کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ووڵاتی كاوەکان

Friday, 13/12/2013, 12:00


پێشکەشه به گیانی پاكی سۆران و سەردەشت و کاوە

له دەڤەری ووڵاتی ئەنفال
له ژێر سایەی دووزڵ هێزی
مافیاکانی ئەزبەنێ و هەڤاڵ
ووڵاتێکی ئازاد و به قوڕگیراو
ئازادییەکی زەوتکراو
هەوایەکی پاك شك نابەم
له ژێر سایەی دز و جەردە و
دوو دێوه زمەی برسی و خوێن تاڵ
گوایه ئەڵێن ئازادیی بەر قەرارە
بە ووتەی سەرۆك یاسا سەروەرە و
بەیەکسانی لە بارە
بۆ گەورە و بچووك به کۆی پیت و خاڵ
کوا ئازادی باوی هەیه لە ووڵاتێك
کە وەك جەنگەڵ پڕ بێ
لە گورگ و سەگ و داڵ
ئەو یاسایەی کاکی سەرۆک باسی دەکا
بۆ هەژاران نانی شوانه و
گرێ دراوە له نێو دەسماڵ
بۆ خودی خۆشیان له حەمام دا
هەڵواسراوه وەك پەشتەماڵ
له نەورۆزدا لەئاگریش گەرم ترن
بۆ یادی کاوە و سەری ساڵ
کەچی هەڵگری ناو و چەکوشی
خەڵتانی خوێن ئەکەن
بە نامەردی و بێ موڕاڵ
لە یادی هەڵەبجه و ئەنفال و ڕاپەڕین
دەیان کۆڕ و ئاهەنگ و ئامادەیه
بۆ ماتەمین، یان هەڵپەڕین
کەچی بە کاڵه شی سپی
تەواو کەری ئەنفالن لە جێی پۆستاڵ
قوتابی و پەروەردەی دەستی بەعسن
له چاوسوورکردنەوەیەکی دوژمن ئەترسن
کەچی هەمان پێنووسی چاوی دوژمن
لە سەنگەری شەره فدا ئەکەن بە چاڵ
پێرێ سۆران و دوێنێ سەردەشت و
ئەمرۆش کاوەی بێ پشت و په ناو بێ ماڵ
بە نامەردی خەڵتانی خوێنیان کرد
ڕۆلەی شەهید و هاوسەری ئەنفال
ئەبێ چاوەڕێی چی بکەین لەوه زیاتر
له ووڵاتێکی دوو خێڵەکی و
حوکمڕانی نه خوێنده وار و نه خٶش و
گەوجه و مناڵ

2013-12-12

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە