رێژوان كوڕی كەستان نیە

Monday, 21/02/2011, 12:00




رێژوان جگە لە كوڕی حاجی عەلى كورى كەسیتر نیە , نە كوڕى بەرهەم ساڵحە و نە كوڕی نەوشیروان مستەفا , نە كوڕی جەلال تاڵەبانیەو نە كوڕی مەسعود بەرزانی , نە كوڕى عەلى باپیرەو نەكوڕی ێەلاحەدین , تەنها و تەنها كوڕی ئەو پیاوە نەگبەتەیە و تەنها لە ئەو و خێزانى ئەو رۆشت , ئەمرۆ ئێیوە هاوخەمى خۆتان پیشان دەدەن و سبەى لە سەر یەك مێزان كۆ دەبنەوە و رێژوان و هەموو ئەو رێژوانەى ترتان بیر دەچێتەوە كە بە هۆى گەمە سیاسیەكانى ئێوەوە دەكوژێن , بۆ كەم رێژوانتان كوشت و كەم رێژوانى ترتان دابەكوشت , دواتریش بە یەك دانیشتن هەمووتان بیر چووە , كەم شەڕە راگەیاندتان كرد ؟
زۆر بە داخەوە ئەوەى روویدا تەنها زیانى كەسى هەژارو نەبووە , كوڕى ئەو سەركردانە یان خەریكى بازرگانین و بە هۆى بازرگانیەوە ناویان دەبیستین , یان كەس نازانیت لەم بارودۆخەى ئێستا كورەكانیان لە چ وڵاتێكدا رادەبوێرن , ئەوان بەتایبەت بزوتنەوەى گۆران دەستى سەرەكى هەبوو لە خۆپیشاندانەكاندا , بەڵام دواتر بووە كەسێكى ئاشتى خواز كە بەرژەوەندى خەڵكیان بەلاوە گرنگ بێت داواى هێوركردنەوەیان دەكرد , ئەى ئێوە نەبوون دەستان هەبوو لە خۆپیشاندانەكاندا ؟ هەر ئێوە نەبوون هەرەشەى هێنانە سەر شەقامى جەماوەرتان دەكرد , گەر دەتانزانى ناتوانن كونترۆڵى جەماوەر بكەن بۆ هەرەشتان دەكرد ؟
ئەم باردۆخەى ئێستا زیانى كێ بوو ؟ كێ كاروكاسبى وەستا ؟ بەرپرسەكان ؟ یان بازرگانە گەورەكان ؟ ئێوە بەردەوام یارى بە هەستى و نەستى تاكى كۆمەڵگاوە دەكەن , بەو گەنجە تازە پێگەیشتوانە هەرەشە دەكەن , ئەوانەى كە رەنگە تا ئێستا پلەیستەیشنێكى نەبێت , ئەوانەى كە دڵیان بە گۆڕان و بەرپرسەكانى خۆش بوو , ئەو بەرپرسانەى تا توانیان لە ناو یەكێتى خۆیان دەوڵەمەند كردو تا توانیان گەندەڵیان كرد و ئێستا دژى گەندەڵین و خوا ئەو گەنجە نەگبەتانەى بۆ داون كە بیانهێننە سەر شەقام و شەرە بەردیان پێ بكەن , ئێوەش بە قەدە یەكێتى و پارتى دەستان هەیە لە خوێنى ئەو گەنجانە , ئێستا وەك فریاد رەسێك داواى هێوركردنەوە و ئارم بوونەوەى بارودخەكە دەكەن , بەڵام لێرەوە دەڵێم هیچ خەتاى ئێوە نیە , خەتاى یەكێتى و پارتیش نیە , خەتاى ئەو خەڵكە هەژارەیە كە بە هۆى نەبوونی و گەندەڵى حكومەت و ئەو حزبانە دڵیان بە ئێوە خۆشە , لەم بارودخە رەنگە هیچ لەو گەنجانە بە هۆى تێكەلأ بوونى بەو گروپانەوە بوارى ئەوەى نەبێت بیر لەم بارودخەى ئێستا بكاتەوە و دڵنیا بێت ئەمانەى ئەم دوایە رویاندا سیناریۆى خۆتانە , دڵنیا بن لەوەى خەڵكێك دەزانیت هەمووى سینارێۆیە و هیچى تر , چەند رۆژێكى تر لە سەر مێزێ كۆدەبنەوە و بۆ خۆتان رێكدەكەون و ئیتر جەماوەر چی دەكات با بیكات , چى دەڵێت با بیڵێت چونكە ئەوەى بەلاتانەوە گرنگ نەبێت جەماوەرە , چونكە دڵنیان سبەینێ پێش خۆتان دێنە سەر سندوقەكانى دەنگدان و دەنگتان دەدەنێ , سبەینێ فەرهاد سەنگاوی دێننەوە و چیتان بووێت دەیكەن , تەنانەت دەتوانن بیانبەن بۆ شەرى برا كوژیش , یان بەوە هانى ئەو خەڵكە نەگبەتە دەدەن كە ئەم هەڵبژاردنە بۆ كوردە و بۆ ئەوەى كورد زۆر بێت لە بەغدا دەنگ بدەن , دەنگدانی چی ئێوە ئەوە بیرتان نەبێت جەماوەرە , ئەندام پەرلەمانێك مووچەیەكى بەو شێوەیەى هەبێت بۆ منى بیر بێت , بەراستى غەدر دەكات گەر ئێمەى بیر بێت .
دەمێكە دەمەوێت قسە بكەم , بەڵام نەمدەزانى لە كوێوە دەست پێبكەم , باسى چی بكەم باسى ئەو منداڵانەى بە بێ نازى باوك گەورە بوون , باوكێكی نەگبەت لە شەری ناوخۆ كوژرابێ , یان باسى ئەو پیاوە داماوە بكەم كە رۆژانى گەرمى قوتووى شكاوى ببسى كۆ دەكردەوە تا كێلۆى بدات بە 500 یان هەزار دینار , بۆیە دڵنیام هەرچەند بنووسم تەواو نابم , هەر بۆیە دەڵێم من هیچ جیاوازیەك لە نێوانتان نابینم , هەمووتان بۆ هەژار وەك یەكن , دڵنیاشم كە هەمووتان تەنها لە كەناڵكانى راگەیاندن هاوخەمى باوكى رێژوانن .
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە