ەترسى گۆڕان و كۆسرەت رەسول و خۆپیشاندانى خەڵكى هەولێر،پارتى لەئینزاردایە و هەموو هێزەكانى كۆكردوەتەوە.
Friday, 25/02/2011, 12:00
بەپێى زانیارییەكانى ئیسلام پەیك كەلەچەند سەرچاوەیەكى تایبەتەوە دەستى كەوتوتن،لەترسى گۆڕان و كۆسرەت رەسول و خۆپیشاندانى سبەینێ هەینى هاوڵاتیانى شارى هەولێر كە بڕیارە لەپێش بازاڕى نیشتیمانى ئەو شارە ئەنجام بدرێت،بەڵام تائێستا بەتەواوەتى یەكلاى نەبووەتەوە كەدەكرێت یان نا،پارتى لەئینزاردایە و هەموو هێزەكانى پێشمەرگە و زێرەڤانى و فەلەك و پاراستن و ئاسایش و پۆلیس و باقى هێزەكانى ترى كۆكردوەتەوە،نەوەكو هێرشى بكریتە سەر لەلایەن ئەو لایەنانەى ئاماژەمان پێدا كەبەشدارن لەخۆپیشاندانەكە بەتایبەتى لەلایەن گۆڕان و كۆسترەتەوە.
زانیارییەكانى ئیسلام پەیك ئاماژە بەوەدەكەن پارتى مەترسى گەورەى لە گۆڕان و كۆسرەت رەسول هەیە،چونكە گۆڕان تەواو خۆى ئامادەكردووە بۆ هەر هێرشێكى لەناكاوى پارتى و پاشان یەكێتى.
ئیسلام پەیك ئەوەشى زانیوە پارتى مەترسێكى ترى گەورەى هەیە ئەویش كۆسرەت رەسولە دەترسێت ناوبراو پاڵبداتە خۆپیشاندەران و ببێتە بەشێك لەئەوان و زیاتر جۆش و خرۆش بەخۆپیشاندانەكە بدات دژى پارتى،چونكە كۆسرەت زۆر رقى لەپارتیە و زۆر لێ نیگەرانە چونكە مەسعودبارزانى سەرۆكى هەرێم ئامادەنەبوو ناوبراو جارێكى تر بكاتەوە جێگرى خۆى و مام جەلالیش یەكێتى تەسلیم بەپارتى كردووە.
بۆ هەمان مەبەستیش لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا مام جەلال سكرتێرى گشتیى یەكێتى و سەرۆك كۆمارى عێراق چەندین جار پەیوەندی تەلەفۆنی بە كۆسرەت ڕەسوڵى جێگریەوە كردووە بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێك لە خۆپیشاندەران و نەچَتە پاڵیان،بەڵام ئەو سورە لەسەر بەرنامەى خۆى و رایگەیاندووە كە ئەو چیتر ناتوانێ توڕەیى شەقامى كوردى كۆنتڕۆڵ بكات،لەهەمان كاتیش ناوبراو لەكۆبوونەوەى بەردەوام دایە لەگەڵ لایەن گران و هەوادارانى خۆى بۆ گۆڕینەوەى بیرو رایان سەبارەت بەبارودۆخى چەقبەستوى كوردستان و ملدانى یەكێتى بۆ پارتى و مەسەلەى بەشدارى كردن و نەكردن لەخۆپیشاندانى جەماوەرى كوردستان.
بڕیارە سبەینى هەینى25/2 خۆپیشاندانێك وەكو باقى شارەكانى تر لەشارى هەولێر و لەپێش بازاڕى نیشتیمانى ئەو شارە ئەنجام بدرێت،بەڵام تا ئێستا بەڕەسمى دیار نییە كە ئایا دەكرێت یان ناكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست