کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی دزیه‌کی گه‌وره‌ له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌نی هه‌ولیر،دیارنه‌مانی 2 ملیۆن لیتر به‌نزین

Friday, 29/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ ‌له‌ناو به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر له‌ كه‌ورگۆسك بڵاو بۆیه‌وه‌، كه ‌له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا بڕی زیاتر له‌2 ملیۆن لیتر دیارنه‌ماوه‌له‌كاتكیدا ئه‌و بره ‌ته‌سلیم به ‌ویستگه‌ی سوته‌مه‌نی كه‌ورگۆسك كراوه ‌له ‌پاڵاوتگه‌كانی ناو هه‌رێمه‌وه ‌به‌رهه‌م هێنراوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی وه‌رگرتنی سوته‌مه‌نی به ‌ئاشكرا ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزیه‌ی ‌دایه‌پاڵ ئه‌ندازیار نوره‌دین حامد به‌ریوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر كه ‌به ‌پیاوی نه‌وزاد هادی ناسراوه‌، ‌هه‌رچی دزیی و تالانی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو نه‌وزاد هادی پارێزگار‌ی هه‌ولێر به‌نوره‌دین حامدی ئه‌نجام داوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه ‌نوره‌دین حامد شه‌وه‌ێك پیش ئه‌و رووداوه‌ سه‌عات 10 شه‌و گه‌راوه‌ته‌وه ‌ناو ویستگه‌و زۆربه‌ی ئه‌وراقی ته‌سلیم كردنه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ نه‌وزاد هادی به‌شه‌ریكی له‌گه‌ڵ نوره‌دین حامد و موسڵح هه‌ولیر خاوه‌نی 6 ویستگه‌ی مۆبایل به‌نزینن له‌هه‌ولێرو، ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی لقی 2وه‌ وه‌سه‌رداوی دزیه‌كه‌ی ئه‌و 2 ملیۆن لیتره‌یان بۆ ئاشكرابووه‌ كه ‌بۆ مۆبایله‌ به‌نزینخانه‌كانی نه‌وزاد هادی به‌خۆڕای گواسراوه‌ته‌وه‌.
ئێمه ‌له‌كوردستانپۆست چه‌ند رۆژێك پیش ئیستا ئه‌و زانیاریانه‌مان هه‌بووه ‌له‌ڕێگه‌ی دۆستێكمان نزیك له ‌فه‌یسه‌ل شێخانی به‌و سیفه‌ته‌ی نزیكه له‌نه‌وزاد هادییه‌وه‌، ‌نه‌وزاد هادی چه‌ندین دزی له‌ویستگه‌ی نه‌وت و سوته‌مه‌نی هه‌ولیر به‌هاوكاری نوره‌دین حامد ئه‌نجامداوه‌، تا ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، كه ‌نه‌وزاد هادی له‌ناو شاری هه‌ولێر خاوه‌نی 6 ویستگه‌ی مۆباله ‌په‌ترۆله ‌به‌شه‌ریكی نوردین و موسڵیح هه‌ولیری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە