کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنەرانى ئەمجارەى كورد لە بەغداد لە نێوان ڕاستگۆى و یەكڕیزیدا

Wednesday, 07/04/2010, 12:00


ئەگەر بە ووردى سەرنج بدەین و گوێڕادێرین بۆ ئەو هەموو نوسین و قسەو هەوڵ و دەنگوباسانەى كە ئەمڕۆ بەشى هەرەزۆرى ڕووبەرى میدیاى كوردى بەگشتى و میدیاى حیزبى بەتایبەتى داگیر كردووە باس و خواس لەبارەى یەك هەڵوێستى و یەك ڕیزى نێوان لیست و لایەنەكانە كوردیەكانە لە پەرلەمانى بەغداد.ئەوەى قسەى لەبارەوە ناكرێت ئەو وەعد و بەڵینانەیە كە كە دوێنێ ئەم لیست و قەوارە براوەكانى ئەمڕۆ بە ئێمەیان دەدا بەڵام هیچ كام لەو كاندید و لیست و قەوارەانەى كە كورسى پەرلەمانى عێراقیان بەدەست هێناوە بە تەنها ووشەیەكیش ئاماژە نادات بەو
بەڵێنانەى كە ڕیزى كردبوو بۆ خۆى و بانگەشەى پێوە دەكرد بۆ خۆى ,هەموومان بەرنامەى هەڵبژاردنى لیست و قەوارەرە كوردیەكانمان خوێندووتەوە و تەنانەت كاندیدى لیستەكانیش بەرنامەى كارى خۆیان پێشكەش كردووە كە وەك دۆكۆمێنتێك لە لامان ماوەتەوە,بۆیە بەلاى منەوە ئەوەى ماوەتەوە ڕاستگۆى لیست و كاندیدەكانە لەبەرامبەر ئەو بەڵێنانەى كە خۆى یان پێیان داوین و ئێمەش لەبەرامبەریدا متمانەمان پێداون بۆیە ئەوە ڕاستگۆی كاندیدەكان و لیستەكانە دەتوانێت ببێـە پردى پەیوەندى نێوان بەڵێن و كردەوەى كاندیدەكان نەوەك یەك هەڵوێستى
و یەك ڕیزى .
ئێمە چیمان لێتان دەوێت ؟ئەوەى ئێمە دەنگدەران لە ئێوەمان دەوێت یەكڕیزى و یەك هەلۆێستى نێواتنتان نییە بەڵكو ڕاستگۆى لە براكتیزەكردنى بەڵنەكانتان ئەوێت ,مەرج نییە یەك ڕیزى و یەك هەڵوێستى زامن بێ بۆ بەرژەوەندیەكانى خەڵكى كوردستان ئەگەر ڕاستگۆى نەبێت چونكە ئەكرێت ئێوە یەك هەڵوێست بن و یەك هەڵوێست بن بەڵام ڕاستگۆنەبن لەگەڵ بەڵێنەكاناتن و ڕاست گۆنەبن لە نێوان خۆتاندا بەڵام ڕاستگۆیتان زامنى بەدەست هێانى بەرژەوەندیەكانى ئێمەى خەڵكى كوردستانە.
لیست و پەرلەمانتار ئەگەر ڕاستگۆبن لەگەڵ خەڵك و بەرنامەكەى و بەڵێنەكانى خۆیدا ئیتر پێویست بەوە ناكات هەموویان بەزۆر لە قیتارێكى یەك ئاراستەدا سواربن و یەك كەس لە هەولێرەوە سەرنشینەكانى سەربخات بۆ بەغداد و هەر هەمان كەس لە بەغدادەوە سەریان بخاتەوە بۆ هەولێر,لە نێوان هەولێرو بەغداد جگە لە ڕاستگۆى هیچ شتێكیتر زەمانى بەرژەوەندیەكانى خەڵكى كوردستان ناكات چونكە ئەگەر لیستەكان و كاندیدەكانیان ڕاستگۆبن لەگەڵ بەرنامە و بەڵێنەكانیاندا ئیتر چ پێویست ئەكات هەموومان بە سوارى یەك قیتارى تاك ڕەهەند بین و یەك
كەسییش بۆ هەمیشە چاوساغ و شۆفێرمان بێت چونكە ئەوانەى بەنوێنەرایەتى خەڵكى كوردستان دەڕۆن بۆ پەرلەمانى عێراق سەرنشینى شەمەندەفەرێك نین تاوەكو بڕیار بدەن بۆ ماوەى 4 ساڵ بە یەك ئارستە بڕۆن و لەگۆشنیگاى حیزبێك یان سەركردەیەكەوە سەیر بكەن و لە یەك شوێنى خۆیان دابنیشن و بە بێدەنگى هەتا ماوەى سەفەرى چوار ساڵەكەیان تەواو دەكەن .
ئەوەى ئەمڕۆ یەكێتى و پارتى داواى دەكەن لە نوێنەرانى هەڵبژێردراوى خەڵكى كوردستان ئەوەیە كە نوێنەرانى كوردە لە وەزیفە ئەسڵییەكەى خۆیان دانڕن و لە پەرلەمانتارەوە بیانكەن بە موسافیرێكى موحتەرەم ,وەك چۆن سەرنشینانى قیتارێك بۆیان نییە باس لە ئاراستەى ڕۆشت و شێوازى ڕۆشتن و خێراى و هێواشى ڕۆشتنى قیتارەكە بكەن هەروەها بۆشیان نییە ڕەخنە لە شۆفێرى قیتارەكە بگرن بەهەمان شێوەش یەكێتى و پارتى ئەیانەوێت نوێنەرانى هەڵبژێردراوى ئەمجارەىخەڵكى كوردستان بۆ پەرلەمانى بەغداد هەروەك نوێنەركانی پێشوو بیانكەن بە
سەرنشینى ئەو قیتارەى كە لەماوەى 4 ساڵدا هیچ كەس نەیزانى سەفەرى ئەو هەموو سەرنشینە لە پێناوى چیدا بوو كامەبوو دەست كەوتەكەیان كە خۆیان ووتەنى بە یەك ڕیزى و بەیەك هەڵوێستى كاریان كردووە.
ئەوەى نوێنەرانى ئەم جارەى خەڵكى كوردستان لە نوێنەرانى جارى پێشوو جیادەكاتەوە ئەوەیە كە پێش ئەوەى یەكێتى و پارتى فەرموویان لێبكەن بۆ سوار بوونى ئەو قیتارە بەنیازن پرسیار لە شوفێرو ئاراستەى ڕۆشتن و مەبەستى ڕۆشتن و ویستگەكانى ئەو سەفەرە بكەن چونكە ئەگەر دڵنیا نەبن لە بەدەست هێنانى ئامانج و سەركەوتنى سەفەرەكەیان ئامادە نین وەك نوێنەرەكانى چوار ساڵ پێش ئێستا كوێرانە خۆیان بدەنە دەست قەزاو قەدەر,قەدەرێك كە بەدەستىى خۆت خۆى تێدەخەیت ,هەر بۆیە دەبینین نوێنەرانى خەڵكى كوردستان لە لیستە ئۆپۆزسیۆنەكان
بەنیازنین هەروا بە ئاسانى خۆیان بدەنە دەست قەدەرێك كە هیچى دیار نییە بەڵام ئەوەى دیارە نەفرەتى مێژوو و نەفرەتى دەنگدەرانیانە لێیان چونكە ئەوانەى دەنگیان داوە بەم پەرلەمانتارانە هەروا بە ئاسانى ئەو دەنگانەیان بەدەست نەهێناوە زۆر سەخت و ناڕەحەت بەدەست هاتووە خوێنى بۆ ڕژاوە خەڵكى لەسەر نانبڕاو كراوە ماڵى خەڵك سوتێنراوە هەڕشەى كوشتنى لەسەر كراوە خەڵكى لەسەر زیندانى كراوە ,بۆیە كارى پەرلەمنتارانى ئۆپۆزسیۆن گەڵێك سەختە و زۆرێك چاوى لە شوێنیانە سواربوونیان لەگەڵ ئەو كەسانەى كە زۆر بەئاسانى و بەڕێگەى
ناشەرعى دەنگیان بەدەست هێناوە خەتەرێكى گەورەیە بۆسەر مێژوویان.بۆیە ئەوەى ئێمە لێتان داوا دەكەین ڕاستگۆیتان لەو بەڵێنانەى كە پێتان داوین نەك یەكڕیزى و یەك هەڵوێستى بۆ بەدەست هێنانى بەرژەوەندییە شەخسى و حیزبیەكانتان .

#ئەم وتارە لە ژمارە 1 ڕۆژنامەى جەتر بڵاو بوەتەوە
-هەڵەبجەى شەهید [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە