌که‌ن'
چوونکه بۆ زۆربه‌ی ڕاکه‌ران زۆر نزیک ئهوهدهکهونهوه که بکه‌ون و واز بهێنن، به‌ڵام ویستی دڵیان و هه‌وڵی به‌رگریان نایه‌ڵن واز بهێنن.
زۆرجار گووێت له ووته‌ی هه‌زه‌لی ده‌بێت، وه‌ک جارێکیان به ئافره‌تێکیان ووت، سه‌یر که ئه‌ڵێی مێرده‌که‌ی بهدوایهوهیهو ڕاوی ده‌نێ.
زۆرجار هاندانی قه‌ڵه‌باڵغی سه‌یرکه‌ران توانای نوێت تیا دروست ده‌کاو زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌یت که به‌رگه‌ی ئێش و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی بگریت و واز نه‌هێنیت، هه‌ندێ گۆرانی و مۆسییقای ناسراوو به‌ناوبانگ که گوێت لێ ده‌بێت، گه‌شه به توانات ده‌دا که به ده‌نگی به‌رزو ئاماری ئه‌مپلیفایه‌ر له سه‌ر شۆستاکان دانراوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕاکه‌ران دڵ خۆشکه‌ن . لهمیلهکانی دوادوایی دا زۆرکه‌س بانگ ده‌که‌ن زۆرت نه‌ماوه واز نه‌هێنیت. چه‌ندین کامێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆژنامه نووسان ڕه‌سم ده‌گرن، به‌درێژایی ئه‌وڕۆژه ئیزاعهکانی ڕادیۆ باسی ڕووداوه‌که بڵاوده‌کاته‌وه، خه‌ڵکێکی زۆر که براده‌رو کهسو کاریان به‌شدارن هه‌وڵ ده‌ده‌ن فلیمه‌که‌ی ته‌له‌فزیۆن تۆمارکه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی فلیمی ڕاکردنی که‌س و کاریان ده‌رچووبێت و بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاری تر سه‌یری که‌ن و نیشانی خێزان و که‌س وکاریانی دهن.
من زۆرجار که ئاڵای کوردوستانم هه‌ڵگرتبوو، له‌به‌رده‌م کامێره‌ی تهلهفیۆنهکاندا به‌رزم ده‌کرده‌وه، بهفانیلهی سپی یه‌وه که له‌سه‌ری نووسرابوو ئازادی بۆ کوردوستان، جارێکی به نامه‌یه‌کی یادی کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه، جارێکی تر به ئاڵای په‌که‌که‌وه، له‌و به‌یانی یه‌دا چه‌ند جارێک خه‌ڵک هاتن بۆ لام و پرسیان ئه‌وه ئاڵای کوێیه؟ که پێم ناسانن، پێیان خۆش بوو، به تایبه‌ت چه‌په‌کان، چوونکه ئاڵاکه ڕه‌نگی سووره، خۆشم ده‌مووت گه‌ر توورکه فاشیه‌کان بی بینن هه‌ر باشه، له‌و ماوه‌دا که براده‌رانی باکوور زۆر جار خۆ پیشاندانیان ده‌کرد جا له‌به‌ر ئه‌وه پۆلیس یه‌کسه‌ر ئالاکه‌یان ده‌ناسی دوایی له وێنه‌و کلیپی فلیمه‌که‌ی سه‌رته‌له‌فزیۆن له سه‌رله‌به‌یانی دا که ده‌ست ده‌کرا به‌راکردن تۆمارکرابوو نیشاندرا، خۆم و ئاڵاکه‌ی په‌که‌که به گه‌وره‌یی نیشاندرا له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی وه‌رزشی ئه‌وروپی یورۆسپۆرت و براده‌رانی باکوور زۆریان پێ خۆش بوو، چوونکه خستنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی چه‌ند چرکه‌یه‌کی وا له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن جیهانی به چه‌ندین هه‌زار پاوه‌ند نا کڕڕێت. چه‌نده‌ها جار خه‌ڵکی دۆست و ناسیاوو به‌کورد وه‌ک ڕۆژنامه نووسان و خه‌ڵکه شاره‌زاکانی له کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بانگیان لێ ده‌کردم ئازادی بۆ کوردوستان و پشتگیری خۆیان نیشان ده دا.
له‌کاتی به‌شداریم له ماراتۆنی تۆکۆیو ساڵی 2008 دا له کاتی ته‌واوکردنی ماڕاتۆن و له‌شوێنی دانیشتنی پیاوه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی حکومه‌تی یابان، لام کرده‌وه به‌لایانا سه‌یرمکرد سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یابان ئاڵاکه‌م بۆ ڕاوه‌شاندن به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌ستی به‌رزکرده‌وه‌و چه‌پڵه‌ی بۆ لێدام.
لهماراپۆنی له‌نده‌ن یه‌که‌م کۆمه‌ڵی قه‌ڵه‌باڵغترین له میلی شه‌شه‌م دا له گرینیج و لای که‌شتی مێژوویی کاتیسارک که په‌یکه‌ری که‌شتی یه‌کی مێژووی ئیمپراتۆری به‌ریتانی یه. له پاش ئه‌وه هه‌رچه‌ند به درێژایی ڕێگاکه‌دا به‌رده‌وام خه‌ڵکێکی زۆر لهسهرشۆستهکانن هه‌تا بهرهوناوهڕاستی شاری له‌نده‌ن بڕۆیت کۆمه‌ڵی سه‌یرکه‌ران زیاتر ده‌بن، یه‌کێک له قه‌ڵه‌باڵغترین شوێن له نیوه‌ی ڕێگا له سیانزه میل دا له‌سه‌رپردی بورج، که پێی ده‌ڵێن تاوهربریدج که وه‌ک کۆشکێکی بچووکی کۆنی پادشاکانی به‌ریتانیا و نموونه‌ی سه‌روکڵاوی پادشای به‌ریتانیای تیایه و به‌رده‌وام یه‌کێکه له‌وشوێنانه‌ی که سیاحهکانی له‌نده‌ن بۆی ده‌چن. پرده‌که ههرلهشێوازی مێژوویی کۆنی دا ماوه‌ته‌وه، ئیتر به‌هه‌ردوولادا خه‌ڵکێکی زۆر‌و چه‌ندین کامێره‌ی ته‌له‌فزیۆن و کامێره‌ی ڕۆژنامه نووسانی لێیه.
ڕاکردنی ماراتۆن یه‌کێکه له ڕووداوه‌کان که په‌یوه‌ندی جوان و ڕاستی مرۆڤا یه‌تی تیا ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌زاره‌ها خه‌ڵک خۆشی و له‌ش ساغی و سه‌رکه‌وتن بۆڕاکهران ده‌خوازن، یه‌کێکه له‌وڕۆژانه‌ی که هه‌زاره‌ها ده‌مووچاو به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یری یه‌کتر ده‌که‌ن وهیوای سه‌رکه وتن بۆیه‌کتر ده‌خوازن.
له‌م ڕۆژه وه‌رزشی یه گرنگه دا، هه‌زاره‌ها به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زو ڕه‌نگ وجێندهرو (نێرومێ) وته‌مه‌ن له‌هه‌موو چینه‌کانی میلله‌ت به‌شداری ده‌که‌ن، چه‌نده‌ها پیاوی ده‌سته‌ڵاتدار وهه‌تا له خێزانی پادشاکانی جیهان به بێ جیاوازی شان به‌شانی هه‌موو خه‌ڵکانی تربه‌شداری ده‌که‌ن و ڕاکردن ده‌که‌ن.
له‌وڕۆژه‌دا ملیۆنه‌ها پاره کۆده‌کرێته‌وه بۆ یارمه‌تی نه‌خۆش و لێ قهوماوو بۆ یارمه‌تی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری پزیشکی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی کوشنده وه‌ک نه‌خۆشیکانی شیرپه‌نجه نه‌خۆشی لوکیمیا شیرپه‌نجه‌ی منداڵ که چرۆی گوڵی ژیانی چه‌ندین منداڵی جوان ده‌قرتێنێ و له ژیان بێ به‌شیان ده‌کا. هه‌روه‌ها زۆر جۆری ترله نه‌خۆشی هه‌تا له‌وانه‌ی که ماوه‌یه‌کی که‌میان ماوه له‌ژیانا به‌شداری ده‌که‌ن و ته‌واویشی ده‌که‌ن، چه‌ندین که م ئه‌ندام و بێ قاچ و هه‌ندێ جاریش زه‌لامی کوێریش به‌یارمه‌تی خه‌لکی ڕاکهرهوه به‌شداری ده‌که‌ن و ته‌واوی ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست