کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی پارتی نهێنیه‌كانی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان جیگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن

Wednesday, 06/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 6 هه‌ولێر
له‌ پاش ئاڵۆزییه‌كانی ناو له‌شكری پارتی و فه‌رمانده‌كانده‌ و كادیره‌ سه‌ربازیه‌كان زۆربه‌ی كیشه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی كاروباریی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ چه‌واشه‌كاری و دوو روویی و راپۆرته‌كانی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ جێگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ده‌گێڕنه‌وه‌.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌مال عه‌ربه‌تی و به‌كری عه‌بدولقادر نه‌وڕۆڵی، كه‌ دوو فه‌رمانده‌ی له‌شكری پارتیین و زۆربه‌ی كیشه‌كانیان بۆ گه‌نده‌ڵی و چه‌واشه‌كاری ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان گێڕاوه‌ته‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه‌ بروسكه‌یه‌كی نهێنی سالی 1995 مه‌سعود بارزانی ئاشكرا ده‌كه‌ن" كه‌ له‌ كاتی هێرش كردنه‌ سه‌ر گوندی كه‌له‌كین و خانه‌واده‌ی حسێن ئاغا سورچی له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌وه‌ ئه‌و بروسكه‌یه‌ كه‌ تیایه‌ نووسرابوو هه‌رچیتان كردووه‌ حسێن ئاغای سورچی نه‌كوژن و به‌زیندوویی بیگه‌یه‌ننه‌ سه‌ری ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بۆ ئه‌وه‌ی تالانی ئه‌و گونده‌ و ئاغاكانی سورچیان بكات حسابی بۆ بروسكه‌كه‌ نه‌كردووه‌ حسێن ئاغای سورچییان كوشت و گونده‌كه‌شیان تالان كردووه‌، ته‌نها ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان زیاتر له‌ 50 كیلۆ زیڕو 120 فه‌رشی ئیرانی كاشان و فومی و ئه‌سفه‌هانی و دوو شمشێری زیری و زیاتر له‌ 300 هه‌زار دیناری سیوسری بۆ خۆی بردووه‌.
به‌كر عه‌بدولقادر باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، كه‌ له‌ ساڵی 1988 له‌ شاری مه‌ریوان به‌ ئیعازی ئیتلاعاتی ئیرانی پێشمه‌رگه‌ی ماندوونه‌ناس ڕزگاری برا خاسی كوشتووه‌ و كه‌ پیشمه‌رگه‌یه‌كی ئازای پارتی بووه‌ له‌و سنوره‌.
جه‌مال عه‌ربه‌تی باسی ساخته‌كارییه‌كانی لیستی پێشمه‌رگه‌كانی گوڵانی له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمانه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 500 جاشی سنوری شاره‌زوورو چوارتاو پینجوین كردۆته‌ پێشمه‌رگه‌ دانه‌براوه‌ی شۆرشی گوڵان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه‌ باسیان له‌ سه‌روه‌ت و سامان و موڵكی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان جیگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان به‌ زیاتر له‌ 30 ملێۆن دۆلار خه‌مڵاندووه‌ كه‌ خاوه‌نی 3 كارگه‌ی رۆن و غاز و بلوكه‌ و زیاتر له‌ 30 پارچه‌ زه‌وی له‌ كه‌ركوك و 40 پارچه‌ زه‌وی له‌ هه‌ولێر به‌ناوی ئاواره‌كان و 23 خانووی له‌ هه‌ولێر و شه‌قلاوه‌ و سه‌ید سادق و سلێمانی هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە