بۆ شاره هه‌میشه جوانه‌که‌م ،هه‌ڵه‌بجه ی گۆران و گوڵان و عاشقان.
Friday, 25/02/2011, 12:00
دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی
20 ساڵه له چاوه‌کانم دوور و له گیانما نزیکتر له دڵ، چرکه‌یه‌کیش نه‌متوانیوه لێت دوور ببم. له‌گه‌ڵ ناوه‌که‌مای ، له‌گه‌ڵ نوسین و خوێندنه‌وی و چالاکیمای هه‌ڵه‌بجه‌که‌م.
لاوان و خوێندکاران ، کوڕان و کچان، خه‌ڵکی کاسبکار و هه‌ژاری شاره‌که‌م، ئیوه نه‌ک ئێستا به‌ڵکوو 5 ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌لمانتان که بێزار و پڕن له هاوار و بێزاری.
من به دڵ و به گیان له‌گه‌ڵتانم، هه‌ڵه‌بجه قه‌د بێ ده‌نگ نه‌بووه و قه‌دیش بێ ده‌نگ نابێت،
ئێوه پێشڕه‌و بوون له هه‌موو سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه‌کاندا، هه‌رچه‌ند ئیوه‌یان شه‌هید کرد، به‌ڵام له زیندوو زیندوتر و له هێز به‌هێزتر بوون.
وه‌ک دڵسۆزێک و بچوکتان به‌شدارم له‌گه‌ڵتان ، ئه‌گه‌ر بتوانن ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکه‌ن:
تکایه به شیوه‌یه‌کی شارستانی خۆتان پیشان بده‌ن، پێویست به توندوتیژی ناکات، ئێوه کۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوا و په‌یامتان پێیه، نه‌ک شێواندن وسوتاندن.
هه‌ر له قایمقام هه‌تا بچوکترین کارمه‌ندی حکومی له پۆلیس وئاسیش ، براو باوک و که‌س وکاری ئێوه‌ن، دڵسۆزن وه‌ک ئێوه به گوڵ و نیرگز ڕوبه‌ریان ببنه‌وه.
قایمقام و پۆلیس و ئاسایش ،،، ئه‌گه‌ر به چه‌ک وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه و خوێن له په‌نجه‌ی مناڵێکی هه‌ڵه‌بجه بێنن ، نه‌ک له‌و شاره جیی نابێته‌وه به‌ڵکو خۆیان و حیزبه‌که‌یان ئه‌گه‌ینینه دادگای نێونه‌ته‌ویی لاهای.
لقی 12 ی پارتی ئه‌بێت له هه‌ڵه‌بجه نه‌مینێت،
ئه‌وهێزه‌ی که له ده‌ره‌وه هاتون ، ئه‌بیت شار به‌جێ بهێڵن.
ڕوی جوانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی شاری هه‌ڵه‌بجه به دنیا بگه‌ییه‌نن.
هه‌ڵه‌بجه له‌وه زیاتر ته‌حه‌مولی شه‌هید دانی زیادتر ناکات، له‌ئه‌ستۆی هه‌مووتانه.
دڵنیا بن سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌بێته شاره جوانه‌کانی دنیا و بزه‌و خه‌نده‌ش ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ مناڵانی هه‌ڵه‌بجه. من و ڕۆڵه ئاواره‌کانی هه‌ڵه‌بجه ش ئه‌گه‌ڕێینه‌وه ناوتان.
23-02-2011
لاهای هۆڵه‌ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست