ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر سیناریۆیه‌ك دژی كارزان كه‌ریم ئاشكرا ده‌كات
Saturday, 06/10/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1 ههولێرشهوی ڕابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆسار نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د كه ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێره، دواین سیناریۆی ده‌زگای پاراستن و ئاسایشی فرگه‌ی هه‌ولێری بۆ كوردستانپۆست ئاشكراكرد، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له3 دانیشتنی دادگای تاوانی هه‌ولێر بۆ كیشه‌ی كارزان كه‌ریم ڕۆژنامه‌نوس نه‌یتوانی به‌لگه‌ی ته‌واو ئاماده بێت بۆ حوكمدانی به‌ماده‌ی تیرۆر، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه ئاسایشی فرگه‌ی هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ربه‌ست ره‌ئیس عه‌بدوللا به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاسایش له‌هه‌وڵی ئاماده‌كردنی چه‌ند شاهیدێكدا دابوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژی 7/10/2012 كه به‌رامبه‌ر رۆژی یه‌كشه‌مه‌یه واده‌ی دادگایكردنی كارزان كه‌ریم تا ئاماده‌بن له‌به‌رده‌م دادگا تۆمه‌ت بۆ كارزان كه‌ریم هه‌ڵه‌بستن، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه ئاسایش له‌و سیناریۆیه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه هیچ كام له‌و كارمه‌ندانه ئاماده‌نین له‌به‌رده‌م دادوه‌ر سوێند به قورئان بخۆن.
هه‌ر بۆیه سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی باسكردووه پێ ده‌چێت جارێكی دیكه‌ش دادگایكردنی رۆژنامه‌نووس كارزان كه‌ریم له‌پاش 7 تشرینی یه‌كه‌م دوابخرێت بۆ كاتێكی دیكه تا پاراستن و ئاسایشی فرگه سیناریۆیه‌كه‌ی دیكه ئاماده ده‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست