بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


سەرکردەکانی ئەسحابی کەهف

Sunday, 03/08/2014, 12:00



بۆ پێک هێنانی هێزێکی میللی ونیشتمانی جوابی سەرکردەی گوێ لە مست مەدەنەوە.(١١/٦/٢٠١٤، کوردستان پۆست). ئەو سەردێڕی هەڵویستی خۆم بوو لە هەمبەر ئەو رووداوانەی کە لە بەشێک لە باشوری وڵات کە بە کاتژمێر رووداوەکان لە ئاڵۆگۆڕدان. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دروست بونی / داعش / لەسەردەستی سیاسەتی مەزنی نێونەتەوەیی داڕێژڕاوە ویەکێک لە مەبەستە سەرەکیەکانیش شکاندنی هێزی جوغڕافیای ،،، هیلالی شیعەیە،،،.لەو رێگوزەرەدا چەنە کەس دەکوژرێن، چەندمەزارگە دەتەقێنرەوە، چۆن گەمە بە هەستی ئایینی خەڵک دەکرێ وچۆن وڵات وێران دەبێ چۆن کێشەی کورد لەوەش کە هەیە خراتر دەبێ، بۆ دونیای دەرەوەو ئامریکاو ئورووپیەکانیش گرینگ نییە.(پیرت کەو زاڵ بە) .
بەڵگەی سەرەکیش چۆنیەتی دروست بونی شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانییە کە بزووتێکی بچووکی بێ واتا بوو بە هۆی ئەو شەڕانە وبە کوشت دانی میلیونان مرۆوی بێ تاوان.لەکۆتاییشدا کۆنفڕانس و دەستلێکدانەوەو بزەی درۆزنانە ئاو بەئاوردا کرا.هەرچی زەمان تێپەڕ دەبێ زیاتر باوەڕ بەو مەتەڵەی کورد دێنم کە دەڵێ: چارەی ددانی بە ئازار هەر کێشانە.دوو بنە ماڵەی بە ئازاروبێ موڕاڵ ساڵەهایە تووشی گێژاوەی سیاسیمان دەکەن کرور کرور منداڵەکانمان بە کوشت دەدەن کە چی هەر لەر خاڵی سیفرن.
بەشێکی لە نەتەوەیەک کە شایی وهەڵپەڕکێی بۆ هاتنەوەی نیوە مردوویەک بگێڕێ هەر ئاوای بەسەر دێ کە نەزانێ بەیان کە لە خەو هەستا خۆر لە کام لاوە دێتە دەرێ. جەلال تاڵەبانی دەڵێ: ٥٠ساڵ لە تەمەنم بۆ رزگاری کورد تەرخان کردووە! مرۆوێکی بە جوئەت وکوردخۆشەویستم بۆ وەدۆزە کە پێم بڵێ ئەو کابرایە ٥٠ کاتژمێری تەمەنی لە خەمی کورددا تێپەڕاندبێ؟
بنە ماڵەی بارزانی لە مەڵامستەفا تا مەسعود، یا لە خزمەت ئامریکادابون یاشای ئێران یا پێشمەرگەی وەوفا داری کۆماری ئیسلامی. لەو سەردەمەشدا لە چەقەخانەی سیاسی کۆماری ئیسلامیدا وەها حیزبەکانی رۆژهەڵاتییان خەساندوە کە چرای سیاسییان لەسەر دەلاقەی خاکی وڵات بە بای کەمپنشینی بەرەو کوژانەوەی تەواو خەریکە هەنگاو دەنێ.
پێشمەرگە ئەوکات پێشمەرگە بوو کە ،، مامەڕیشە،، شەڕی دەکرد .ئەو کات پێشمەرگە سووشیانتی وڵات بوو کە فێری سەیارەو، خۆشگوزەرانیو،.......نەببوو. کەسێک کە ئەوڕۆ لەسەر ناوی پێشمەرگە دەبێتە ،،، بادیگاردی،،، لۆمپەنێکی وەک سەنگاوی (کاوە کوژ) کوا ئەو کەسە پێشمەرگەیە؟ ئەو شەڕەی کە ئەوڕۆ / داعش / دەیکا زۆرمەزنترە لەگەڵ شەڕی سەددام. داعش مێژوویەکی ئایینییە کە هەرچەند سەت ساڵێک بە فیتی زلهێزەکانی دەرەکی وەک کوتکی سندان نوێ دەکرێتەوە و لەسەر ناوی جۆراوجۆر دەگژ نەتەوەکەمانی بەردەدەن. ملهوڕانی سعودی زراویان پێنەماوە، ئەوکات کە هیچ تۆفانێک دەرەقەتیان نەدەهات ئەوڕۆ داعش پێان دەڵێ:نۆرەی ئێوەش دێ، ئێوە خوداپەرست نین وبەرد پەرستن! یانی دەسمان بگاتە ئێوەش دەتانتەقینینەوە.! هەتا درنگ نەبووە لەسواری فیل وەرنەخوارێ کۆنگرەی نەتەوەیی ببستن ویەکەم بڕیاریش دروستکردنی هێزێکی نیشتمانی بێ بۆ رۆژی نەخواستەو رۆژە گرانەکان.چیدی لە داگیرکار مەترسن چون ئەو هێزە بە پێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتەوەکان رێگای پێدراوە کە هەموو نەتەوەیەک مافی خۆیەتی خۆی لە دووژمنی دەرەکی بپارێزێ.
جەعفەر کەریمی
٣/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە