کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ بنەماڵە و هاوسەرى شەهید ئازاد هەورامى تكایە ئازاد هەورامى گەورەیە، بچووكى مەكەنەوە!!!

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1318 بینراوە


ئەگەر ئازاد هەورامى بۆ هەموو كورد و یەكێتى سەرورەییەكى گەورە و نیشانەى خەباتێكى پاك و بێگەرد و خۆشەویستییەكى بێ پایانى نیشتمان و رەمزى خۆبەختكردن و مرۆڤدۆستى و ئازادیخوازیى بێت، ئەوا بۆ ئێمەى كەركوكى هەزار ئەوەندە مایەى سەربەرزى و شانازییە و هەمیشەش لەنێو كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا، لە دەرەوەى ولات و لە ناوخۆى وڵاتیشدا فەخرمان بەوە كردووە كە كوڕ و نەوەى شارێكین كە سەركردە و رۆڵە و تێكۆشەرى راستەقینەى وەكو ئازاد هەورامی پەروەردە كردووە.
خەباتى پڕ سەروەرى و راستگۆیى و ئەخلاق و ئاكارى بەرز و مرۆڤبوون و دڵسۆزی ئازاد هەورامى بۆ وڵات و خاكەكەى و خۆشەویستیى ئێستاى كورد و كەركوكییەكان بۆ ئازاد هەورامى و برا و بنەماڵە و هاوسەرەكەى، بەسن بۆ نیشاندانى گەورەیى ئازاد هەورامییەكەى كەركوك و كوردستان.
بەڕێزانم...
هەموو هاوسەنگەرەكانى دەزانن هەرچەند و هەرچی خەسڵەتى باش و مەردانە هەبێت لە ئازاد هەورامیدا هەبوو، بە ماناى وشە: ئازاد هەورامى نموونەى مرۆڤى گەورە بوو. كەواتە ئازاد خۆى كەسێكى گەورە بوو، لەبەرئەوە تكایە تكایە بچووكى مەكەنەوە و ناوى مەزڕێنن!!!!!
شنۆ خانى سەربەرز
ئێوە ئێستا خەریكن قوتابخانەیەكى مۆسیقى لە كەركوك دروست دەكەن بەناوى ئازاد هەورامى، دەستان خۆش بێت و فەخرە بۆ ئێمەى كەركوكى كە مناڵەكانمان لەم قوتابخانەیە گەورە بن. خۆزگە نموونەتان زۆر بوایە بۆ خزمەتى ئەم شارە. من دژى بیرۆكەكە و قوتابخانەكە و ئامانجەكەیشى نیم. ئەوەى من و دڵسۆزانى رێباز و گۆڕە نادیارەكەى ئازاد هەورامى غەمبار و پەست و توڕە كرد ئەوەیە كە كەسێكى گەندەڵ و ناپاك و درۆزنتان داناوە بۆ سەرۆكایەتى قوتابخانەكە كە ناوى رزگارە!
لەبەر ئەوەى تۆ لەم شارە ناژیت لەوانەیە نەزانى ئەو كەسە كێیە و مستەواى چۆنە و سومعەى چۆنە؟ پێش هەموو شتێك دەبێت من و تۆ و رێبوارانى رێبازە پاكەكەى ئازاد هەورامى گلەیى لەو كەسانە بكەین كە ئەم زاتە نەخوێندەوار و داوێن پیس و گەندەڵەیان بە تۆ ناساندووە!
هەوڵدان بۆ فێركردنى مۆسیقا بۆ مناڵانى كەركوك شتێكى زۆر پیرۆزە چونكە دەزانین شەهید ئازاد خۆى دەستێكى تفەنگ و دەستێكى گیتار بووە و زۆر عاشقى مۆسیقا بووە و حەزى كردووە رۆژێك بێت مناڵانى كەركوكە بێنازەكەى بە ئازادى سرود و مۆسیقاى كوردایەتى فێربن، بەڵام كێ فێریان بكات؟ حەتمەن كەسێك بێت كە هیچ نەبێت ئەخلاق و رەفتارى تۆزێك لە ئازاد هەورامى بچێت و كەسوكارى مناڵان رەحمەت و دروود بۆ گۆڕەكەى ئازاد بنێرن نەك بەهۆی كەسێكى ناپاكەوە ناوى پاك و پیرۆزى ئازاد هەورامى پیس ببێت و لەبەرچاویان بكەوێت.
پێمان سەیرە كاك سامى براى شەهید ئازاد خۆى لە شارەكەدایە و رازى بووە كەسێكى وەكو رزگار دابنێن. كەركوك پڕە لە خەڵكى شارەزا و ئەكادیمى وەكو عومەرە درێژ و نورەدین جاف و مامۆستا چالاك كە تائێستا سەدان منالأَ و قوتایببان فێرى موۆسیقا كردووە. رزگاریش كە خەڵكى چەمچەماڵە لەبەرئەوەى كەسێكى نەخوێنەوارە و شەهادەیشى نیە لە مۆسیقادا و نۆتەكان لەیەكەوە جیا ناكاتەوە. بە زمانى لووس و ماستاو و خۆفەقیركردن كڵاوى كردووەتە سەر زۆركەس، حەیف بەس بنەماڵە سەربەرزەكەى ئازاد هەورامى مابوو، خەریكە ناوى ئەوانیش پیس و گەندەڵ دەكات!!
شنۆ خان و كاكە سامى...
بڕۆن لە شەخسیەت و ئەخلاق و پیاوەتى رزگار بپرسن ئینجا قەرار بدەن، تكاتان لێ ئەكەم كارێك مەكەن كە هەموومان شەرمەزار و پەشیمان بین، بەقسەى یەك كەس خەڵك تەرشیح مەكەن، هەركەسێكتان دانا لێى بكۆڵنەوە، چونكە مەسئولیەتێكى گەورە دەخەنە سەرشانى خۆتان، خەڵكى كەركوك منالأى خۆى دەنێرێتە قوتابخانەكەتان لەبەرئەوەى ناوى پیرۆزى ئازاد هەورامى پێوەیە، دەبێت كەسێك سەرۆكیان بێت كە پێش هەموو شتێك داوێنى پاك بێت ئینجا دەست و دەمى پاك بێت و لەڕووى علمییەوە خەڵك فێر بكات.
تكایە كەسێك دامەنین كە لەژێر وێنەكەی شەهید ئازادا دەستدرێژى بكاتە سەر مناڵانى شارەكەى ئازاد هەورامى. كەسێك دامەنێن كە لەسایەى خوێن و خەباتەكەى ئازادا گیرفانى خۆى پڕبكات و دزیى لە مناڵانى كەركوكە زامدارەكەى شەهید ئازاد بكات!
كەركوك لادێ نیە تا خەڵكى مۆسیقى و خوێندەوارى نەبێت. دەیان مامۆستا و شارەزاى لێهاتووى تێدایە. مامۆستا چالاك رۆڵەیەكى تێكۆشەر و كوردپەروەر و هونەرمەندى كەركوكە، چەن ساڵە مامۆستایە و كۆمەڵێ كۆنسێرت و بەرنامەى هەیە لە تلەفزیۆنە محەلى و ئاسمانییەكان كردووە، ئێستاش هەر بەردەوامە. نورەدین جاف و عومەرە درێژیش وەستاى مۆسیقا و هونەرن لە كەركوك، خاوەن شەخسییەت و سومعەى بەرزن. بێجگە لەوانیش زۆر گەنجى خوێن گەرم هەیە لە كەركوكدا كە پەیمانگاى مۆسیقایان خوێندووە و بەشێوەى علمى مۆسیقا دەزانن. بۆ زانیاریتان ئەو رزگار ناوە هیچ بڕوانامەیەكى نیە و پێش پرۆسە لە چەمچەماڵ خەریكى فرۆشتنى بەتانى بووە! هەرچى ئاوازیشى هەیە هەمووى دزیوە و خۆى كردووەتە خاوەنى. شیعرێكى ئازاد هەورامیى هێناوە و ئاوازێكى شەكیلاى گۆرانیبێژى فارسى خستووەتە ژێرى و خۆى پێ كردووەتە پاڵەوان!! ئاوازە توركییە دزراوەكانیشى هەموو مۆسیقاژەنەكانى كەركوك دەیزانن!!
بۆ زانیاریتان ئەو برادەرە تەنها بەقسەى لووس و درۆى بریقەدار خۆى نزیك دەكاتەوە!! رزگار 6 ساڵە لە تلفزیونى كركوكە و تەنها ئیشێك كە كردوویەتى ملشكاندنى هاوڕێكانى بووە.

تكایە ناوى ئازاد هەورامى ناشیرین مەكەن، چونكە شووشە كە شكا چاك نابێتەوە.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)