یه‌کێکی تر له گه‌نده‌ڵیه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
ژیانی گه‌نجان و ده‌رچووانی کولیج و زانکۆکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و نائومێدی وبێزاربوون ده‌چێت به‌هۆی نه‌بوونی دڵنیایی دامه‌زراندن ونه‌توانینی دابین کردنی ژیانێکی شایسته بۆیان..
ئه‌وه نیه نێچیر بارزانی ڕووی ده‌کاته گه‌نجه تازه پێگه‌یشتووه‌کان پێیان ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین کار بۆ هه‌مووتان دابین که‌ین له‌به‌ر نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست ...به‌ڵام ڕۆژانه ملیۆنه‌ها دۆلار له سامانی ئه‌م ووڵاته له نه‌وت و گازی ژێر زه‌مینی کوردستان ئاودیووی تورکیا و ئێران ده‌که‌ن و پاره‌که‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم حساب ناکرێت و ته‌نانه‌ت وه‌زیری دارایی‌ش نازانێت چی له‌و داهاته‌ی نه‌وت و گاز ده‌کرێت که به قاچاغ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یه ئه‌وه‌یه وه‌زیروگزیره‌کان ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو بکه‌ن دایده‌مه‌زرێن و مووچه‌و زه‌وی و شوقه‌ی بۆ دابین ده‌که‌ن و ته‌نها هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزم و که‌سوکار و ناسیاوی خۆیانه..
نموونه‌ی یه‌کێک له‌م گه‌نده‌ڵی دامه‌زراندنه که شیاو و مه‌رجی هیچ جۆره دامه‌زراندێکی تێدانیه ئه‌وه‌یه که وه‌زیری خوێندی باڵا هاتووه خانمێکی به مامۆستا له کۆلیجی په‌روه‌رده له زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌شی کیمیا له هه‌ولێر دامه‌زراندووه ...ئه‌م خانمه ناوی سوعادی حاجی مادۆی خه‌ڵکی هه‌ولێره .
.ئه‌م خانمه ده‌رچووی کۆلیجی کیمیا بووه له به‌غداد له‌ساڵی 1980 دا، حیزبی به‌عس له‌هه‌مان ساڵ دا به زه‌ماله ناردیان بۆ به‌ریتانیا و دکتۆرای له‌وێ ته‌واوکرد، پاش ته‌واوبوونی دکتۆراکه‌ی نه‌گه‌ڕایه‌وه .
ئه‌م خانمه ئیتر به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک ڕۆژ له بواری کیمیادا کاری کردبێت وخه‌ریکی ژیانی خۆی بووه وه‌ک وه‌رگێر و ئیشی فرۆشتن له بازار‌و دوکانه گه‌وره‌کانی جلوبه‌رگدا له مانجسته‌ر، واته هیچ ته‌جروبه و مێژوویه‌کی وانه ووتنه‌وه‌ی نیه چ له خوینگا و زانکۆ‌دا ، پاشانیش به‌هۆی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه ژیانێکی خۆشی بۆ خۆیان دروستکردووه و ڕۆژێک له ڕۆژان ته‌نانه‌ت له خۆپیشاندیشدا نه‌ده‌بینران دژی به‌عس و داگیرکه‌رانی به‌شه‌کای تری کوردستان..
.ئه‌م خانمه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامۆزای ئیدریسی وه‌زیری کۆنی خوێندنی باڵا یه ، و ناسیاوی دکتۆر عیسمه‌ت دهۆکی یه، به واسته‌ی ئه‌مانه‌وه له لای وه‌زیری خوێندنی باڵا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، به مامۆستا دایانمه‌زراندووه له کۆلیجی کیمیا له زانکۆی سه‌لاحه‌دین..
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که داهاتی ئه‌م ووڵاته له که‌سانی وادا به فیڕۆ ده‌ڕوا و که پاش چه‌ند ساڵێکی تر به حوکمی ته‌مه‌نی خانه‌شین ده‌کرین وپاره‌یه‌کی مفتیان بۆ دابین ده‌کرێن، قووڕبه‌سه‌ر ئه‌و قووتابیانه‌ی که که‌سانی وه‌ک ئه‌م وانه‌یان پێبڵێته‌وه که خۆیان هیچ ته‌جروبه و زانیاریه‌کیان نیه به‌وه‌ی پاش ته‌واوکردنی خوێندنه‌ی له ساڵانی هه‌شتاکاندا بۆ ڕۆژێکیش ووتارێکی له‌سه‌ر زانستی کیمیا نه‌خوێندۆته‌وه...ئیتر ده‌بێت ئاستی زانکۆکانمان به چ ئاستێک بگات و چ جۆره نه‌وه‌یه‌ک بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئاماده ده‌که‌ن..
له‌بری ئه‌وه‌ی که‌سانی وا که هیچ سوودێکی بۆ زاست و ووڵاته‌که نیه و به فیڕۆدانی سامانی ووڵات و زه‌ره‌رگه‌یاندنه به زانکۆ و پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌ی نوێ ، ده‌توانرێت ئه‌و گه‌نجه بێکارانه دابمه‌زرێنن که خوێندیان ته‌واوکردووه وکه‌س ئاوڕیان لێناداته‌وه چونکه که‌سانی وه‌ک عیسمه‌ت دهۆکی و ئیدرسی وه‌زیری کۆنی خوێندنی باڵای دزو گه‌نده‌ڵ ناناسن و هیچ واسیته‌یه‌کیان نیه..
له‌وه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه ئه‌م که‌سانه‌ی وه‌ک ئه‌م خانمه له چاوچنۆکیانه‌وه ، سه‌ڕه‌ڕای خاوه‌نی پاره و خانووی باش وژیانێکی مسۆگه‌رن له به‌ریتانیا ، چاویان له‌و تاڵانی و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستانه‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێت به‌په‌له وه‌ک گه‌نده‌ڵ و دزه‌کانی ده‌سته‌ڵات ئه‌مانیش به‌شی خۆیان به‌رن ، هه‌روه‌ک چۆن نێچیرێک له دارستانێکدا که‌وتووه‌و هه‌ر ئاژه‌ڵه‌ی قه‌پی پیاده‌کات و ئه‌وه‌ی ئازا بێت به‌شی خۆی به‌رێت..
به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌م که‌سانه که له ئێستادا کوردستانیان بیرکه‌وتۆته‌وه و هیچ کاتێک به‌شداری ناخۆشی و کاره‌ساته‌کانی ووڵاته‌که‌م نه‌بوون وله دوور ووڵات و شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وکۆمه‌ڵکوژیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌بینی و ئێستا که‌وتوونه‌ته په‌له‌قاژێ بۆ دزین و سامانی خه‌ڵکی کوردستان
بۆیه داوا له لایه‌نی به‌رپرسیاران ده‌که‌م تکایه وازله پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێن و که‌سانی وا مه‌که‌ن به مامۆستا له کۆلیجه‌کان و واز له نه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژ بێنن ، ئێوه گه‌ر هه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن ده‌توان مووچه‌یه‌کی بۆ ببڕنه‌وه با هه‌ر زیان به سامانی ووڵاته‌که‌مان بکه‌وێت تا زانست و خوێندن وپا شه‌ڕۆژی نه‌وه‌یه‌کی نوێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست