بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سەرۆک کۆمارلە کۆمایە، ئەی ئەوانەی پیشەیان چەواشەکاری و ئارەزووی فیشەک نان بەسنگی ئاسمانەوە؟!

Monday, 20/05/2013, 12:00







نەگبەتی کۆمەڵگا تەنها لەوەدا بە دی ناکرێت کە سەرۆکودەسڵات دارانی سەرگۆڕەپانی ڕامیاری پاوانخوازی،کەشووهەوای لە باربۆجەنگێکی نەخوازراو،یان درووستکردنی ڕەوشێکی نالەباربۆبەرژەوەندی دەسڵاتو،بە دەست هێنانی خواستی خۆیی بەرپابکەن لەهەرکاتێک بۆیان بگونجێت!
گەورەترین نەگبەتی،ئافات،قەیران تەنگەژە،کارەسات، باڵادەستی نەخوێندەواری لە بری خوێندەواری،نایاسایی لە بری یاساو، پاشاگەردانی لە شوێنی بێ پاشاییو،نانی فیشەک بە سنگی ئاسمانەوە لە بری ئاراستە کردنی بەرەوبەرۆکی نەیارو،هاوردەکردنی پێداویستی ماوە بەسەرچوولە بری برەودان بە پێشخستنی بەرهەمی خۆماڵیو،یەدەک کردنی شوێنی تایبەت لە بەردەموپێشەوەی هۆڵەکان لە بۆنەوجەژنە نیشتیمانیونەتەوەییەکاندا،بۆجاشوبەکرێگیراووپێشمەرگەکوژەکانی ڕابردو، لە بری بە گوڕەوە کردنەوەی ئامێزبۆڕزگاربووانی دوای کارەساتی ئەنفالوکەسانی نیشتیمانیوبەڕێکەوت ڕزگاربووی دواساتەکانی کەوانی پەتی سێدارەو،بڵاوەپێکردنی هەرڕۆژوگۆڤارێک لە درۆلەبری چاپکردنی تەنها لاپەڕەیەک لە ڕاستگۆیی،یان دانی زەوی بە کەسانی ناشایستەو ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی پارەی مۆڵودەستگرتنیان بۆهەڵچنینی تەلاروباڵەخانەوفرۆشتنی بەهاوبەش،لەبری دانی بە مرۆڤە بێسەرپەرشتوبێ دەرە تانەکانوکرێ چیانی هەرڕۆژەی لە گەڕەکوکۆچەوکۆڵانی شارێکو،هەزاران هۆکاری تری نەگبەتی ساز هێشتاوهێشتا هەرنەگبەتی بێ چارەسەر!!.
کەهێشتا نەتوانراوە بە ئاسانیوبەڕونیوبێ پەردەقامکیان بخرێتە سەر،واتە لە بوونی ئۆقیانووسیک لە نەگبەتی ئەوبوارە نەڕەخساوەکارلەسەردڵۆپێکی بکرێت بەهۆی بوونی نۆژدارە نەخوێندەوارەکانی کۆلیژی تەڵەکەبازیو،پاڵپشتیکردنیان بە پشتگیری پارت! بە بێ ئەوەی بە ڕادەی پێویست ئەکادمیانە وانەی تایبەت بخوێننوبخوێنرێتو،لەبواری کرداریدا ئەزمونی لەسەربکەرێت تا بەربەهاتنی نەگبەتی بگیرێتو،چیترنیشتیمانێک کە لەچەندین لاوە پیشەگەرانی تاڵانوهەڕاج هاواروبانگەوازی هەڕاجبوونی بۆدەکەن بەنرخێکی هەرزان بواریان نەدرێو بێ بواربکرێن.
ئێمە هەموومان دەزانین سەرۆک لە کۆمایە گریمان ئەوکۆمایەش نەبێت لە کلینیکێک دا چارەسەری درێژەخایەنی بۆبکرێت بە هیوای چاکبوونەوە، بەڵکولەوکۆمایەدایە کە ژمارەیەک سەوداکاروپیشە بازرگانی نانیشتیمانی لە تەنیشتیەوەو،لەسێبەریدا مشەخۆرئاسا سوودلەو ڕەوشەووەردەگرنونەگبەتی لە سنووربەدەربەرهەم دێنن بۆداهاتووی ژێرخانی ئابووری نیشتیمان.
بەڵێ سەرۆک لەکۆمایەکیترە کەسرووشتی تەمەنی پێی ئاشناکردووەئاساییەهەرکەسێک چووەتەمەنەوەدەبێت لەچەندین وێستگەی جۆراوجۆری ڕەوشی نالەبارچاوەڕوان بێت کە بۆدواساتەکانی تەمەنی ڕەوشی نالەباری ناتەندروستی پێ دەبەخشن،سەرۆکەکەی نیشتیمانێک لەنەگبەتی یەک لەوبە ملوێنان مرۆڤانەیە کەبەڵێ دواجارلەوێستگەیەکی ناسەقامگیردا خۆی بینی یەوە،ئیترئەوەناگەیەنێت کۆتایی مرۆڤایەتی بێت بە لەدەست دانی کەسێکی ئاسایی کە ئەویش تاکێکە لە تاکەکانی کۆمەڵگا تەنها ناوەکەی هۆکارێکە بۆبە جیاوازناساندنی لە تاکوچینەکانی تر.
گریمان سەرۆک لە بیمارییەکەی ڕزگاری بووەوبووەتەوە بەهەمان ئەوپێشمەرگەیەی پێش بەسەرۆک بوون،کەکورسی سەرۆک کۆمارییەکەی قەدی بنەدارێکی بڕاوبوولە هەرێمی سەرکردایەتیەکی چەرخی شۆڕشگێڕی،لەبری بەغدایەکی پڕلەکێشەو سەرچاوەی نەگبەتی یەکان بۆگەلی کورد،باشترنەبولایەنگرانوهەوادارنی لەبری ناردنی ئەوفیشەکانەی کە هیچ یاساوڕێسایەک ڕێگەی نەداوە بە نایاسایی بتەقێنرێنوخەڵکانی سیڤیلی پێ برینداربکرێت، ڕاستگۆیی بکەنە ڕووگەی ئومێدەکانیانوبۆداهاتووی کوردستانێکی هاوچەرخ ڕاوێژبکەنو،لە چەندین ساڵەی ژیانی پڕلە نهێنیوبێ دەنگی بە کۆما ئاشنابووی ئارۆن شارۆنی ئیسرایلی یەکان کەڵک وەرگرنو،بە دوای شیاوترین تاکی نیشتیمانی دا بگەڕێن،بۆبە جێ گەیاندنی فەرمانی نیشتیمانی لەبری دەستگرتنی جەماوەربۆگەڕانەوەونوێکردنەوەی نەریتە کلاسیکی یە بێزراوەکان،لەم چەرخە پڕلەزانستەی دۆزینەوەی نرخی چرکەوبە فیڕۆنەدانی کات دا؟!.
.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە