بانگه‌وازییه‌ک بۆ { گۆڕان }
Monday, 31/01/2011, 12:00
هه‌ر له سه‌ره‌تایی دروستبوونی { گۆڕان } وه من وه‌ک چاودیرێک و نووسه‌رێک هیچ بابه‌تێکی ئه‌وتۆم له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی { گۆڕان } نه‌نووسیوه و هه‌میشه گووتومه سه‌ره‌تایه و هێشتا زووه و ده‌بێت پێشهاته‌کان ببینین ئه‌وجا ده‌توانین شتێکیان له‌باره‌وه بنووسین ، هه‌ڵبه‌ت گۆڕانیش ده‌سته واژه دانه‌نیشتووه و سه‌رقاڵی کار و خه‌باتی خۆی بووه ، بۆ ئه‌وه‌ی مافی بزووتنه‌وه‌ی { گۆڕان } نیش نه‌خۆین ده‌بێت باس له‌و گۆڕانکارییه جه‌ماوه‌رییه بکه‌ین که گۆڕان له‌دوای خۆیدا وه‌ک گه‌رده‌لوولێک پێکیهێنا ، ئه‌م گه‌رده‌لووله‌ش جێی خۆشحاڵی گۆرانخوازان بووه و هیوای خۆیان پێوه گرێداوه و چاوه‌ڕێی چاکسازییان لێکردوون که گۆڕان متمانه‌ی به گهلداوه که پێشه‌وایه‌تی ئه‌م چاکسازییه بکات .
باوه‌ڕناکه‌م هیچ که‌سێک دژه‌به‌ری چاکسازی و گۆڕان بێت وه‌ک خواست ، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ئه‌مه کارێکی گرنگه و کاروخه‌باتێکی چڕوپڕی ده‌وێت و ده‌بێت به‌ور ئاسا خۆتی بۆمهڵاس بده‌یت و بوێرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کاندا بکه‌یت ، ئه‌مڕۆ که گۆڕانیش ئه‌م به‌ڵێنی گۆڕانه‌ی به گه‌ل دابێت ده‌بێت ببێت به خاوه‌نی قسه و به‌لێنه‌کانی خۆی و باوه‌ڕی گه‌ل بۆخۆی به‌ده‌ست بخات و بیسه‌لمێنێت که پاڵپشتی ئه‌م گه‌له‌یه ، ره‌خنه و داخوازی ته‌نها قسه‌ی سه‌ر زاره‌کی و نووسینه‌وه نییه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سپی به‌ڵکو پراکتیزه‌کردنی ده‌وێت و ده‌بێت چاونه‌ترسانه به‌ره‌و مهترسێکانیشی ببیته‌وه .
بۆچی ئه‌م بانگه‌وازییه ؟
وه‌کو گووتم { گۆڕان } خۆی به خه‌مخۆر و زمانحاڵ و پاڵپشتی گه‌لی باشورمان ده‌زانێت ، ده‌م سپیانه‌و به‌ڵێنی زۆریشی پێداوون ، هه‌ربۆیه گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگی متمانه‌ی خۆیان پێداوون ، ئه‌مڕۆش ئه‌و رۆژه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی { گۆڕان } ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێیدراوه بیکاته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که گه‌نده‌ڵییه‌کی به‌رفراوان هه‌یه له باشوری کوردستان که ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان لێی به‌رپرسیاره و ده‌بێت هه‌رئه‌وانیش ڕێگا چاره‌ی بۆبدۆزنه‌وه ئه‌گه‌ر خۆشیان شه‌ریکه به‌ش نه‌بن ، ئه‌رکی سه‌رشانی گۆڕانیشه له‌به‌ر ده‌م ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه بێده‌نگ نه‌بێت هه‌ربۆیه ئه‌رکێکی گه‌وره که‌وتۆته سه‌رشانی گۆڕان و سه‌رانی گۆڕانیش ده‌بێت ئه‌و بهڵێیانه بهێننه جێ که به گه‌لیان داوه .
مه‌خابن گۆڕانیش متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا :
شه‌پۆلی دژه گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی مایه‌پوچ و خه‌منه‌خۆری گه‌لان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین په‌ره‌ی سه‌ندووه و رۆژ له دوای ڕۆژیش گۆڕانکاری دلخۆشکهرانه له هه‌رێمه‌که‌دا دێته ئاراوه و هه‌ڵبه‌ت قوربانیشی بۆدرا هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌م گڕی گۆڕانکاریانه دابمرکێته‌وه و ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و شه‌پۆله‌که‌ی بگاته هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه و تاکو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له بیناقاقای ئه‌م گه‌له دوور بکرێته‌وه ، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه جیهانێکان راپه‌رینه‌که‌ی وه‌ڵاتی تونس و میسر پیلان بۆ داڕیژراو بوونه و به ڕێکخستنکراوه هه‌ربۆیه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام من له‌لای خۆمه‌وه ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری به باشتر ده‌زانم نه‌ک ڕیکخستنی ده‌ستی ده‌ره‌کی ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆش له باشور { گۆڕان } ده‌م سپی گۆڕانکاریه‌کانن ، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرا که بزووتنه‌وه‌ی { گۆڕان } ده‌بوایه پێشه‌وایه‌تی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بکردایه نه‌ک پشتیان لێبکات .
چاودێران پێیان وابوو که ئه‌م شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕینه باشووری کوردستانیش ده‌گرێته‌وه و ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش باوه‌شیان بۆ بکاته‌وه و به ڕێکخستنیشیان بکات ، به‌ڵام مه‌خابن گۆڕان جگه له به‌یاننامه‌که‌یان که پێکهاتووه له داخوازی نه‌ک پێویستییه‌کی مێژووی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕێ له ڕاپه‌ڕینی گه‌ل ده‌گرێت و وه‌ک له به‌یاننامه‌یه‌کی تریان هاتووه له 30-01-2011 نه‌ک پاڵپشتی و ده‌ستی هاوکاری و پشتیوانی ناکه‌ن به‌ڵکو ڕایان گه‌یاندووه ته‌نانه‌ت به‌شداری خۆپێشاندانیش ناکه‌ن که ئه‌مه خۆیلهخۆیدا به ته‌نها جێهێشتنی گه‌له به‌رامبه‌ر به ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کان و ئاماده‌نین شانبه‌شانی گه‌ل بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان .
بزووتنه‌وه‌ی { گۆڕان } وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانیان ده‌بێت هانده‌ری جه‌ماوه‌ر بن نه‌ک ببن به ڕێگر و ووره‌ی پڕ هیوا و ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر خامۆش بکه‌نه‌وه و ڕێگا بۆ ده‌سه‌ڵات خۆشبکه‌ن که به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر زیاتر خۆیان ئاماده بکه‌ن .
بۆ سه‌رانی { گۆڕان } :
ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر وه‌ک پیمێکی لوغم وایه‌و له‌سه‌ر پێیه‌و و ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه و ئیتر له‌مه زیاتر ناتوانن بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی ئێوه‌یه که گه‌ل به ڕێکخستن بکه‌ن و ڕێخۆشکهربن بۆ شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین و ڕووی راسته‌قینه‌ی خۆتان له جه‌ماوه‌ر بکه‌ن ، ئێوه خۆتان کردووه به ئاسۆی پاشه‌ڕۆژی ئه‌م گه‌له که‌واته ئه‌رکی سه‌رشانتان ئه‌وه‌یه پشت له گه‌ل نه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌لدا راستگۆن ده‌بێت به‌شداری خۆپێشاندانه‌کان بکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی ئازایانه به ناوی خۆتانه‌وه ده‌بێت له ڕیزی پێش پێشه‌وه بن ئه‌گه‌رنا ئه‌وا رووبه‌ڕووی دادگای مێژوو ده‌بنه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست