کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زۆر نهێنی یه‌که‌مین دیداری نێوان تاڵه‌بانی و ده‌وڵه‌تی تورک

Friday, 09/10/2009, 12:00


- ئاماده‌یکردوه
ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ بۆ یه‌که‌مجار بۆ گه‌لی کورد ئاشکرا ده‌کرێت و کۆمه‌ڵێک نهێنی ئاشکرا ده‌کات که‌ پابه‌نده‌ به‌ دواڕۆژ و چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ .
به‌رواری 26 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1992 شوێنی بینای ( balgat) بالگات که‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ شوێنی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیایه‌ .
سکرتێری گشتی ینک جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ناو ئه‌م بینایه‌دایه‌ ، تاڵه‌بانی له‌ 25 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1992 گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ 26 ی مانگ له‌ بینای ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رچڵ قه‌زاز چاویان که‌وت به‌ (جێنک ده‌عاته‌په‌ سه‌رۆکی دائیره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئیستیخبارات .. بورهان ئانت و ئورته‌کول کورتته‌کین که‌ هه‌ردوکیان کارمه‌ندی پله‌ به‌رزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیان) .
ده‌با به‌یه‌که‌وه‌ ببین به‌ شاهیدی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌نوسراوه‌یی وه‌رگیراوه‌ له‌باره‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ .
جه‌لال تاڵه‌بانی : کۆبونه‌وه‌ی گروپه‌کانی هاوپه‌یمانانی عێراق له‌ ڤێننا به‌ سه‌رکه‌وتوانه‌ گه‌یشته‌ ئه‌نجام ، بڕیاردرا که‌ ئه‌و لیژنانه‌ی که‌له‌ گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌کان پێکهێنرا بۆ په‌یوه‌ندی کردن بڕیاردرا که‌ سه‌ردانی چه‌ندین وه‌ڵات بکه‌ن ، سه‌ره‌تا سوربونی ئێمه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتنمان بۆ تورکیا بو وه‌ ئه‌مه‌شمان به‌ ئێوه‌ ڕاگه‌یاند ، یه‌کێ له‌ هۆکاره‌کانی سه‌ردانم بۆ ئێره‌ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئێوه‌یه‌ .
کورتته‌کین : وه‌ک ده‌زانن به‌رپرسیارانی ده‌وڵه‌ت هێشتا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتن ، ئێمه‌ به‌ سه‌فاره‌تی خۆمانمان ڕاگه‌یاند له‌ ڤێننا که‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌که‌تاندا دیدار ئه‌نجام بدات ، به‌ڵام وه‌ک زانیمان لیژنه‌که‌تان گواستویانه‌‌ته‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن ، هه‌ربۆیه‌ دیداره‌کان ده‌توانن له‌گه‌ڵ سه‌فیرمان له‌ له‌نده‌ن به‌ ئه‌نجام بگه‌ێنن .
تاڵه‌بانی : لیژنه‌که‌ نه‌ک بۆ له‌نده‌ن به‌ڵکو ئه‌ندامه‌کانی چونه‌ بۆ قاهیره‌ و ریاچ و چه‌ند پایته‌ختی وه‌ڵاتانی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و وه‌ڵاتانه‌ ده‌ژین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نرا به‌ گرنگمان بینی ده‌مانه‌وێت لیژنه‌که‌مان له‌ وه‌ڵاته‌کاندا له‌ ئاستی به‌رزی ده‌وڵه‌تدا دیداریان له‌گه‌ڵ بکرێت ، به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م وه‌ڵامه‌تان بۆنی ره‌تکردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌که‌ی منده‌کات .
کورتته‌کین : داواکه‌تمان گه‌یانده‌ ئاستی به‌رز ، به‌ناوی که‌وتنه‌ کاره‌وه‌ی پراکتیکه‌وه‌ ، ته‌علیماتی ئه‌وه‌مان وه‌رگرت که‌ چاودێری ئوسولیه‌تی کاره‌کان بکرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیژنه‌که‌تان په‌رچوبڵاو بۆته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌که‌تان ده‌توانن له‌و وه‌ڵاته‌ی لێی ده‌ژین چاویان به‌ سه‌فیره‌کانمان بکه‌وێت .
پکک به‌باشی ئێران و ئه‌رمه‌نیستان به‌کارده‌هێنن
تاڵه‌بانی : له‌ ڕاستیدا ئێمه‌ پێش هه‌مو وه‌ڵاتێک تورکیامان پێشنیار کرد بۆ ئه‌نجامدانی دیدار به‌ڵام که‌سانێکی زۆر دژی ئه‌مه‌ ڕاوه‌ستان ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه‌ کاری ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ ئاسانده‌کات ، لیژنه‌که‌مان پێی باشه‌ که‌ به‌کر ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن و له‌گه‌ڵ کۆنگره‌که‌یان دیدار ئه‌نجام بده‌ن ، له‌وانه‌شه‌ سه‌رۆک بوشیش دیداریان قه‌بوڵ بکات ، له‌ به‌ریتانیا ماجۆر و هورد دیداریان قه‌بوڵکردوه‌ ، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که‌ له‌ تورکیاش له‌ ئاستی به‌رزدا دیدار ئه‌نجام بدرێت ، من پێم وایه‌ که‌ به‌م وه‌ڵامه‌تان پێشنیاره‌که‌ی ئێمه‌ ره‌تده‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ لیژنه‌که‌ ڕاده‌گه‌هێنم که‌ سه‌ره‌تا دیداره‌کانیان له‌ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ن .
کورتته‌کین : بێگومان ده‌توانن سه‌ردانه‌کانتان له‌و وه‌ڵاتانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ن که‌ خۆتان ده‌تانه‌وێت ، ئێمه‌ ئه‌م قسانه‌ی تۆ ده‌گه‌هێنینه‌ به‌رپرسیارانی سه‌رومان .
تاڵه‌بانی : هه‌ڵبه‌ت هۆی یه‌که‌می سه‌ردانه‌که‌م بۆ ئێره‌ ئه‌وه‌ بو که‌ هێنامه‌ زمان و وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌رگرم ، دووه‌میان هه‌ندێ شت ده‌هێنمه‌ زمان له‌ باره‌ی هه‌ندێ گۆڕانکاری سه‌ر به‌ پکک ، ئێستا پکک به‌شێوه‌یه‌کی باش ئێران و ئه‌رمه‌نیستان بۆخۆی به‌کار ده‌هێنێت ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ته‌ره‌دودم هه‌یه‌ که‌ ئه‌م پارته‌ له‌لایه‌ن سوریاوه‌ فه‌رامۆش کرابێت ، له‌وانه‌یه‌ وه‌ک یه‌کێ له‌گه‌مه‌ سیاسێکانی سوریا ئێستا ئه‌م ڕۆڵه‌ ببینن ، یه‌کێ له‌ وردبینیه‌کانیش باوه‌ڕ نه‌کردنێکی به‌هێزه‌ له‌باره‌ی جیابونه‌وه‌ی پکک له‌ سوریایه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ پکک له‌ تورکیا کاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست داوه‌ ، ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێتێتی ئۆجه‌لان ، ئیتر کورد ئه‌وه‌یان پێ قه‌بوڵه‌ که‌ ئۆجه‌لان زه‌ره‌رێکی زۆری له‌ دۆزه‌که‌یان داوه‌ ، له‌راستیدا ئه‌مه‌ش گۆڕانکاریه‌که‌ که‌ سودی بۆ ئێوه‌ و ئێمه‌ش هه‌یه‌ ، ساڵێک پێش ئێستا مه‌هدی زانا هات بۆلام و سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوام لێبکات که‌ هه‌رده‌بێت هاوکاری ئۆجه‌لان بکه‌ین ، منیش پێم ووت بڕۆ بۆ شام ئۆجه‌لان ببینه‌ که‌ گه‌ڕایته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن هه‌مان بۆچون بویت ئه‌وا تۆ داوای چی له‌من بکه‌یت هه‌رگیز له‌ قسه‌ت ده‌رناچم ، مه‌هدی چو بۆ شام و ئۆجه‌لانی بینیبو ، که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێی وتم که‌ من له‌سه‌ر حه‌ق بومه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئۆجه‌لان ئازاد بکه‌ن کورد بۆ ڕزگاربون له‌ ئۆجه‌لان به‌دوای چاره‌سه‌ری ده‌گه‌ڕێت
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان له‌ تورکیا سه‌ربه‌ستیشی بکه‌ن خه‌ڵکی کورد ده‌گه‌ڕێن بۆ چاره‌سه‌ریه‌ک تاکو له‌ ئۆجه‌لان رزگاریان ببێت ، له‌باره‌ی نزیک بونه‌وه‌ له‌ پکک جیاوازیه‌کی بۆچونمان له‌ ئارادایه‌ ، من سیاسه‌تمه‌دارم ، من نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تیش ناکه‌م ، شه‌ڕی من له‌گه‌ڵ پکک دا له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا ده‌بێت ، من بۆ ئه‌وه‌ی پکک له‌ چاوی گه‌لی کورد که‌م که‌مه‌وه‌ دڕندایه‌تی و باربارێتی و ئه‌و زه‌ره‌رانه‌ی داوێتی له‌ کورد و کارکردنی له‌گه‌ڵ سه‌ددام بۆ هه‌مو که‌سێکی رونده‌که‌مه‌وه‌ و ده‌ست ده‌که‌م به‌ گێڕانی که‌مپانیایه‌کی سیاسی دژیان به‌ڵام شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ناکه‌م ، رێزم بۆ بۆچونه‌کانی ئێوه‌ش هه‌یه‌ ، ئێوه‌ ده‌وڵه‌تن و هه‌ڵبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ پکک به‌ نه‌رمی ناجوڵێنه‌وه‌ ، له‌ڕاستیدا زه‌حمه‌ته‌ باوه‌ڕبکرێت که‌ هه‌موشتێک به‌ چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ، وه‌ڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا که‌ خاوه‌ن هه‌مو شتێکه‌ که‌چی ده‌بینی له‌ حه‌قی (IRA) نایه‌ت ، به‌ڕای من ئه‌و کادێرانه‌ی که‌ خۆیان ته‌سلیم کردۆته‌وه‌ به‌ جوانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆتانه‌وه‌ پێشوازی کراون ئه‌مه‌ شتێکی باشه‌ ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پکک بکه‌ینه‌ قاڵبێکه‌وه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌کی سیاسیانه‌ ره‌فتار بکرێت و پێم وایه‌ پێویسته‌ چه‌که‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ربهێنین ، من ده‌توانم به‌شێوازێکی جیاواز له‌ پکک نزیک ببمه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من کوردم و له‌ زمان و ئسلوبی ئه‌وان باش ده‌زانم ، له‌کاتی دیدارمدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ( HEP) پارتی زه‌حمه‌تکێشانی گه‌ل ، پییان ده‌ڵێم که‌ هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن ، پێشوتر باوه‌ڕیان به‌ من نه‌ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستا ده‌بینن که‌ چه‌نێک له‌سه‌ر حه‌ق بومه‌ ، پێیانم وت که‌ هه‌له‌یان کردووه‌ کاتێک له‌ (SHP)پارتی سۆسیالی گه‌ل ، به‌ڵام ئێستا حه‌قم پێده‌ده‌ن ، له‌لای ئێمه‌ په‌ندێکی پێشینانی تورکمانی هه‌یه‌ ده‌ڵێت (مێشکی کورد دوای ڕوداوه‌کان کارده‌کات) ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و کاسێتانه‌ی که‌له‌باره‌ی کوشتارێکانی پکک وه‌ ئاماده‌ ده‌کرێت زۆر گرنگه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌ کاسێتانه‌ له‌ تڤ کاندا بڵاوبکرێنه‌وه‌ کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت به‌سه‌ر گه‌لدا ، ئێمه‌ له‌ باکوری عێراق وامان کردووه‌ و ئه‌نجامه‌که‌شی باش بووه‌ .
دوعاته‌په‌ : مادام وایلێهات ده‌مه‌وێت بڵێم له‌سه‌ر داخوازی خۆتان گروپێک له‌ شاره‌زایانی ته‌کنیکی له‌ ده‌زگای تڤ که‌مان (TRT) ڕه‌وانه‌ی باکوری عێراقمان کرد به‌ڵام بۆمان ده‌رکه‌وت که‌له‌وێدا مه‌ڵبه‌ندێکی شه‌به‌که‌ی ته‌له‌فزیۆنی نییه‌ تاکو کاری له‌سه‌ر بکه‌ن ، به‌ڵام چه‌ند شتێکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمێکی بچوک په‌خش ده‌کات ، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌به‌که‌یه‌کی به‌رفراوان له‌ هه‌رێمه‌که‌ دروست بکرێت پێویستی به‌ پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌هێنێت که‌ ئه‌م کاره‌ پیویستی به‌ پاره‌یه‌کی زۆره‌ ، ئه‌م گروپه‌ پیی ڕاگه‌یاندین که‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لی نه‌کراوه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ رێگریشیان روبه‌رو بۆتۆته‌وه‌ .
تاڵه‌بانی : له‌باکوری عێراق 4 ئیستاسیۆن هه‌یه‌ و هه‌ریه‌که‌شیان 18 KW ه‌ ، ئه‌م شه‌به‌کانه‌ له‌وه‌ی که‌رکوک به‌هێز ترن ، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت 200 km په‌خشبکات ، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م ئیستاسیۆنانه‌مان له‌یه‌ک شوێندا کۆبکه‌ینه‌وه‌ و پێویستیمان به‌ پارچه‌ی یه‌ده‌ک هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ پێویستی به‌ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ نییه‌ ، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین یارمه‌تی ئه‌و پارچه‌ یه‌ده‌کانه‌ش بده‌ین ، ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێنه‌کراوه‌ من خۆم له‌ ماڵی خۆمدا نانم پێداون ، ئه‌توانم بڵێم له‌هه‌مو شوێنێک به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێکراوه‌ .
کورتته‌کین : له‌ڕاستیدا شتێک سه‌رنجمی زۆر ڕاکێشاوه‌ له‌باره‌ی ئیوه‌وه‌ و ئه‌ویش ئه‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ که‌ داوته‌ به‌ ڕۆژنامه‌ ئه‌وروپێکان‌ ، ئه‌م ڕونکردنه‌وانه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌کانه‌وه‌ گه‌وره‌بکرێن و به‌ئاقارێکی تری به‌رن به‌ڵام شتێکی گرنگ هه‌یه‌ که‌ به‌ڕونی کاریگه‌ری خۆی پێوه‌دیاره‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی (lapepublica ) ئیتالی ڕونکردنه‌وه‌تان کردووه‌ له‌لایه‌ن سه‌فیره‌که‌مانه‌وه‌ له‌ ڕۆما به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن (له‌ عێراقدا ئه‌نجامێک دێته‌ ئاراوه‌ که‌ ته‌نها کورد و عه‌ره‌ب له‌ عێراقدا ده‌ژین) دوایش ده‌ڵێن ده‌بێت رۆژێک کوردستان بگاته‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆی ، ((بێگومان به‌ڕیز کورتته‌کین درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژنامه‌که‌ی بۆ تاڵه‌بانی خوێنده‌وه‌)) .
تاڵه‌بانی : ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هاتوه‌ هه‌موی قسه‌ی منه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌و پرسیارانه‌م لێبکرێته‌وه‌ هه‌مان شت دوباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌ ، پێش هه‌مو شتێک مه‌حاڵه‌ من بۆچونێکی وا بخه‌مه‌ ئاراوه‌ که‌له‌ عێراقدا ته‌نها کورد و حه‌ره‌ب هه‌یه‌ ، من له‌سه‌ر داخوازی تورکمانه‌کان زمان حاڵی ئه‌وانیش ده‌که‌م ، ده‌توانن ئه‌مه‌ له‌ تورکمانه‌کان بپرسن ، ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی بیخوێننه‌وه‌ ده‌بینن که‌ من وتومه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان ڕۆژێک له‌ ڕۆژان یه‌ک بگرنه‌وه‌ کوردستان نابێته‌ پارجه‌یه‌ک له‌وان ، ئێمه‌ پارچه‌بونی عێراقمان ناوێت ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ ڕۆژان وه‌ڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان یه‌کبگرنه‌وه‌ کوردستان نابێته‌ وه‌ڵاتێکی کۆلۆنیای ئه‌وان ، ئه‌وکاته‌ بڕیار ده‌درێت که‌ کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیادا یه‌ک بگرێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆمان بوێت به‌ڵام ئیتر جارێکی تر ئاماده‌نین له‌ژێر حوکمی عه‌ره‌بدا بژین ، به‌ڕاشکاوی ده‌یهێنمه‌ زمان ئێستا باشترین کاته‌ بۆ پارچه‌بونی عێراق له‌ هه‌مانکاتدا ئێمه‌ لایه‌نگری یه‌ک پارچه‌یی عێراقین ، ئه‌گه‌ر پارچه‌بونمان بویستایه‌ له‌ مێژه‌وه‌ بو هه‌وڵمان بۆده‌دا ، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ زۆر ڕوونه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕونکردنه‌وه‌کانی ڕۆژنامه‌که‌ ته‌واوه‌ و داواتان لێده‌که‌ین لێمان حاڵی ببن .
کورتته‌کین : ئه‌گه‌ر له‌و‌ چوارچێوه‌ی باستانکرد وابێت شتێکی باشه‌ ، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ ڕونکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌کانه‌وه‌ چه‌واشه‌ بکرێت ، ته‌نها ویستم له‌م باره‌یه‌وه‌ وریاتان بکه‌مه‌وه‌ .
تاڵه‌بانی : ده‌مه‌وێت به‌ڕاشکاوی بڵێم ، ئیتر ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا خه‌بات ده‌که‌ین ، ئه‌مڕۆ بۆ عێراق کۆمپلۆیه‌ک ئاماده‌ کراوه‌ ، به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ ده‌بینین که‌ ده‌ویسترێت ژێرخانی حزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵات بگۆڕدرێت و عێراق له‌گه‌ڵ سوریادا یه‌ک پێبگرنه‌وه‌ ، زاته‌ن چه‌ندین ساڵه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ کاربکه‌ن ، ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو عه‌ره‌بدا ژیان ده‌که‌ین و مه‌سه‌له‌کانی عه‌ره‌ب و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ ژێره‌وه‌ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی عێراق و سوریا له‌ ئارادایه‌ هه‌ستی پی ده‌که‌ین و ده‌یبینین ، زاته‌ن نه‌ختێک له‌مه‌وبه‌ر که‌ باسی رونکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌که‌م کرد ویستم ئه‌مه‌ بهێنمه‌ زمان وه‌ له‌ حاڵه‌تێکی ئاوادا ویستم بیهێنمه‌ زمان که‌ له‌ جیهانی عه‌ره‌بدا ده‌رده‌چین .
دوعاته‌په‌ : له‌باره‌ی کارکردن بۆ کۆنسه‌ی ویلایه‌تی موسڵه‌وه‌ ئایا ده‌زانی کێ له‌ پشت ئه‌م کاره‌وه‌یه‌ ؟ .
تاڵه‌بانی : ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌فسه‌رانی تورک هاوکاری ئه‌م بیر و بۆچونانه‌ ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی باری یاسایی بنگه‌ی پرۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵی ئاماده‌کردووه‌ MR Keller و پیی وتم که‌له‌م باره‌یه‌وه‌ چاوی به‌ که‌سانی پله‌ به‌رزی سه‌ربازی که‌وتووه‌ ، ناوبراو له‌ جنێڤ سکرتێری گشتی Good Offices Group Of European Lawrnakers ، ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وابو تورکیا پشتگیری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌کات دژی ده‌رنه‌که‌وتین ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ له‌پێناو چاوه‌گه‌شه‌کانی تورکیا نییه‌ به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌شی تێدایه‌ ، ئه‌گه‌ر موسڵ بخرێته‌ سه‌ر خاکی تورکیا هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاشه‌ڕۆژدا ده‌رگایه‌کمان بۆ بکاته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ش بخریینه‌ سه‌ر خاکی تورکیا ، ته‌ماشاکه‌ن ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا بۆچونه‌کانی خۆمتان بۆ بهێنمه‌ زمان ، ئێمه‌ واقیعبینین ، ئێمه‌ به‌دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ نین ، ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتێکدا بژین ئه‌وا ئێمه‌ تورکیا هه‌ڵده‌بژێرین ، ئه‌گه‌ر موسڵ بخرێته‌ سه‌ر خاکی تورکیا ئه‌وا کێشه‌ی نه‌وتیشتان نامێنێت ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بخرێینه‌ سه‌ر تورکیا ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ کێشه‌ی پکک شتان نامێنێت ، به‌م شێوه‌یه‌ ئێمه‌ش له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌مانه‌که‌تاندا ده‌توانین قسه‌ بکه‌ین ، ئه‌م بۆچونه‌ی خۆمم به‌ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران ووت و ئه‌ویش ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نین ، ئه‌مه‌ خواستی ئێمه‌یه‌ له‌ ناخمانه‌وه‌ ، تورکیایه‌کی دیموکرات نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه‌ به‌ڵکو بۆ وه‌ڵاته‌کانی تریش سه‌رنجی خۆی ڕاده‌کێشێت .
دوعاته‌په‌ : تورکیا له‌پشت کۆنسه‌ی ویلایه‌تی موسله‌وه‌ نییه‌ ، ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ ده‌یبیستم که‌ ئه‌فسه‌رانمان پشتگیری پرۆژه‌یه‌کی واده‌که‌ن ، ئه‌و که‌سانه‌ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی سوپامان په‌یوه‌ندیان به‌ستووه‌ ، سوپاشمان ره‌وانه‌ی ئێمه‌یان کردون ، ئه‌مه‌ هه‌مو مه‌سه‌له‌که‌یه‌ .
سه‌رچڵ قه‌زاز : به‌ڕاستی ده‌مه‌وێت بزانم کێ مه‌سره‌فی ئوتێله‌که‌مانی داوا که‌ له‌ ڕاستیدا 126 ملیۆن لیره‌ی تورکییه‌ ؟ .
تاڵه‌بانی : من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی به‌م کاره‌ هه‌ڵساوه‌ ئه‌ڵمانێکانه‌ و ئه‌وان ئه‌و که‌مپانیایانهیان هه‌یه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه‌ له‌ نه‌وتی هه‌رێمه‌که‌ ، Keller ئه‌وان به‌ڕێکخستن ده‌کات و یارمه‌تیان ده‌دات ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بیڵێمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی کۆنسه‌ی ویلایه‌تی موسڵ زۆر به‌باشی ئاماده‌ باشی بۆکراوه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌نجامی کارێکی زۆر باشه‌ ، له‌ڕاستیدا مه‌راقم هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کێ ئه‌مه‌ی ئاماده‌ کردووه‌ ، ئه‌مه‌ریکایه‌کان و به‌ریتانیه‌کانیش ده‌ڵێن گوایه‌ نازانن ، من زاته‌ن له‌باره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌مه‌رییه‌کانم هێنایه‌ زمان ، ئه‌وانیش وتیان ئێمه‌ ته‌داخولی کاری وا ناکه‌ین و ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌ی تورکیا خۆیه‌تی زاته‌ن هه‌ڵوێستی دژایه‌تیشیان نیشان نه‌دا .
کورتته‌کین : ئێمه‌ 70 ساڵێکه‌ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه‌ بۆ وه‌ڵاته‌که‌مان ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن هه‌مو ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌شمان به‌بێ بونی نه‌وت به‌ده‌ست هێناوه‌ ، وابزانم سه‌رنجی رێزی ئێوه‌شه‌ که‌ بڵێم ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ نییه‌ .
تاڵه‌بانی : ئێوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی باشی دیبلۆماسیانه‌ ده‌جوڵێنه‌وه‌ ، ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته‌کۆنه‌کانتان ببن ، موسڵ بۆخۆتان به‌رن و ئێمه‌ش بیینه‌ ناو ئێوه‌وه‌ ، داواتان لێده‌که‌م که‌ بوارم بۆ بڕه‌خسێنن که‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کانی سوپاتان دیدار ئه‌نجام بده‌م ، ده‌مه‌وێت به‌ پراتیکه‌کردنی گرتنه‌به‌ری رێگاچاره‌یی له‌گه‌ڵ جه‌ندرمه‌دا کار بکه‌ین ، بۆ ئه‌مه‌ش من ده‌مه‌وێت ئه‌فسه‌ری پله‌ به‌رزتان ببینم .
دوعاته‌په‌ : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانمان له‌ تورکیا نییه‌ ئه‌م داواکاریه‌تان دوای هه‌ڵده‌سه‌نگێنین ، ئێوه‌ وه‌ک گروپی هاوپه‌یمان چی جۆره‌ بڕیارێکتان وه‌رگرت ؟ .
تاڵه‌بانی : فکری بنگه‌ییمان پێکهاتنی حکومه‌تێک بو ، بڕیار درا که‌له‌ ئه‌ربیل حکومه‌ته‌که‌ پێکبهێنرێت هیواده‌خوازین وه‌ڵاتی وه‌ک سعودیای عه‌ره‌بستان بیناسێت ، به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه‌ش پابه‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا و ئایا ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ چی ده‌فکرێت ، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌که‌ین که‌ لیژنه‌که‌مان چون بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌وکاته بۆمان رونده‌بێته‌وه‌ که‌ بۆچونی ئه‌مه‌ریکا چۆنه‌ ، ئێمه‌ بۆ هه‌ندێ ماده‌ی یاسایی باکوری عێراق چاوه‌ڕێی یارمه‌تی ئێوه‌ ده‌که‌ین ، بۆ نمونه‌ په‌ره‌سیغارمان هێناوه‌ بۆ کارگه‌کانمان به‌ڵام له‌ ده‌رگای سنورتان له‌ (قاپی قوله‌) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ، به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانتان هێنایه‌ زمان که‌ ڕێگای ده‌رباز بونی ده‌دات .
دوعاته‌په‌ : له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز ئانت وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانتان له‌باره‌ی ئه‌م په‌ڕه‌سیغارانه‌ به‌تایبه‌تی به‌بێ ئه‌و ته‌علیماتێکی تایبه‌ت بدات ده‌توانم بڵێم به‌ڕێزیان ده‌پرسێت لێمان که‌له‌باره‌ی باکوری عیراقه‌وه‌ چیبکه‌ین باشه‌ ؟ .
ئانت : بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی شتومه‌ک بۆ باکوری عێراق پێویستیمان به‌ ئیزنی کۆمیته‌ی کڕین و فرۆشتنی نه‌یه‌وه‌ یه‌کگرتۆکان هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی په‌ره‌سیغاره‌وه‌ مۆڵه‌ت نه‌دراوه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌هێنێت که‌ هه‌وڵمان نه‌داوه‌ ، ئێمه‌ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک هاوکاری ده‌که‌ین که‌ شتومه‌که‌کانتان به‌ده‌ست بگات ، بۆ نمونه‌ کۆمپانیای NGO سویدی ویستی هه‌ندێ شت بۆ باکوری عێراق ڕه‌وانه بکات کاتێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکانه‌وه‌ مۆڵه‌تی پێدرا ئێمه‌ش ده‌ستمان نه‌خسته‌ ڕێی ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن ئێمه‌ بڕیار ناده‌ین ، له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتۆکان زۆر حه‌ساسانه ده‌جوڵێته‌وه‌ .
تاڵه‌بانی : زاته‌ن بڕیاره‌کانی کۆمیته‌ی UN ژێر پێی ناکرێت ؟ ، زاته‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و شتومه‌کانه‌ی دێت بۆ باکوری عێراق و کۆمیته‌ش بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ په‌تڕۆڵ نییه‌ ؟ .
ئانت : هه‌مو که‌س داوای لێکردین له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌تایبه‌تی UN ویستی پێداویستی به‌رامبه‌ر به‌ په‌تڕۆڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هاوکاری بۆ ئێوه‌ ئه‌و لۆریانه‌یان پێ په‌یدا نه‌ده‌کرا که‌ ئه‌شیایان بۆ بێنێت ، ئێمه‌ش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر ده‌که‌ین مۆڵه‌تی هه‌ندێ شتماندا که‌ ڕێگای بۆخۆش بکرێت .
تاڵه‌بانی : به‌م شێوه‌یه‌ نابنه‌ یارمه‌تی ده‌ردی ئێمه‌ ، ئێمه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌و په‌یداویستیانه‌مان له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌خه‌ین ، ئه‌وه‌ ماوه‌ی ساڵێکه‌ داواکاریمان له‌ ئێوه‌ هه‌بوه‌ و هیچیشمان بۆ نه‌کردوین ، به‌ڕاستی دڵگرانم به‌مه‌ .
..........................................................
له‌دوای ئه‌م دیداره‌ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت پێم وایه‌ گروپی لیژنه‌ی هاوپه‌یمانی دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکایان سه‌ردانی تورکیا ده‌که‌ن . ‌ ‌ ‌ ‌ ‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە