کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانی پێکی سەرکەوتن دەنۆشێ..دەبێت چاوەڕوانی نۆشینی تاڵیی ژەهرەکەش بکات

Friday, 22/04/2011, 12:00


هێرشەکان وپەلامارەکانی تاڵەبانی بۆ سەرکوتکردنی میللەت چاووەڕوانکراو بوو ،چاوەڕوانکراوبوو چونکە نیگەرانیەکانی خودی خۆیی ومسعودی ئاغای گەیشتبووە ئاستێك کەڕۆژ بەڕۆژ هەستکردنیان بەمەترسی لەناوچونی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە زیادی دەکرد،نیگەرانیەکانی مسعود بەدەر لەتاڵەبانی زیاتر بوو هەربۆیە فشارەکانی زیاتر کرد بۆسەر تاڵەبانی تاپەلەبکات لەجێبەجێکردنی پیلانەکەی.تاڵەبانی دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کەسەرکردەکانی ئێستای توانای کۆنترۆڵکردنی باروودۆخەکەیان نیە یاخود هەندێکیان ناڕازین بەوشێوازی چارەسەرە بۆیە ڕاسەوخۆ سەرپەرشتی هێرشەکان دەکات وهێرۆو لاهوری بەرپرسیاری دژەتیرۆرودەزگائەمنیەکانی یەکێتی بەئاسایش وزانیاریشەوە فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەن،تەنانەت فەرمان دراوە بەلاهور کەبوونی گومان لەسەر سەرکردەکانی خودی یەکێتیش دەبێت ڕووبەڕوی هەمان چارەنوسی ئەوانی تر ببێتەوە،بۆیە دەبینین یەکەم کەس کەپەشیمانی دەربڕی لەئاست نیگەرانیەکان لەڕاییکردنی کارەکانیدا بەرهەم ساڵح بوو کەبەپەلە پروزێ هاتەوە پاڵ تاڵەبانی ودەست خۆشی لەلاهوری بەرپرسی هێزە ئەمنیەکان کرد،هەروەها بەپێی زانیاری چوونی کۆسرەتیش بۆبەغدا لەسەرداوای تاڵەبانی بووەو ڕاشکاوانە داوای لێکردوە خۆی یەکلایی کاتەوەو واز لەویاریکردنە بهێنێت بۆیە کۆسرەتیش بەهەمان شێوەی بەرهەم دەست خۆشی لەهێزە ئەمنیەکان کردووچوە ژێر فەرمانی تاڵەبانیەوە٠

گەرچی ئەو ڕەفتار بەعس ئاسایەی تاڵەبانی لەوانەیە بتوانێ لەڕووی مەیدانیەوە تاڕادەیەك شەقام خامۆش بکاتەوە بەڵام ڕاستیەك هەیە کەئەویش ئەوەیە نیگەرانی وتووڕەبوونی ڕاستەقینە لەتاڵەبانی وبارزانی ودەسەڵاتی بەعس ئاسایان ڕۆژ بەڕۆژ لەبرەودایە تائەوڕادەیەی هەمووئەگەرەکان کراوەیە لەبەر دەم میللەتدا بۆ وەڵامدانەوەو تۆڵەکردنەوە لەوهەمووبێڕێزیەی کەکرا بەرامبەریان بەهەمووچین وتوێژەکانەوە،گەر تاڵەبانی سەری شۆڕ نەکات وکۆتایی بەو حوکمی سەربازیە نەهێنێ هەڵوێستەکان بەشێوەیەك دەبێت کەدواجار تاڵەبانی دەبێت سەری خۆی هەڵ بگرێت جونکە لەئێستاوە ئامادەکاریەکان بەردەوامە چ لەلایەن میللەتەوە چ لەلایەن لایەنەکانی ترەوە بۆ سنووردانان بۆ تاڵەبانی وبنەماڵە خائینەکەی کەئەمڕۆ بەپاڵپشتی لەشکرێك داویانە بەسەر میللەتدا وهەروەکو سەردەمی بەعس ڕەفتار لەگەڵ جەماوەردا دەکەن،تاڵەبانی وباڵە نۆکەرەکەی کەئەمڕۆ لەکەیف وسەفای سەرکوتکردنی میللەتدا پێکی سەرکەوتن دەنۆشن دەبێت دڵنیابن میللەت تاڵیی ژەهر دەکات بەقوڕگیاندا ،چاوەڕێ بن..چاوەڕێ بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە