روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ کاک سه‌عدی پیره
Sunday, 31/05/2009, 12:00
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم کاک سه‌عدی ماوه‌یه‌کی زۆر له نه‌مسا ژیاوه. نازانم تا چه‌ند له نزیکه‌وه شاره‌زای حیزبه‌کانی نه‌مسایه و باکگراوندی سیاسی ئاگادار نیم. لێره‌دا وه‌ک چاودێرێک نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی پاڵپشتی لایه‌نێک بکه‌م، به باشم زانی ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک سه‌عدی بده‌م. کاک سه‌عدی له سایتی چاو‌دێر باس له‌وه ده‌کات نابێت کادری حیزبێک ده‌نگ به لیستی حیزبێکی دیکه بدات.
له هه‌ڵبژاردنی رابردوی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی حیزبی سه‌وزی هۆڵه‌ندی شکستی خوارد. له‌م باره‌وه ئه‌و پارته کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی کرد به کادره سه‌ره‌کییه‌کانی. له‌و کۆبونه‌وه‌یه سه‌رۆکی لستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارته خاتو فامکه هارسما به راشکاوانه باسی له که‌موکوڕییه‌کانی خۆی کرد له ریکلامکردنی هه‌ڵبژاردن و به یه‌کێ له هۆکاری شکسته‌که‌ی دانا. جگه له‌میش کادرێکی ئه‌ساسی ئه‌و پارته هۆی شکستی پارته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردن گه‌ڕانده‌وه بۆ لاوازی به‌رنامه‌ی حیزب بۆ هه‌ڵبژاردن. به ڕاشکاوانه له کۆبونه‌وه وتی (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌م به دڵ نه‌بووه، من ده‌نگم به لستێکی تر داوه). له‌سه‌ر ئه‌م را ده‌ربڕینه ئه‌م پارته هیج ئیجرائاتێکی له گه‌ڵ ئه‌م کادره نه‌کرد و به مافی ره‌وای خۆی زانی. ئیستاش له‌و حیزبه کار ده‌کات له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ی لا باشه.
لێره ده‌خوازم ئه‌م پرسیارانه له کاک سه‌عدی بکه‌م:
یه‌که‌م: وه‌ک ئاگاداری دوای شه‌ڕی عاله‌می دووه‌م هۆڵه‌ندیه‌کان و نه‌مساوییه‌کان چ ئیجرائاتێکیان به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه کرد که په‌یوه‌ندیان به هیتلهرییهکانهوه هه‌بوو. له دانیشتنێکا له گه‌ڵ لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی گوێبیستی ئه‌وه بووم، که مام جه‌لال له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له گه‌ڵ ستافی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده باسی له‌وه کردووه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی فایلی په‌یوه‌ندییان به به‌عسییه‌وه هه‌بووه، هه‌مووی راسته، هه‌ر هه‌موویان له ژێره‌وه په‌یوه‌ندیان به دوژمنه‌وه کردووه. ئایا ئه‌م جۆره ئه‌ندامانه به پێی په‌یڕه و هه‌ق نییه یه‌کێتی ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بکات و هیج نه‌بێت مافی ئه‌ندامه‌تیان لی بسه‌نێته‌وه؟
دووه‌م : زۆر له کادره‌کانی یه‌کێتی که قسه‌م له گه‌ڵ کردوون، داکۆکی له راست ودروستی په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌یان ده‌که‌ن. به‌ڵام ناڕازین له پێکه‌وه دابه‌زینی یه‌کێتی و پارتی به یه‌ک لیست. ئه‌م کادرانه رایان وایه پێکه‌وه کارکردن له گه‌ڵ پارتی کارێکی باشه. به‌ڵام نه‌ک دابه‌زین به‌یه‌ک لیست. دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ر حیزبه به لستی خۆی، ده‌کرێ له گه‌ڵ پارتی یان هه‌ر حیزبێکی تر حکومه‌ت پێکبهێندرێ به پێی ژماره‌ی ئه‌و کورسیانه‌ی له په‌رله‌مان به ده‌ست دههیندرێ. جگه له‌مه‌ش ئه‌و کادرانه باس له‌وه ده‌که‌ن بۆ ئه‌و هاوپهمانییهی له گه‌ڵ پارتیدا کراوه هیج ئاگادار نین و بۆ دابه‌زین به‌یه‌ک لستیش رامان وه‌رنه‌گیراوه. ئایا له‌م حاڵه‌ته ئه‌و کادرانه مافی خۆیان نییه، ده‌نگ به لستی تر بده‌ن یان هیج نه‌بێت ده‌نگ نه‌ده‌ن، یان کارتی سپی بخه‌نه نێو سندوقی ده‌نگدانه‌وه؟. هه‌قه کادر و ئه‌ندامی حیزب ئازاد بێت له ده‌نگدان، چونکه رێگه‌ی لێ بگری، ده‌چێت به نهێنی ده‌نگ ده‌دات. که‌س لای سنوقی ده‌نگ دان به دیار سه‌رییه‌وه نییه. ئه‌مه وه‌ک په‌نده کوردییه‌که‌ی لی دێت که ده‌ڵێ (مانگا به دزییه‌وه که‌ڵ ده‌خوات، به ئاشکرا ده‌زێت).
سێهه‌م: گریمان کادریکی یه‌کێتی له هه‌شتاکانه‌وه کادر و پێشمه‌رگه‌یه. له‌به‌ر کاری حیزبی کاری حکومی نه‌کردووه. ئێستا له ریزی حیزب ده‌ری ده‌که‌یت. به ج پێوه‌رێک موچه‌که‌ی که بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵێتی ده‌بڕدرێت؟. ئه‌و موچه‌یه یان ئه‌و خانه نشینییهی هه‌یه‌تی هه‌قی خه‌باتی رابردویه‌تی نه‌ک هی ئێستای. یه‌کێتی پێسمه‌رگه‌ی هه‌یه حیسابی شه‌هیدی بۆ ده‌کرێت. خۆ ئه‌گه‌ر شه‌هید بوایا ئێستا ده‌کرا به که‌ره‌سته‌ی پروپاگه‌نده، به ڵام ئێستا رزقی ده‌بڕی.
وه‌ک باسم کرد من وه‌ک کوردێکی بی لایه‌ن، له‌ده‌ره‌وه ده‌ژیم و هیج پێویستن به موچه‌ی کوردستان نییه. تکاتان لی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به پێی په‌یڕه‌وی خۆتان کادر ده‌رده‌که‌ن به‌ڵام واز له سیاسه‌تی نان بڕین بێنن. چونکه کارێکی زۆر ناشرین و قێزهوهره خۆتان و میله‌ته‌که‌ش له به‌ر چاوی دونیا سوک ده‌بن، رابردوی پر سه‌روه‌ری یهکییهتهکهتانیش ناشرین ده‌کات و دوژمن بۆ خۆتان زیاد ده‌که‌ن.
فاروق شوانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست