کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی پایتەخت و حكومەت و پەرلەمان سێرەیان لێگیراوە؟

Thursday, 20/05/2010, 12:00



ئەورستەیەی سەرەوە ناونیشانی بەرنامەكەی كوردستان تیڤی بوو كە یەكیكە لەوكۆمەلەبەرنامە تایبەتانەی پارتی سازی ئەدا بۆخوێكردنە چاوی خەلك و چەواشەكاری و تۆمەتباركردنی لایەنی تر لەمەڕ كەیسی تیرۆركردنی شەهیدی قەلەم كاكەسەردەشت هەلبەتە مافی خۆیەتی پارتی بەرگریی لەخۆی و پارتەكەی بكات بەلا م لەچوارچیوەی مافی رەوا و دور لەبوختان و چەواشەكاری و هەرەشە و تیرۆركردن؟
هەردوابەدوای بیستنی هەوالی تیرۆركردنی شەهید سەردەشت لەسەرزاری بیژەری كوردستان تیڤی و میوانە بەریزەكەیەوە(عومەرهەورامی) كە وتیان بەسەدان بابەت لەسەر ئەم كردەیە نوسرایەوە و دەستی تۆمەتیان بۆ پارتی دریژكردووە ئەمەش ئەوە ئەگەیەنیت كە ئەم كارە پیلانە و بۆ پارتی داریژراوە و نەدەبوو لەسەرزاری (عومەر هەورامی ساسەتوان) ئاوا نوسەران و رۆژنامەوانان پارتی راستەوخۆ تۆمەتباربكەن چونكە ئەوە وەزیفەی ئەوان نیە؟ لیرەدا ئەوەستم و ئەپرسم بەرای بەریزی و تەلەفزیۆنە درۆزنەكەی و حیزبە خوینریژەكەی جەنابی پیویست بوو هەموورۆشنبیران و رۆژنامەوانان و نوسەران چییان بكردایە من ئەزانم ئەوان ئەیانەویت وەك سەردەمی بەعس خەلك دەمی خۆی بگرتایە و بیدەنگ بوایە چونكە ئەوان واتە پارتی ئەوەیان ئەویت نایانەویت خەلكی خاوەن هەلویست و ئیرادەی سەربەخۆی خۆی بیت و لەئاست تاوان و دەستدریژیەكانی بنەمالە و حكومەتە سەپینراوەكەیان ورتەیان لیوە بیتەدەر.بۆیە ئەمە كاردانەوەی خراپی لەسەر هەلسوكەوت و مامەلەكردنی پارتی لەسەر ئەم كەیسە دروستكرد و هۆڤانە كەوتە هەرەشە لەسەرجەم رۆشنبیران ومیدیاو گۆڤارو بلاوكراوەناوخۆیەكان و چالاكوانان و جەماوەری راپەریوی داكۆكیكار لەخوینی بەناهەق رژاوی كاكە سەردەشت و سەرجەم شەهیدانی ریگەی ئازادی رادەربرین و قەلەمی ئازاد؟.
باوای دابنیین ئەم كارەی دژی شەهید سەردەشت پیلان داریژراوبوو بەلام ئاخۆ ئەی حكومەتی هەریم و وەزارەتی ناوخۆی هەریم تاچەند لەمەركەیسی شەهید سۆران و شەهید عەبدولستار تاهیر شەریف تیوەگلاوە؟ ئاخۆ ئەم ووتانەی منیش ناخەنە قالبی پلان و تۆمەت بۆلایەنیكیتر؟ باشە كەیسی شەهیدكردنی سۆرانی مامە حەمە و عەبدولستار تاهیر شەریف هەموو هاولاتیان ئەزانن گەیشتە ئەو رادەیەی تاوانباران ئاشكرابوون بەلام ئاخۆ بۆخەلكی ئاشكراكران یاخود دادگایی كران؟ بەداخەوە نەك هەردادگایی نەكران بەلكو هەرەشە لەدادوەرانبش كرا كە ئەو كەیسە دایخەن و بۆجاریكیتر هەلنەدریتەوە ئایا كاك عومەر هەورامی و پارتی دیموكراتی كوردستان پلان دانەربوون بۆ ئەم كەیسە و كەیسەكانی تری هاوشیوەی ئەم كەیسە یاخوود جەماوەری بەشەرەف و خۆراگر و خۆنەویستی راپەریوی دژی داگیركاری و كاول كاری و خوینرشتن؟ هەلبەتە ئەگەر پارتی و حكومەتی هەریمی كوردستان ودام و دەزگائەمنیەكانیان بەراستی و بەدلسۆزی و بی لایەنانە لەوكەسانەیان بكۆلیایەتەوە و ئەنجامدەرانیان بەسزای توند بگەیاندایە ئەوا ئەمرۆكە كاكەسەردەشتم بەناهەق شەهید نەدەبوو سبەینیش هەرەشە لەقەلەمیكی ئازاد و بویری تر نەدەكرا. جەماوەری كوردستان مافی خۆیانە بینەسەرشەقام و داوای روونكردنەوە بكەن وەتاكە گومانلیكراو لەم كەیسە و كەیسی سۆران و ستاری شەهیدانی قەلەم پارتی دیموكراتی كوردستان و دەزگای پاراستنی پارتی بكەن ئەگەر ئەمانە بەبوختان و هەلبەستراو ئەزانیت ئەوا دەكرا لەسەرەتای روودانی هەریەكیك لەو تاوانانەوە تابەئەخیر تاوان كە وا نزیكەی سێهەفتەی بەسەردا تیپەریوە پیچەوانەی ئەم بوختانانەی وەك خۆی ئەلیت پیلانە بسەلماندایە چونكە تاهیزی چەكداری و دەستەلات لەهەریم هەردوودەزگای پاراستن و زانیاری هەردووحیزبی ئەو دوو كەلەگایەیەی نیو گۆرەپانی هەریمی كوردستانن ؟ بۆخەلكی كوردستان و جیهان نەوەك لەریگای دەزگاكانیەوە هەرەشەو چاوسووركردنەوە دەرهەق رۆژنامەوانان و مامۆستایان و رۆشنبیرانی گەلەكەمان ئەنجام بدات و ئیرهاب و رفاندن و كوشتن بكات بە داب و نەریتی تایبەتی خۆی و لایەنگرانی؟...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە