مەسعود عەبدولخالق؛ بۆ ڕۆژنامەی سیما دەدوێ
Saturday, 31/01/2009, 12:00
2603 بینراوە
ده دوانزه په‌رله‌مانتاری کورد له‌به‌غدا چالاکن ئه‌گه‌رنا ئه‌وانی تر بوون و نه‌بونیان وه‌ک یه‌که
ئێستا نزیکه‌ی چوارده که‌ناڵی ئاسمانیمان هه‌یه که ره‌نگه وڵات هه‌بێ ههرنهیبێ، به‌سه‌دان گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌مان هه‌یه ئه‌مجا کاریگه‌ریه‌که‌ی زۆر لاوازه‌و به‌هه‌ر هه‌مویان ناگه‌نه نیوه‌ی ڕادیۆیه‌کی ئه‌و کاته .
نووسه‌رو ڕۆشنبیر مه‌سعود عه‌بدلخالق خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ستانده‌رو ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ره،یه‌کێکه لهرۆشنبیره ناسراوه‌کان که‌بۆ هه‌موو رووداو و گۆرانکاریه‌کان خویندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، کاتێک باس لهههربابهتێک ئه‌کات ئه‌تگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی قوڵ و بهتێروانینێکی زۆر بابه‌تیانه له‌باره‌یانه‌وه ئه‌دوێ، له‌م دیداره‌دا به‌ڕاشکاوی و به‌شێوه‌یه‌کی چرو پر وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پ ئه‌داته‌وه.
گفتوگۆی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد و نه‌قشبه‌ندی ئیبراهیم
پ؛ باسهرهتای پرسیاره‌کانمان لێره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، ڕه‌وشی کورد له‌عێراق دا چۆن ئه‌بینی؟ ئایا ئاسۆیه‌ک هه‌یه بۆ پێکه‌وه ژیانی کورد‌و عه‌ره‌ب له‌عێراق دا به‌و هه‌موو کێشانه‌وه که ئێستا له‌نێوان پێکهاته‌کانی عێراقدا هه‌یه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌بێ که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه دواوه،برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب که هه‌ردولا باسی ده‌که‌ن، پێشتر لهخهلافهتی برایه‌تی وجودی هه‌بووه به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی عێراق دروست بوه برایه‌تیان نه‌ماوه، کاتێک عێراق دروست کرا نه‌ک هه‌ر برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵکو برایه‌تی هیچ کام له‌پێکهاته‌کانی نه‌ماوه پێش دروست بونی عێراق و له‌کاتی هاتنی ئینگلیز بۆ ناوچه‌که هه‌ردوو لایه‌نی کورد‌و شیعه شۆڕ‌شیان له دژی کرد ، کورد به‌سه‌رۆکایه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدو شیعه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تی ئایه‌توڵا یه‌زدی، سونه له‌وه بێده‌نگ بوو دواتر کورد له‌ساڵی 1919 شۆرشی کرد و شیعه‌ش له ساڵی 1920 کردیان ئه‌مجاره‌ش سوننه نه‌یکرد، له‌پاداشتی ئه‌وه ئینگلیز ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌ساسی سزا‌و پاداشت ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆ سونه دامه‌زراند، وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی نه‌خشه دژی گه‌لانی ده‌وروبه‌ر دروست بووه،ئه‌گه‌رنا پێشتر ده‌وڵه‌تێک به‌ناوی عێراق نه‌بووه له‌پێش ساڵی 1921 و پێش ئه‌وه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک نه‌بووه ناوی عێراقی له‌سه‌ربێ ته‌نانه‌ت له‌وه‌ختی ویلایه‌ته‌کانی عوسمانیشدا ویلایه‌تێک نه‌بووه ناوی عێراق بێت.له‌مێژوی عێراقیشدا هه‌رگیز ئه‌و سێ پێکهاته‌یه‌ی عێراق پێکه‌وه نه‌بوونه‌و برایه‌تیان نه‌بووه‌و هه‌میشه خواسته‌کانیان جیاواز بووه، بۆنمونه له‌هێرشی جۆرج بۆش بۆسه‌ر عێراق کورد زۆری پێخوش بو، شیعه بێده‌نگ بو به‌ڵام سوننی به‌رگری کرد، تا ئه‌م کاته‌ش کهپێڵاوهکه گیرایه بۆش ئه‌بینین یه‌ک پێی خۆشه یه‌ک بێده‌نگه یه‌ک موزاهه‌ره ده‌کات. بۆیه هه‌تا چاره‌سه‌ری وه‌زعی عێراق نه‌کرێ ئه‌و برایه‌تیه هه‌روا ده‌بێت و هه‌ر لایه‌نێک زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی تردا.
پ؛ ئه‌و برایه‌تیه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد باسی ئه‌که‌ن ئایا شتێک هه‌یه به‌و ناوه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌وان کورد به‌پیاوی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌زانن؟ پێت وانیه ته‌نها کورد باسی ئه‌کات؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ له راستیدا برایه‌تی واته شه‌ریکایه‌تی و ئه‌وان به‌و شه‌ریکایه‌تیه ڕازینین و وابڵاوی ده‌که‌نه‌وه که کورد هاتۆته سه‌ر خاکی ئه‌وان و میوانن و کێشه بۆ عه‌ره‌ب دروست ده‌که‌ن و ده‌ستی ئه‌مریکاو ئیسرئیل یان له‌پشته، شه‌ریکایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ک ئه‌و دووبرایه وابوه کهبراگهوره گوتی له‌ئه‌رزه‌وه تا سه‌قفه‌که بۆمن و له‌سه‌قفه‌وه تائاسمان با بۆ تۆبێ، کوردیش نازانی چۆن برایه‌تی ته‌رح ده‌کات، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر برایه‌تی به‌مانای هاوڵاتیبون بێت ئه‌وا هه‌رده‌م میلله‌تی سه‌رده‌سته زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی تردا‌و له‌ناوخۆی ده‌یتوێنێته‌وه، برایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی کورد‌و عه‌ره‌ب له‌وه به‌رجه‌سته ده‌کرێت که‌وڵاتانی عێراق و سوریا‌و ئه‌و سنورانه‌ی کهئیستیعمار دروستی کردووه هه‌مویان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ردۆخی جارانی خۆیی، واته په‌یمانی سایکس بیکۆ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و که‌له‌دژی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان دروست بووه، ئه‌وده‌م برایه‌تی ڕاسته‌قینه دروست ده‌بێت، ئه‌و برایه‌تیه‌ی کورد بانگه‌شه‌ی ده‌کات یه‌ک لایه‌نه‌یه، ئێمه هه‌رده‌م وتومانه برایه‌تی ئه‌وانیش به ئه‌نفال و کیمیا باران و وێرانکردن وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
پ؛ ئێستا زۆر ڕه‌خنه له مالیکی ئه‌گیرێت به‌وه‌ی که‌به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت مل ئه‌نێت، ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی کهمالیکی په‌یره‌وی ئه‌کات ئه‌جێندای خۆیه‌تی یان هی وڵاتانی ده‌وروبه‌ره به‌تایبه‌ت ئێران؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ کاتێک شتێک ڕووده‌دات له‌گه‌ڵ به‌غدا ئێمه زۆر بێ مهعلوماتین، چونکه کۆمه‌ڵێک ڕێکه‌وتنامه هه‌یه، ڕێکه‌وتنێک هه‌یه له‌نیوان لیستی هاوپه‌یمانی و ئیئتیلافی شیعه هه‌رچی ڕویداوه له‌ژێر ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌دا بووه، به‌ڵام ئێمه نازانین چی هه‌یه له‌و ڕێکه‌وتنه‌دا تابزانین خه‌تای مالیکیه یان کورد، هه‌رچی ڕێکه‌وتننامه‌ی کورد هه‌یه نادیاره، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه‌تی یان نا که‌س نازانێ له‌گه‌ڵ ئیئتیلاف هه‌یه‌تی که‌س ناوه‌ڕۆکی نازانێ، ته‌نانه‌ت ڕێکه‌وتنامه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیش که‌س نازانێ، ئه‌و جۆره له‌بواری نێودوڵه‌تی پێی ده‌وترێ ڕێکه‌وتنی جه‌نتڵمانی، ئه‌و جۆره‌ش بۆ وڵاتانی پێشکه‌وتو گونجاوه به‌ڵام بۆمیلهتێکی وه‌کو کورد دۆراندنه، من هه‌سته‌که‌م بۆیه ئه‌و ڕێکهوننامانه بۆیه ئاشکرا ناکرێ چونکه زۆر گرنگی دراوه به‌ماده،بۆیه پێیان عه‌یبه بۆ ڕای گشتی ئاشکرای بکه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه نازانین خه‌تای مالیکیه یان نا، خۆ ناو خۆمان کۆمه‌ڵێ که‌م و کوڕیمان هه‌یه خه‌تای مالکی نیه تائێستاش ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته یه‌کیان نه‌گرتۆته‌وه، چه‌ندین به‌ڵینیان داوه‌و نه‌یان بردۆته سه‌ر، سه‌رۆکی هه‌رێم چه‌ند جارێک به‌ڵێنی داوه گه‌نده‌ڵی بنبڕ بکرێ نه‌کراوه که‌سمان نه‌بینی محاسه‌به بکرێ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، کاتێک کێشه‌یه‌ک ده‌بێ له‌گه‌ڵ مالیکی یان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌ڵێن له‌سه‌ره‌تا وانه‌بووه‌و شتێکی تر ده‌ڵێن، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی گرنگی به‌ریتانیم دۆزیوه‌ته‌وه که‌باسی گفتوگۆیه‌ک ده‌کات له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی باسی ئه‌وه‌ده‌کات و ده‌ڵیت ئێمه عه‌بدولکه‌ریم قاسمان ماندوو کرد به‌عس ڕاوی کرد ، له‌و ده‌مه‌دا لایه‌نی کوردی به‌تایبه‌ت عه‌لمانیه‌که‌ی برایم ئهحمهدو مام جه‌لال پشتگیری به‌عسیان کرد بۆڕوخانی قاسم، دواتر به‌عس ده‌ستی به‌کوشتاری کورد کرد، بۆیه زۆر خه‌ته‌ره ئێستا ئێمه مالکی ماندوو بکه‌ین عه‌ره‌بێکی فاشیلیش بێت له‌ناوی به‌رێت و بێته سه‌رده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌م هیچ ڕه‌حمت پێناکات، ئێستا هیچ ڕیکهوتنامهیهکی دوهلیش نه‌ماوه ئێمه پشتی پێ ببه‌ستین له‌دوای ئه‌م ڕێکهتنامهیهی ئێستا کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، له‌ڕاستیدا کورد زۆر زه‌ره‌ری تێدا کردووه ،چونکه هه‌رچی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌قازانجی کورد هه‌بوو هه‌موی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، بۆیه زۆر مه‌ترسی هه‌یه‌و ئێمه هه‌موو شتێکمان ڕوو له‌به‌غدایه‌و ده‌بێ ئاگاداربین ، راسته مالکیش هه‌ندێ غروری تیایه‌و به‌ره‌و دکتاتۆری ده‌چێ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ده‌بێ ئاگادار بین به‌دیلی مالکی کێیه له‌وانه‌یه عروبیهکی فاشیل بێته جێگای و به‌سوپاوه مل له‌کوردستان بنێ و که‌سیش له‌جیهان به‌ده‌نگ نایه‌ت.
پ؛ وه‌ک ئاماژه‌ت پێدا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ماوه بۆپاراستنی کورد و هه‌مو ڕیگاکانی کورد ده‌چنه‌وه به‌غدادو له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندیه‌کانی کورد له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه ده‌بێت، ئایا سیاسه‌تی کورد له‌ئاست ئه‌و قه‌یرانه‌یه که‌ئێستا له‌ئارادایه؟ به‌تایبه‌ت که‌وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌بینرێ له‌سه‌ر کورد؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ ده‌رفه‌تی زێرینی زۆر گه‌وره له‌ده‌ست کورد ده‌رچوو له‌ماوه‌ی دوای 2003 وه که‌عێراق به ته‌واوی ههڵوهشابوهوهو هه‌مو مافوره‌کان ببونه خوری و هه‌رکه‌س خه‌ریکی مافوری خۆی بو، کورد ده‌یتوانی دروستی بکات نه‌یکرد کورد خه‌ریکی مۆدیلات و مۆنیکاو ڤێلاو ئه‌وشتانه بوو ، به‌تایبه‌ت دوا ڕێکه‌وتنامه که‌کرا سه‌رت لێی سوردهمێنی، دکتۆر مه‌حمود عوسمان و نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ندێک لایه‌نی سلبیان باس کرد به‌ڵام من لایه‌نێکی تر باس ده‌که‌م که‌که‌س باسی نه‌کردوه‌و زۆر ترسناکه ئه‌ویش ماده‌ی 25 ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه که‌باس له‌وه ده‌کات" عێراق هه‌موو ئامرازه‌کان ده‌گرێته به‌ر که له‌به‌ندی حه‌وت بێته ده‌رێ" که‌به‌ندی حه‌وت فه‌سڵی حه‌وته‌مه له‌میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و له‌ماده‌ی چل‌و نۆ ده‌ست پێده‌کات تا په‌نجاو یه‌ک و تایبه‌ته به‌و وڵاتانه‌ی سه‌رکێشن و به‌ند ده‌کرێت ناهێڵێت هێرشت بکاته سه‌ر، کورد خۆی عێراقی له‌و به‌نده ده‌رهێنا، که‌ئه‌وه‌نده ترسناک بێت سه‌رت سوردهمێنی کورد به‌سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تی ببونه سه‌فیری ئه‌و ماده‌یه و خه‌ڵکیان ئیقناع ده‌کرد، له‌ڕاستیا ئه‌وه‌ی بردیه‌وه مالکی بوو.
پ؛ کورد له‌به‌غداد کۆمه‌ڵێ نوینه‌ری هه‌یه که له‌سه‌رۆکی کۆمار‌و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرو وه‌زیرو په‌رله‌مانتار پێک دێن،پێت وایه ئه‌وان له‌ئاستی پیویستدان ؟ یان وه‌ک ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌ستراوه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛له کوردستان ئه‌وه‌ی زۆر ترسناکه هیچ مه‌رجه‌عیه‌تێک نیه، به‌حساب له سیسته‌می سیاسی مهرجهعیهتدانراوه که‌سه‌رۆکی هه‌رێمه به‌ڵام له‌گه‌ڵ نوینه‌رانی به‌غدا جیاوازیان له‌بۆچون هه‌یه، به‌نمونه کاتێک لێره سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم پێیان مه‌ترسی بوو سوپای عێراق به‌هێز بکرێته‌وه، که‌چی له‌ولا سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا که‌هه‌ردوکیان کوردن هه‌وڵیان ده‌دا سوپا به‌هێزتر بکرێت، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه فه‌وزایه‌ک هه‌یه‌و مه‌رجه‌عیه‌تێک نیه، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌شت سه‌رۆکی هه‌رێمیش وای گوت و ڕاگه‌یاندنی کوردیش باس له‌وه ده‌کات که‌نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا که‌مته‌رخه‌من، به‌ڵام من پێموایه سه‌د ده‌رسه‌د وانیه به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێ که‌س هه‌بن ئه‌رکی خۆیان باش جێبه‌جێ نه‌کردبێ،جارێک له‌گه‌رمترین موناقه‌شه‌ی په‌رله‌مانی که‌ماده‌ی 23 بوو نیوه‌ی په‌رله‌مانتارانی کورد ئیجازه بوون، ده‌توانین بڵێین ده دوانزه په‌رله‌مانتاری کورد له‌به‌غدا چالاکن ئه‌گه‌رنا ئه‌وانی تر بوون و نه‌بونیان وه‌ک یه‌که، بۆ وه‌زیره‌کانیش به‌هه‌مان شێوه، شتێکی تریش هه‌یه له‌کوردستان هه‌ندی که‌س به‌هه‌مان چاوی رابردوو سه‌یری به‌غدا ده‌که‌ن که‌به‌ده‌ست به‌عسه‌وه بوو، سه‌یری ئه‌وه ناکه‌ن که‌به‌شێکی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا کوردن، بۆیه کاتێک باسی عێراق ده‌که‌ن به‌هه‌مان چاوی پێش‌و سه‌یری ده‌که‌ن،به‌ڕاستی خه‌له‌لێکی زۆریش له ناو کورد خۆیدا هه‌یه، بۆنمونه که‌نه‌یان توانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکه‌ن خۆدهیان توانی مه‌خمور بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر کوردستان که‌هه‌مووی کوردن، له‌وه‌ش خه‌ته‌رتر ئه‌وه‌یه ئێستا هاوڵاتیانی کوردی ئه‌وناوچانه زۆر به‌په‌رۆش نین بۆگه‌رانه‌وه سه‌ر کوردستان که زۆر ترسناکه، ئێمه ده‌بوایه کارێکمان بکردایه که هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب و تورکمانی ئه‌و ناوچانه خۆپیشاندانیان بکردایه بۆ چونه سه‌ر هه‌رێم.
پ؛سیاسه‌تی کورد له‌ئاست پێویست بووه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمان و تا قه‌ناعه‌تیان لادروست بێت که‌ئه‌زمونی کوردستان ئه‌زمونێکی باشه بۆ پیکه‌وه‌ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ئاشتی و ئازادی، پێت وایه یه‌کێتی و پارتی ویستویانه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و بکه‌ن له که‌رکوک بۆئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان له‌کورد نزیک بکه‌نه‌وه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ ئه‌گه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیاتان له‌بیر بێت، ئه‌ڵمانیای شه‌رقی موزاهه‌ره‌ی کرد و دیواره‌که‌یان ڕوخاند ، گوتیان ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بژین، ئه‌وه گرنگه ئێستا نه‌ک کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوری ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم، ته‌نانه‌ت خه‌لکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم زۆر ناڕازین، لهراپرسیهکی نه‌وادا گوێم لێ‌بوو سه‌دا هه‌شتای گه‌نجان حه‌زیان لێ‌بوو تورکیا هێرشبکاته سه‌ر کوردستان، ئێمه ڕاپرسیه‌کمان کرد له‌سایتی ستانده‌ر له‌سه‌دا په‌نجاو پێنج باوه‌ریان به‌سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌ماوه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه ئه‌و ئه‌زمونه سه‌رکه‌وتو نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت دیموکراتی نه‌بووه، به‌ڕاستی تاران و ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا له‌هه‌رێم دیموکراتیتره ، ئێمه ئه‌وقسه‌یه بۆڕاگهیاندنی ده‌ره‌وه نابێ بیکه‌ین، له‌و وڵاتانه هه‌ڵبژادن هه‌یه و لێپێجینه‌وه هه‌یه لێره نیه، له‌به‌غدا لیژنه‌ی نه‌زاهه هه‌یه نزیکه‌ی سێ سه‌د وه‌زیرو به‌رپرسی بانگ کردوه بۆ لێپێچینه‌وه‌و هه‌ندێکیانی لێخستووه ، له‌کوردستان ئه‌وانه نیه، له‌تورکیاو ئێران چه‌ندین سه‌رۆک کۆمار گۆڕاون له‌کوردستان یه‌ک شتی وانیه.
پ؛ هه‌ستی کوردایه‌تی له‌ناو هاوڵاتیانی کوردستان ئه‌توانین بڵێین بۆدواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه‌ک پێشچوو بێت له‌کاتێکدا زه‌برو زه‌نگی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان رۆژانه به‌رده‌وامه‌و سنوره‌کانی باشوری کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن، ئایا پارتی و یه‌کێتی له‌مه به‌رپرسیارنین وه‌ک دووپارتی ده‌سه‌ڵاتدار که‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای خه‌ڵک تاراده‌ی نه‌مان که‌م بۆته‌وه؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ ئه‌و وڵاته داگیرکه‌رانه زۆر هه‌وڵیان دا ئه‌و ئینتیمایه نه‌هێڵن، کاتێک ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی هات ئه‌و ناوچانه‌ی داگیرکرد و نامه‌یه‌کی بۆئهرستۆ نوسی و ئه‌ڵێ خاکم داگیر کردوه به‌س تاکم داگیرنه‌کردوه ، ئه‌رستۆ بۆی نوسیه‌وه که خه‌ڵک والێبکه خۆ ویست بن و قیه‌م و ئاین و ئه‌خلاقیان نه‌مێنێ، واته وڵاتانی داگیر که‌ر زۆر هه‌وڵیان دا‌و چه‌ندین شێوازیان په‌یره‌و کرد ، من بیرم دێ له‌دوای ڕوخانی شۆرشی ئه‌یلول کۆمه‌ڵێ کێوهلیان هێنا کوردستان بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی کوردایه‌تی نه‌مێنێ بۆیان نه‌کرا له‌به‌رامبه‌ردا زۆر به‌هێزتر بوو دوباره شۆرش هه‌ڵگیرسایه‌وه، کاتی خۆی ئێزگه‌یه‌کی ساده کهوهستای کوردستان دروستیان کردبوو له‌پشت شاخێکه‌وه تهوهجوهیان ده‌دایه خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵک ده‌هاته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ده‌کرد به‌ڕێنمایی ئێزگه‌یه‌کی ساده، که‌چی ئێستا نزیکه‌ی چوارده که‌ناڵی ئاسمانیمان هه‌یه که‌ره‌نگه وڵات هه‌بێ ههرنهیبێ، به‌سه‌دان گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌مان هه‌یه ئه‌مجا کاریگه‌ریه‌که‌ی زۆر لاوازه‌و به‌هه‌ر هه‌مویان ناگه‌نه نیوه‌ی ڕادیۆیه‌کی ئه‌و کاته، کهراپهرینی پێدروست کرا ، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زۆر لاوازه ئه‌مه‌ش خه‌تای خۆمانه نه‌ک بێگانه، کاتێک ئه‌و دو حیزبه هاتنه‌وه‌و ماهیه‌تیان بۆخه‌ڵک ئاشکرابوو که‌وتنه ناو ئیش‌کردن و ده‌رکه‌وت که‌خۆ ویستن، خه‌ڵک شه‌ری براکوژی لێبنین و دواتر به‌شکردنی سامانیان لێ بینین و ئێستاش ڤێلاو مۆنیکاو خه‌لکیش هه‌ژار و بێ یاسایی و ماڵی خه‌ڵک تاریک و ماڵی ئه‌وانیش ڕوناک و مناڵی خه‌ڵک به‌که‌م رازی و هی ئه‌وانیش خواردنی چاک و کولیاتی به‌رز که‌خه‌ڵک به‌وه‌ش ڕازی بوو به‌ڵام ئیش بکه‌ن ، به‌ڵام ئیشیش ناکه‌ن ڕاپۆرتی دیمستۆرا و راپۆرتی بیکه‌ر هامڵتۆن جه‌بهه‌ی تورکمانی جێ په‌نجه‌ی دیاره به‌ڵام ئه‌و کوردستانه گه‌وره‌یه که‌خاوه‌نی بودجه‌یه‌کی یازده ملیۆن دۆلاریه جی په‌نجه‌ی دیار نیه، خه‌ڵک بۆی ده‌رکه‌وتوه که‌ئه‌و به‌رپرسانه لێی ده‌خۆن و فه‌رهه‌نگ و مێژووی ئه‌و گه‌له ده‌شێوێنن و دژایه‌تی ئاینه‌که‌شی ده‌که‌ن و به‌گژی شه‌خسیه‌ت و ناموسیشیدا ده‌چن و میله‌تی کورد هه‌ر قبوڵی بو که‌به‌س بیپارێزن، ئه‌وه‌شیان پێ ناکرێ بۆیه هیچ سیقه‌و متمانه‌یه‌ک به‌و سه‌رکردایه‌تیه نه‌ماوه، ئه‌و دو حیزبه بونههۆی ئه‌وه‌ی چه‌مکی کوردایه‌تی لاوازترین چه‌مک بێت له‌کوردستان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای کوردایه‌تی نه‌ماوه به‌ڵکو هه‌موی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیه، موهه‌ندیس له‌گه‌ڵ موهه‌ندیس دکتۆر له‌گه‌ڵ دکتۆر حیزبی له‌گه‌ڵ حیزبی هه‌مویان پێکه‌وه چینێکی براهماییان پێکهێناوه، کهلههیندۆسی کۆندا هه‌بووه ئه‌م چینه هه‌موو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک بوه‌و چینه هه‌ژاره‌کان بۆیان نه‌بووه تێکه‌ڵاویان بن،
پ؛ له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کاندا باسی کۆمه‌ڵێ گیروگرفت و گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌سه‌ڵات و لاوازبونی ئینتیمای کوردایه‌تیت کرد، به‌ڵام وه‌ک کورد ده‌ڵێ هه‌ر ده‌ردێک ده‌رمانێکی هه‌یه له‌ئێستادا باشترین چاره‌سه‌ر چیه بۆ ئه‌و ده‌ردانه به‌گشتی؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ ئه‌و پرسیاره زۆر گرنگه که‌چی بکه‌ین باشه، میلله‌تی کورد میلله‌تێکه ئیسپاتی کردووه کهدڵسۆزهو له‌ته‌نگانه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی دایه، ئێمه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی کهدهیگرین لهدڵسۆزیمانهو ده‌مانه‌وێ چاکسازی بکرێت ، چونکه پێویستمان به ریفۆرم هه‌یه و بۆیه ده‌بێ وا له‌سه‌رکردایه‌تی بگه‌یه‌نین که ڕه‌خنه قبوڵ بکه‌ن، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌تگریێنێ ئه‌وه دۆسته و ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵی و قوربان ده‌که‌ن دوژمنن، ئه‌بێ ئه‌و دوو حیزبه خۆیان هه‌ست به‌وه بکه‌ن و له‌وه‌وه به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م یه‌کیان سه‌دا په‌نجاو یه‌کی هێناو ئه‌وی تریان سه‌دا چل و نۆ، دواتر دابه‌زین بۆ سه‌دا چل و یه‌ک هه‌ردوکیان له‌دوا هه‌ڵبژاردنیش هاتنه سه‌ر سه‌دا سی و پێنج ، ئه‌گه‌ر ئێستاش هه‌ڵبژاردنێکی ڕاسته‌قینه بکرێت قه‌ناعه‌تم نیه سه‌دا بیستیش بێنن، ئێستا خه‌ڵکه تێکۆشه‌ره‌که‌ی خۆشیان ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن چونکه ماندون، بۆیه به‌قه‌ناعه‌تی من پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به‌ئاگا بێنه‌وه‌و بزانێ ئه‌و سیسته‌مه سه‌قه‌تانه هه‌یه له‌کوردستان له‌هه‌موو بواره‌کاندا، حیزب و حکومه‌ت لێک جیابکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵکی شایسته له‌شوێنی شایسته دابنرێ، دیموکراسی راسته‌قینه بیته کایه‌وه‌و یاسا سه‌روه‌ر بێت و خه‌ڵک ڕوو له‌کوردایه‌تی بکاته‌وه، کۆمه‌ڵێ ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی هه‌ن سی ساڵه له‌جێی خۆیانن پێویسته بگۆڕێن ، ئه‌و که‌سانه‌ی جاش و مستشار بوون ئێستاش به‌باشترین شیوه به‌خێو ده‌کرێن و هه‌زاران مه‌له‌فدار هه‌ر ئیش ئه‌که‌ن ئێستا ، ئه‌وانه چ سودێکیان هه‌یه؟، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بکرێت قه‌ناعه‌تم هه‌یه هێشتا ده‌رفه‌تی باش ماوه.
پ؛ پێت وایه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی پارتی و یه‌کیتی ئه‌کرێت، حیزبه‌کانی تری لێ بێبه‌ری بکرێت ، هه‌رچه‌نده پارتی ویه‌کیتی ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه‌ن؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ نه‌خێر ئه‌وه نابێته پاکانه بۆحیزبه‌کانی تر، گوێم لێ‌بوو به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی وه‌سفێکی کرد بۆ میلله‌ت و راستیش ده‌کات ، چونکه ئابوری کوردستان ئابوریه‌کی رژاوه‌و کۆمه‌ڵێک که‌س لێی ده‌خۆن و کۆمه‌ڵێکی تریش ده‌یانه‌وێ خۆیان بخه‌نه پاڵ ئه‌وان، ئیستا حیزبه موعاره‌زه‌کان و ئیسلامیه‌کانیش به‌شدارن له‌و که‌م و کوڕیانه‌دا به‌ڵام سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌ن.
پ؛ دوا پرسیارمان بائهوهبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا نه‌مێنن و که‌سانێکی تر بێن پێت وایه بارودۆخی کوردستان باش ده‌بێت یان خراپتر ده‌بێت؟
مه‌سعود عه‌بدولخالق؛ بۆ کوردستان ته‌نها ئیداره کێشه نیه، به‌ڵکو کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یشمان هه‌یه، بۆیه له‌م کاته‌دا پێویستمان به‌سه‌رکرده‌ی کاریزما هه‌یه، به‌راستی تا مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی نێچێرڤان بارزانیه‌کی تر تر دروست ده‌که‌ینه‌وه زۆری ده‌وێ بۆیه هه‌ر ئه‌وان بن باشتره چونکه کۆمه‌ڵێ په‌یوندی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه که‌دروست کردنه‌وه‌یان ئاسان نیه، بۆنمونه نێچیرڤان بارزانی له ئه‌مریکا و کۆریا و چه‌ندین وڵاتی تر ناسراوه دروست کردنه‌وه‌ی هه‌روا ئاسان نیه، ئه‌گه‌ر نا من قه‌ناعه‌تم وایه لایه‌نی تر هه‌ن و ده‌توانن بێنه جێگایان وه‌ک شیوعی و یه‌گرتوو به‌ڵام ئه‌وان که‌سایه‌تی نێوده‌وڵه‌تیان نیه ، بۆیه هه‌ر ئه‌وان بن باشتره، ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌وه نا کهباوهرم به‌به‌دیل نیه، بۆنمونه ئیستا په‌که‌که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌ڵاتێکی نمونه‌یی هه‌یه و یاسا سه‌روه‌ره به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێره فاشیله، بۆیه به‌دیل هه‌یه به‌ڵام ئه‌و به‌دیلانه چه‌ند ئه‌و بۆشاییانه‌ی ئێستایان پێ پر ده‌کرێته‌وه ئه‌وه گرنگه.
تێبینی
ئه‌م دیمانه‌یه له ڕۆژنامه‌ی سیما بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی سـتاندهر ساز كرابوو