پاکانەکەی ئازاد جوندیانی بۆ تاڵەبانی لەسەر باوکی ئەنفال (سولتان هاشم) ..
Saturday, 06/08/2011, 12:00
زۆرن ئەوانەی هەوای سیاسی دەسەڵات، سەرخۆشیان دەکات و بەئارەزوی خۆیان ڕەفتار، لێدوان ، تاوان و پاکانە ... دەکەن و لەیادیان دەچیت سبەی لە مێژوو یان بەرامبەر دادگای گەل ، دەکەونە بەر نەفرەتلێکردن ، یان هاوشێوەی جاش و رەفیق حزبی تادەگاتە کەسە دیکتاتۆرەکان دەپاڕێنەوە ؟
چاک بەگشتی و پۆلێ ئەندامی بەتایبەتی ، توانیان ببنە دینەمۆی جولاندنی چەندین نارەزایەتی خەڵک لە دۆسیەی گەورە جەلادانی ئەنفال (نزار خەزرەجی و سولتان هاشم و تارق رەمەزان و وەفیق سامەڕائی تادەگاتە دەیان کەڵە جاش لەتەک چەند ڕۆژنامەو مالپەرو کەسایەتیەکدا. توانی لە هەوڵی تاوانی (بارزانی و تاڵەبانی) لە بچوککردنەوە یان بێتاوانیان ڕزگاریان بکات و بە نەوەکانی ئێستا و ئایندەی بناسێنی و بۆ مێژوش بەدۆکۆمێنتیان بکات .
یەکێک لەو قەڵەم بەدەستانەی یەکێتی ، ئازاد جوندیانیە ، کە بەچەپ و راست لە نوسین و ئاخافتن لەسەر (تاوان ، دزین ، ناپاکی ، گەندەڵی ... یەکێتی بەگشتی و تاڵەبانی بەتایبەتی داکۆکی دەکات . ئەمەش بەهەر پێوەرێک لێکی بدەینەوە بە شەریکە تاوان ئەژمار دەکرێت . هەموو ئەوانەی ئازاد دەناسن ، ئەو لەشاخەوە تادەگاتە چەند ساڵێکی دوای راپەرین ئازاد تارادەیەک ئازادبوو . بەلام (کورسی ودەسەڵات) تالەبانی گوتەنی ، ئازادی لەئازاد خست . ئازاد لەشاخ بەتایبەتی دوای شکستی 88 ، تالەبانی بە یەکێک لەهۆکارەکانی شکستەکان لەقەڵەم دەدا ، بەڕادەیەک لەیەکێک لەبابەتەکانی رۆژنامەی بەرەی کوردستانی ، نوسیبوی (ئاوە سیاسیەکەی کورد لەسەروچاوەوە پیسە، بۆیە دەبێت لەسەروچاوەوە بیگۆرین) لەکاتێکدا ئەوکات سەروچاوە سیاسیەکە کورد ، ئەوەندە قێزەوەن نەببوو؟.
بەهۆی ئەوەی لەسەرکەیسی جەلادانی گەلەکەم هەندێ کارم کردوە ، " تالەبانی سەرۆکی فەرماندەی" " ئازادەکان" کەبەشی شێری لەداکۆکیەکان بەردەکەوێت . بەردەوام هەر لەڕشانەوەی سیاسی تادەگاتە فشار خستنە سەر بنەمالەکەم وەک بەعسیەکان ئاگاداری کردونەتەوە کەواز لەو ڕێبازە بهێنم . هاوکات لەدۆسیەی سوڵتان هاشم بانگی چەند ئەندامێکی چاکی کردوو تا خۆیانی لێ بێبەری بکەن . سەرجەم ئەمانەش تەنیا بەهۆکاری ئەوەی ، ئێمە دەمانویست جەلادانی نەتەوەکەمان نەبنە رزگارکەری خەلکی کوردستان بەڵکو بەپێی تاوانەکانیان سزا بدرێن.
سەیرکەن چون لە پاساو هێنانەوەی بۆتاڵەبانی کەبەناوی (چاودیرێکەوە) لەکوردستانی نوێ داکۆکی لێ دەکات ؟ گەرچی ئەوکات وەلاممان دایەوە بەوانەی کەبەناوی" چاکیش " لەسەنگەری کوردستانی نوێ دەجەنگان . بەلام باپرسیارێک لە جوندیانیەکان بکەین ، ئەرێ بە ڕاستتانە تالەبانی دژی سزای لەسێدارەدانە بۆیە واژوی لەسێدارەدانی سولتان هاشم ناکات!؟
1- یەکێک لەسیماکانی تاڵەبانی ، لەئاخافتن و رەفتار ، بەهیچ شێوەیەک ڕێز لە هەستی کورد ناگرێت . بەپێچەوانەی بارزانی لەووتن سەرۆکی نەتەوەیە ، لەکرداریش پێچەوانەیەتی . بۆیە ئەگەر تەنیا لەبواری گەلکوژی کورد هەڵوێستی تاڵەبانی سەیر بکەین ، لە دۆسیەی نزار خەزرەجی کە لەولاتێکی پر لەیاسا ی دور لەسێدارەدان ، درایە دادگا. تالەبانی و بارزانی بەناوی پارتەکانیان نامەی بێتاوانیان لە (ئەنفالکردنی کورد) بۆ دادگای دانیمارکی نوسی وهەموکوردیان بەرامبەر ئەوڕپیەکان شەرمەزار کرد ، تەنانەت تالەبانی ئامادەیشی دەربڕی ، شاهیدی بۆ بێتاوانی بدات و لەمیدیاکانیش رای گەیاند ، ئەوانەی لەپشت جولاندنی ئەو کەیسەن پیاوی بەعسن ؟ هاوکات دارێژەری بیری ئەنفال، وەفیق سامەرائی کردە راوێژکاری سیاسی ، سوڵتان هاشمی کردە یەکێک لەئەستێرەکانی سوپای عیراقی مەزن . سەدان فرۆکەوانی پڕ لەتاوانباری بەعس پێی راگەیاندن وەرنە سلێمانی ژیانتان دەپارێزم .
2- ئەگەر تاڵەبانی ئەوەندە مرۆڤ دۆستە و دژی سیاسەتی لەسێدارەدانە ئەی چۆن لە ژێر قەڵەمرەوی حزبەکەی ، ساڵانە لە ناوەندە مرۆڤ دۆستە جیهانیەکان بروانامەی پێشێلکاری مەترسیدار لەسەر مافی مرۆڤ لەیەخەی دەدرێت ؟ ئاخر ئەمە جگە (نوکتە و چەواشە) چیتر هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین کەلەناو هەموو بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ ، تەنیا دژی" لەسێدارەدانە " ؟ ئەو ناوەند و کەسایەتیە مرۆڤ دۆستانەی لەوێنەی (ئامنستی) کە دژی لەسێدارەدانن ، هاوکات بەپراکتیکی دژی ئەشکەنجە و تیرۆر و فەلاقە و نان برین و ئابلۆقەی ئابوری خستنە سەرپارت و و داهاتی گەل دزینیشن ؟
3- تاڵەبانی کە مزایەدەی ئەوە بەسەر خەڵک دەکات کەدژی سیاسەتی "لەسێدارەدانە" ، بەلام ئایا ئازاد جوندیانیەکان ، دەتوانن پێمان بلێن تەنیا لەو 20 ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتی رەهای تاڵەبانی ، چەند کەس لەدەڤەری ئەوان ، تیرۆر یان ئەشکەنجە دراوە؟ ئاخر تیرۆری حەمە حەلاق و هاوڕێکانی ئەوەندە کۆن نیە کە رون بوو بەبڕیاری کێ ئەنجام درا !؟ بۆیە تالەبانی لەبڕی پەت هەڵواسین گولە بەکاردەهێنێ ؟
4 - لەووەلامەی ئازاد جوندیانی، بەئاشکرا دیارە هۆکاری سەرەکی داکۆکی تاڵەبانی لەسولتان هاشم ، مەسەلە پڕەنسیب و مافی مرۆڤ نیە بەلکو پەیوەندیە سیاسیەکانە لەگەل سونە و ولاتە عەرەبی و ئەمەریکیەکان . ئەگەرنا بۆ تاڵەبانی دژی ئیعدامی عەلی حەسەن مەجید و وەتبان یان قاعیدە و دزو چەتە .... هاوشێوەی سولتان هاشم ناوەستێ ؟ سەرجەم ئەم سازشکاریانەشی لەسەر مافی کوردە ، لەپێناوی کورسیەکەی .
5- ئەگەر تاڵەبانی دژی سزای لە سێدارەدانە وەک پڕەنسیب ، دەبوایە هەرگیز نەبوایە بەسەرۆک کۆمار ،چونکە لەدەستوری عێراق دا بریاری لەسێدارەدان نەک هەر رەتنەکراوەتەوەبەلکو دانیشی پیانراوە ، هەرخودی تالەبانیش ئیمزای لەسەر کردوە ؟
# ماوەتەوە ئەوەبڵیم ئەو ناو بەرپرسانەی بەناوی چاکەوە بۆ کوردستانی نوێ داوە گروپی چاک ئینفۆن ئێمە لێیان بەرپرس نین و مێژوو هەلسەنگاندن بۆ ئەورەفتارەیان دەکات.
سهرچاوهکان:
لە چاودێرێكی چاكەوە بۆ چاودێرەكەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێرۆژنامهی ئاوێنه.سوڵتان هاشم لەسەربەرزی تاوانی ئەنفال کچێکی ناو ناوە ئەنفال. دەقی پاکانەکەی ئازاد جوندیانی لەم لینکەی خوارەوە بخوینەوە:
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=5553
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست