ڕوونکردنه‌وه‌ی ژماره (2) سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌کانی ڕۆژنامه‌ی (کوردستانی نوێ) و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی
Sunday, 10/01/2010, 12:00
له ساڵی (2003)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له سێ بۆنه، له سێ شوێن و کاتی جیاواز، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی و له سێ ڕێگای جیاوازه‌وه، داوامان لێکراوه واز له چالاکیی و کاری کوردستانپۆست بهێنین، به‌رامبه‌ر به‌مه، به‌ڵێنی چه‌ندین ملیۆن دۆلارمان پێدراوه. ئێمه به‌وه ڕازیی نه‌بووین. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه له سه‌ر (ڕاستیی) ده‌نووسین و له ناو هه‌نگڵیی ده‌سه‌ڵاته‌وه ته‌قه‌مان لێده‌که‌ن، ده‌بوو ئه‌م ڕاستییانه‌یان باسکردایه.
له ساڵی (2003)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین به‌رپرسی پارتیی و یه‌کێتیی به‌ته‌له‌فون، له ڕێگای نامه و که‌سی سێیه‌م، داوایان لێکردووین، وازیان لێبهێنین و ئاماده‌یی خۆیان پێشانداوه، یارمه‌تیمان بده‌ن، لێ ئێمه ڕازی نه‌بووین.
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ بروسکی پیاوی ئه‌رگه‌نه‌گۆنی تورکییدا ئه‌نجامانندا، پارتی ئاماده‌بوو پاره‌یه‌کی زۆرمان بداتێ، تا بڵاوی نه‌که‌ینه‌وه، ئێمه سه‌رمان بۆ داخوازییه‌که‌یان شۆڕ نه‌کرد.
پێش دوو ساڵ ئازاد جوندیانی له ڕێگای سکرتێره‌که‌یه‌وه، له‌سه‌ر هه‌واڵێک، گوایه درۆیه، نامه‌یه‌کی پاکانه‌ی بۆ ناردیین، ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان بدایه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ په‌یوه‌ندیی و پاره‌وه‌رگرتن، لێ وه‌ڵاممان نه‌دانه‌وه.
د. محمه‌د خۆشناو، که به ده‌نگ، گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵدا سازکرد، له لامان پارێزراوه، قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردین، له مه‌سه‌له‌ی کچه درومانکراوه‌کان، که به‌رپرسه‌کان کچێنیانی لێسه‌ندبوونه‌وه، ئاماده‌یی خۆی پێشاندا، ئه‌گه‌ر واز بهێنین و بڵاوی نه‌که‌ینه‌وه، له ڕێگای براکه‌یه‌وه، که سه‌ردانی ستۆکهۆڵم ده‌کات، به‌ناوی پیشاندانی به‌ڵگه‌وه، پاره‌شمان بداتێ.
ئێمه ده‌یان په‌یوه‌ندیی ترمان له لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه له‌گه‌ڵدا کراوه، هه‌موویان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵکردووین، لێ ئێمه گڵۆپه‌که‌مان به ڕوویاندا کوژاندۆته‌وه.
ئێمه ئه‌وه‌نده نهێنی به‌رپرسانمان لایه، که له ڕێگای حیمایه‌کانیانه‌وه بۆمان هاتووه، ئه‌گه‌ر باسیان بکه‌ین ده‌بێته فه‌زیحه، فه‌زیحه‌یه‌ک، گڕ به‌رده‌داته ماڵ و حاڵیان ، ته‌ڕ و وشکی پێوه ده‌سووتێنرێ، ده‌بێت هه‌ر یه‌ک له‌و به‌رپرسانه‌ی وه‌ک نموونه‌ی حاکم قادری حه‌مه جان، که له نووسینێکدا باسی لێوه‌کرا، له تاوا سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن، ئه‌گه‌ر هه‌شیانبێت ئه‌وا ئابڕووشیانی پێوه‌ده‌چێت و گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ده‌روونیش بۆ خێزان و منداڵه‌کانیان دروست ده‌بێت. چاکتره لێپرسراوان و ده‌سه‌ڵاته پۆخڵه‌که‌ی پارتیی و یه‌کێتیی و ده‌زگا ناوشیاره‌کانیان واز بهێنن و هێرش نه‌که‌نه سه‌ر کوردستانپۆست. ئێمه نامانه‌وێت خۆمان بخه‌ینه شه‌ڕێکه‌وه که به خواست و ئاره‌زووی خۆمان نییه، شه‌ڕێک ئه‌وان بۆمان دیاری ده‌که‌ن. نامانه‌وێت له ڕێگای که‌سانی بچوکه‌وه سه‌نگه‌رێکی گه‌وره لێبده‌ین و مێروله‌کان پیاماندا گه‌ڵبگه‌ڕێن. شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕه دژی ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕه دژیی خیانه‌ت و ناپاکیی و ناهه‌قیی، که به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان، به‌رامبه‌ر به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرێت.
شه‌ڕی ئێمه بۆ جوانکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه، که جوانی تێدا نه‌ماوه، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت و هه‌ره‌سهێنانی موڕاڵه، که ده‌سه‌ڵاته به‌دڕه‌وشته‌که‌ی کورد له ده‌ستیداوه ، ڕه‌وشتیی تێداهێناوه‌ته خوارێ. شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیی زاڵه، نه‌ک له‌گه‌ڵ تاکی لاواز.
کوردستانپۆست زۆر له‌وه گه‌وره‌تره شه‌ری بچوک له‌گه‌ڵ که‌سانی بچووکدا بکات، ئێمه کاریی خۆمان هه‌یه، کاره‌کانمان زۆر له‌وه گرنگتر و پیرۆزترن، تا خۆمان بخه‌ینه ئاستیی که‌سانێک، که تا ئیستا له مانای موڕاڵ، هاوڕێیه‌تی، ئازادیی، درۆ و ڕاستیی نه‌گه‌یشتوون.
کوردستانپۆست، لێره به‌دواوه درێژه به شه‌ڕی درۆکردنی ده‌سه‌ڵات نادات، بۆیه بڕیارمان دا، ئه‌مه دوا ڕوونکردنه‌وه و وه‌ڵام ده‌بێت، کۆتایی به لێدوان و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌هێنین، که ده‌سه‌لات و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانییان ناویان ناوه فه‌زیحه و ده‌یانه‌وێت له ئاست فه‌زیحه گه‌وره‌کانی خۆیاندا بچوکمان بکه‌نه‌وه و ئێمه‌ی پێوه سه‌رقاڵ بکه‌ن.
ئێمه وه‌ک ڕاگه‌یاندنێکی ئازاد، وه‌ک سایتێکی سه‌ربه‌خۆ کاری خۆمان ده‌که‌ین، نه‌ده‌بینه دارده‌ست، نه‌ده‌بینه پیاوی هیچ تاقم و ده‌سته و گروپێک، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له ڕێگای ئه‌و که‌سه بچووک و چرووکانه‌وه، ئێخه‌مان به‌رنه‌ده‌ن ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕی گه‌وره‌تریان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، هه‌رچی له ژێر به‌ڕه‌که‌یاندایه بۆیان ده‌هێنینه ده‌رێ.
له کۆتاییدا خوێنه‌ر و نووسه‌ر و په‌یامنێره‌کان، هه‌موو ئه‌وانه‌یش که هه‌واڵ و زانیاری‌یان له سه‌ر دزیی، خیانه‌ت، داوێنپیسیی و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌یان بۆ ناردووین و بۆمان ده‌نێرن، دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیمه‌یل و ئه‌درێسی ئه‌وان، یان ناوی ڕاسته‌قینه‌یان نه‌که‌وتۆته ده‌ست هیچ که‌س و لایه‌نێک، نهێنییه‌کانیان له لامان پارێزراون. داواتان لێده‌که‌ین به‌رده‌وامبن له سه‌ر ناردن و په‌یوه‌ندییکردن پێمانه‌وه، چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆستیش، له‌جاران زیاتر، تووندتر و به‌هێزتر ده‌بێت بۆ کوتاندنه‌وه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست