کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


منداڵانى سوریا بەفروباران خەون ونوێنەكانیان تەڕدەكات!!!

Thursday, 13/02/2014, 12:00

1735 بینراوە




  خەمێك بۆ مناڵانى سوریا
ڕێكخراوى مافەكانى مرۆژڤ بەرگرى لە هەمووشتێ دەكات تەنها لەمرۆڤ نەبێ!!!
ئەوەى لە ماوەى سێ ساڵى ڕابووردوودا ڕوودەدات كارەساتێكى گەورەى مرۆیى بێوێنە یە لە مێژوودا, ماوەى سێ ساڵ لە سسوریادا ڕۆژانە بەدەیان وبەسەدان كەس دەكوژرێن وگیان لە دەست دەدەن مەرگ لە سوریا بوەتە دیاردەیەكى ئاسایى ڕۆژانە وبەبەردەوامى ڕۆژانە چەندین كەس دەبنە قوربانى ڕۆژێك نیە لە سوریادا چەندین مرۆڤ نەكوژرێن بەدرێژاى ئە وسێ سالەى ڕابووردوبەپێ ى ئامارە فەرمیەڕاگەیانراوەكان وزیاتر لە 130هەزار مرۆڤ گیانیان لە دەست داوە وبەهەزاران مرۆڤى تریش كەم ئەندام بون وبەهەزارانیتریش ئاوارەى ووڵاتانى ناوچەكە بوون ئەوانى تریش كە لە سوریادا ماونەتەوە لە حاڵەتێكى دەرونى سەخت ونالە باردا ژیان دەگوزەرێنن چاوەڕێ ى مەرگن.
دیارە لە نێوئەم قوربانیە گەورەیەى سوریادا مناڵان بەشێكى بەرچاوى ئەو قوربانیەن كە بەپێ ى ئامارە فەرمیە بڵاوكراوەكان لە سەرەتاى قەیرانى سوریاوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 12هەزارمنداڵ لە سوریادا گیانیان لە دەست داوە وبوونەتەقوربانى وبەهەزارانى تر كەم ئەندام وبرینداربوون وهەروەها بەهەزاەرهاى تریان ئاوارەى ووڵاتانى ناوچەكەبوون ولەئۆردگاكاندا ژیانێكى سەخت ونالەبار بەسەردەبەن بێبەشن لە زۆربەى پێداویستیەكانى ژیان ومافەكانى مناڵان .
د یارە مناڵانى سوریا چ ئەوانەى لە ناوسوریادا دەژین چ ئەوانەى لە دەرەوەى سوریادا ئاوارەن دوچارى حاڵەتێكى دەرونى سەخت وخراپ بوونەتەوە ژیانى مناڵانەیان لێسەنراوەتەوە بوونەتە قوربانى جەنگ وكورسى دەسەڵات ومللملانێى نێوان دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن كەهەردوولایان دەسەڵات وكورسیان لاگرنگ ترە لەخوێن وگیان وژیانى ئینسانەكان بەكورتى سوریا بوەتە كوشتارگە ..قەسابخانەى مناڵان دیارە بەشێكى زۆرى ئەو منداڵانەى كەلەسوریا كوژراون منداڵى ساوان وبەشێكى تریان قوتابیانى سەرەتایى وناوەندین ولەناو قوتابخانە یان لەڕێ ى قوتابخانەدا كوژراون هەندێكى تریان لە كاتى یاری كردندا كوژراون هەندێكى تریان گیراون وبە دیلى كوژراون وهەندێكی تریان لە ژێرئازارو ئەشكەنجەدا گیانیان لە دەست داوە وهەندێكى تریان برینداربوون ودواتر گیانیان لە دەست داوە وهەندێكى تریان لە ماڵەوە بەركەوتون وگیانیان لەدەست داوە وهەندێكى تریان بەر گازى كیمیایى كەوتون وهتد .
بەداخەوە سوریا ئەمڕۆ بۆتە كوشتارگەیەكى گەورە بۆ خەڵكى سوریا بەتایبەتى بۆ ژنان و مناڵانى سوریا كەچى لە ولاشەوەكۆمەڵگالى نێودەوڵەتى وئەنجومەنى ئااسیشى نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوى مافى مرۆڤ وڕێكخراوى مافەكانى مناڵان تەماشاكەرو بێدەنگ وبێ هەڵوێستن وناتوانن سنورێك بۆ ئەم كوشتارگە گەورەیە دانێن كەرۆژانە بەسەدان مرۆژڤى سڤیل دەبنە قوربانىاڵانى سوریادووچارى جۆرەها توندوتیژى دەبنەوەبەپێ ى ڕاپۆرتەكانى نەتەوەیەكگرتوەكان لەنێوگرتوخانەكانى ڕژێمى سوریادا مناڵان دەستدرێژى سیكسیان دەكرێتە سەرو وەك قەڵغانى مرۆیش بەكاردەهێنرێن لە جەنگدا,دیارەهەموو دیمەنەكانى قەیرانى سوریا لەناوە وە ولەدەرەوە تراژیدین وهەستى مرۆڤ دەهەژێنن وهەندێكیان دەچنە خانەى جینۆسایدەوە دیارە ئەوى زیاترهەست وویژد\انى مرۆڤەكان دەهەژێنێت دیمەنەكانى مناڵانە ئەمڕۆ مناڵە ئاوارەكانى سوریا لەهەرێمى كوردستان لەم كەش وهەوا سەختەى زستاندا زۆرخراپ ژیان دەگوزەرێنن باران وبەفر خەون ونوێنەكانیان تەڕدەكات سەرما ئازاریان دەدات وبرسێتى ونەخۆشى هەڕەشەى مەرگیان لێدەكات دوور لەیارى وخوێندن وخۆشى وشادین بەڵام لەولاشەوە ڕێكخراوەكانى مافەكانى مناڵان ومافەكانى مرۆڤ كوێرن وئەم دیمەنانە نابینن وئەم دیمەنانە نایان جوڵێنێ ونایان هەژێنێ من دەڵێم واچاكە ئە وڕێخراوانە كە ئەو ناوەیان لە خۆیان ناوە كەچى بەرگرى لەهەمووشتێ دەكەن تەنهالە مرۆڤ ولە مناڵ نەبێت واباشە كە بارگە وبنكەكانیان هەڵگرن و كۆكەنەوە وبارگەوبنكەكانیان داخەن وجێ هێڵنن ووازبهێنن وچیتر گەمە بە چارەنوس ومەرگ ونەهامەتی وقوربانیەكانى مرۆڤ نەكەن.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)