کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەناڵى الجزیرە تاڵابانى و بارزانى توڕە دەكات

Friday, 24/07/2009, 12:00


ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند ڕاپۆرتێكى كەناڵى الجزیرە كە بەرەبەیانى ئیمڕۆ چەندین لەو كەناڵەوە پەخشكرا هەریەكە لە تاڵابانى و بارزانى توڕە كردووه‌. ئەندامەكەى مەكتەبى سیاسى پارتى ئەوەشى بەكوردستانپۆست ڕاگەیاند، ئەو ڕاپۆرتەى كەناڵى ئاسمانى الجزیرە لەئێستادا گەورەترین زەڕبە بەهەرێمى كوردستان دەگەیەنێت، شایەنى ووتنە لەڕاپۆرتەكەى كەناڵى ئاسمانى الجزیرە هاوڵاتیەكى دانیشتوى قەڵادزێ بەناوى حسن حاجى على بەناوى بنەماڵەى بیست و یەك شەهید كە لەشەڕى ناوخۆى یەكێــتى و پارتى شەهیدبوونە ڕایدەگەیەنێت ئەوان بەشدارى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى سبەى ناكەن و دەنگ بەهیچ لیست و قەوارەیەكى سیاسى نادەن، لەبەشێكى ترى قسەكانیدا ئەو هاوڵاتیە ڕایدەگەیەنێت ئەگەر پارتى و یەكێتى ئەم هەڵوێستەشمان بەجدى وەرنەگرن ئێمە ئەوكات ناچاردەبین پەناببەینە بەر تۆماركردنى سكاڵا لەدادگاى لاهاى نێودەوڵەتى، پەیامنێرى كوردستانپۆست لەداهاتویەكى نزیكدا ڕاپۆرتێكتان بۆ بڵاودەكاتەوە لەسەر بارودۆخى ژیانى بنەماڵەى ئەم بیست و یەك شەهیدەى شەڕى ناوخۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە