بە قسەی خەوی مەلایەک، بزانە چی لە پێغەمبەری ئیسلام داواکردووە؟!
Friday, 17/10/2014, 12:00
ئەم ڤیدیۆیە ببینن، چۆن مەلایەک باسی خەوێک دەگێڕێتەوە، وەک عەلی پاپیر، کە فێر بوو بوو، خەوەکانی خۆی دەگێڕایەوە و دەیگوت خەوم بە خواوە دیوە وای پێ وتووم، یان پێغمەبەر هاتۆتە خەوم ترێمان پێکەوە خواردووە، ئەم مەلایەش دەڵێت مەلا مەجید خەوی بە پێغەمبەرەوە دیوە، بزانن کوێێ پێغەمبەری ماچ کردووە و دەمی خستۆتە دەمیەوە. بۆیە دەڵێین ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هەڵویست لەسەر ئەم خەتیب و مەلا و ئیمامە ساختەچییانەی کورد وەربگیرێت، کە هەموو درۆیەک بە ناوی خەوبینینەوە دەکەن، بەمە مێشکی سەدان گەنجی کوردیان تێکداوە. پێشتان سەیر نەبێت لە ژێر دەسەلاتی ئەم دەسەڵاتە کوردییەدا، کە رێگای داوە لە مزگەوتەکاندا ئەم جۆرە مەلایانە بە ئارەزووی خۆیان قسە بکەن، بۆیە سەرەنجامەکەی بەوە دەشکێتەوە، نزیکەی ٤٠٠ کورد دەچنە پاڵ داعش و پەلاماری کوردی هاوزمانی خۆیان لە کوبانی دەدەن،چونکە ئەم جۆرە مەلایانە مامۆستایانن و بەم جۆرە دەرسیان داددەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست