بابۆ بارزانی پرۆژه‌ی (مازی لاندی) به (11) ملێۆن دۆلار فرۆشتۆته‌وه
Tuesday, 28/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆكبه پێی ددانپێنانی ئيجرا بارزانی، کە له زاری حاجی مه‌شهور ده‌وڵه‌مه‌نترين كه‌سی ناو شاری دهۆك درکاندوویەتی، پێش ماوەیەک شێخ بابۆ بارزانی كوره بچوكه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی کە به‌ناوی مه‌لا مسته‌فاوه له ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بانگی ده‌كه‌ن، پاش وه‌رگرتنی پارچه زه‌ويه‌كی ده‌يان دۆنمی و دروست كردنی پرۆژه‌ی (مازی لاند)، ئه‌و پرۆژه‌يه‌ی به حاجی مه‌شهور كه به (حاجی مته‌وه‌لی) له‌ناو دهۆكيه‌كان ناسراوه فرۆشتۆته‌وه به(11) ملیۆن دۆلار، ئه‌مه له دوای ئه‌و پرۆژه چاكسازيانه‌ی مه‌سعود بارزانیيه‌وە دێت، كه بانگيشتی بۆ دەکات بۆ نه‌هيشتنی گه‌نده‌ڵی ، بابۆ شێخه بچکۆلەکەی مه‌سعود بارزانی ئه‌و گه‌نده‌ڵيه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ئيجرا بارزانی ئه‌وه‌شی باسكردووه كه بابۆ و وه‌يسی چه‌ندين پرۆژه‌ی ديكه‌يان له دهۆك وه‌رگرتوو ه‌و به خه‌ڵكی ديكه‌يان فرۆشتۆته‌وه.
ئيجرابارزانی باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه پرۆژه‌ی تونێلی سه‌ڵاحه‌دين له‌لايه‌ن شێخ بابۆ بارزانی يه‌وه به (150) مليۆن دۆلار وه‌رگيراوه و ئه‌ويش به كۆمپانيايه‌كی توركی به (125)ملێۆن دۆلار فرۆشتۆته‌وه واته مه‌لا مسته‌فای كوری مه‌سعود بارزانی (25) مليۆن دۆلاری له‌و پرۆژه‌ی تونێله‌كه‌ی سه‌لاحه‌دين به گه‌نده‌ڵیی پیسخۆری ده‌ست كه‌وتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست