هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (14) سه‌رئێشه سه‌ره‌تاییه‌کان
Monday, 16/05/2011, 12:00
سه‌رئێشه سه‌ره‌تاییه‌کان2 Bing-Horton-Neuralgie (Cluster-headache).لاسهرئێشانی تووند
ئه‌م جۆره سهرئیشانه ته‌نها لایه‌کی سه‌ر واته به‌شی نێوان گوێچکه و چاو (هه‌مان لاسه‌ر) ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ خودی چاو و ده‌وروبه‌ری به ئازارێکی زۆرتووندهوه له پڕێکا دێ و ده‌ڕوا (periodisch) بۆ ماوه‌ی 15 تاکوو 180 ده‌قیقه ، دوایش نامێنی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ بگره تا چه‌ندین سالێک وکه چی له پڕێکا جارێکی تر دێته‌وه به هه‌مان شێوه.هه‌ندێ که‌سیش ههرمانگی جارێک ده‌یگرنه‌وه به‌ڵام ده‌گمه‌نه. پیاوان له ژنان زیاترتووشی ده‌بن له 28ساڵی به‌ره‌وژوو ده‌ست پی ده‌کاتن .کاتی هاتنی سهرهێشانهکهش یان به‌یانیان زوو یاخۆت دوای نانخواردنی نیوه‌ڕۆ وه‌یان دوو سه‌عات دوای که شه‌و ده‌خه‌وی وپێ وه‌ی خه‌به‌رت ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌یش هه‌ر دوو ڕۆژ جارێک دێ وکه هاتیش له رۆژێکا 8 جارد ووباره ده‌بێته‌وه(واته دێ وده‌ڕوا). نه‌خۆشه‌که حه‌زده‌کا له گه‌ڵیا بجووڵێ وبه‌شی سه‌روه‌ی له‌شی وه‌ک ده‌روێش بێنێ و به‌رێ.
له هه‌مان لاسه‌ری نه‌خۆشه‌که له‌گه‌ڵیدا:
1.چاوی سووردهبێتهوهو ئاودهکا(فرمێسکی دێن)
2..پیڵووی چاوی ده‌ئاوسێ وچاوی که‌مێک ده‌نوقێنێ(واته به نیوه کراوه‌ییPtosis)
3.بیلبیله‌ی چاوی بچووک یان ته‌سک ده‌بێته‌وه(Miosis)
4. ئاو له لووتی دێ ولووتی ده‌گیرێ
5. ناوچه‌وان وده‌م وچاوی ئاره‌ق ده‌کاتن
6. نائارامی پێوه یه‌وه له شیشی له گه‌ڵ سهرهێشهکهدا دهجوولێنی
7. هه‌ندێ جاریش هه‌ستکردن به ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایهوبه ده‌نگه ده‌نگ وڕووناکی نا ڕه‌حه‌ت ده‌بێت به‌ڵام مه‌رج نییه.
ووریابه هه‌ندێ جار سه‌ره‌تان وئاوسانی مێشک یان کیسۆکهی خوێنبه‌ر(Aneurysma) له لایه‌کی سه‌ردا هه‌مان نیشانه(symptom) یان هه‌یه بۆ یه پێویسته که ده‌بێت له کاتی تووش بوون به‌م جۆره سهرهێشانه(MRI یان CT) سهربگیرێ.
هۆکاری ئه‌م جۆره سههێشانه تائێستا به ته‌واوی ڕوون نه‌بۆته‌وه. به‌ڵام زۆر جارخواردنی شتی ناو قووتوو، ئه‌لکهول ،په‌نیر، ته‌ماته، میوه ترشه‌کان، شۆکۆلاته وبۆنی به‌نزین ،چه‌سپ وبۆنهکانی له‌خۆدان ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر بۆده‌ست پێ کردنی سهرهێشانهکه. یاخۆت ڕووناکی به‌هێزو وده‌نگه ده‌نگی به‌رز و گه‌رمای زۆر، تووڕه‌بوونێکی زۆر وخۆماندوکردنێکی به‌رده‌وام.
ته‌شخیس دانیشی (Diagnose) ته‌نها له ڕێگای ئه‌و نیشانه‌نه‌ی سهرهویه که باسم کردوون.
چاره‌سه‌ریی:زیاتر له رێگای پارێزی یه‌وه‌یه (واته دروستکردنی ساڵنامه یان کاڵێندهر که‌ی تووشم هات؟ چیم خوارد؟ و چیم کرد؟ چی ڕوویدا؟).
.که کتووپڕ گرتت یه‌کسه‌ر ماسکه‌ی ئۆکسجینی 100% ،7 تا 15 لیتر له دهقیهکدا بۆ ماوه‌ی 15 تا 20 ده‌قیقه به هه‌ڵمژین پێ بدرێت.
ده‌رمانی ئازاری گروپی(Triptane) وه‌ک sumatriptan به‌شیوه‌ی ده‌رزی لێدان له ژێرپێست یان Zolmitriptan به شێوه‌ی په‌مپی بۆ ناو لووت ده‌پڕژێنی یان به‌شێوه‌ی حه‌پ قووتی ئه‌ده‌ی.
یاخۆت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌زۆری ئه‌م جۆره سهرهێشهیان له‌گه‌ڵ دایه ئه‌وا ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی پارێزی ده‌رمانی ((Verapamil تاکو 480 mg) پێ بدرێ به‌ڵام له ژیر کۆنترۆلی ته‌ختیتی دڵ (EKG) هێواش هێواش ڕێژه‌ی ده‌رمانه‌که به‌رزده‌کرێته‌وه یه‌کسه‌ر هه‌ر 480 ملگم پێ ناده‌ی.
خوێنه‌ری به‌رێز باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ جۆره سهرهێشانێک به قه‌د سهرهێشانی کولتوری سه‌قه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، به درێژایی مێژووی به‌شه‌ریه‌ت (مرۆڤایه‌تی) ئازاری به تاک و کۆمه‌ڵگای کوردی گه‌یاندبێت له هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستان. من پێم وایه له‌دوای ڕووداوه‌کانی 17 ی شوباته‌وه ماهیه‌ت و پاشه‌ڵی پیسی ئه‌م دوو حیزبه بۆ خه‌ڵکی زیاتر به‌ده‌رکه‌وت، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌رکوردێک تۆزقاڵێک غیره‌تی تێدا مابێت تووخنی پارتی و یه‌کێتی ناکه‌وێ و ئازار و مه‌ینه‌تێکان بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه و نه‌وه‌کانی داهاتوو (منداڵه‌کان) درێژ ناکه‌نه‌وه.
دکتۆر ناسر سۆرانی
پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی چاو و پزیشکی گشتی
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست