گەنجانى دەربەندیخان داواى چى دەكەن؟
Thursday, 24/05/2012, 12:00
ئەوەى گەنجانى دەربەندیخان شانازى پێوە دەكەن هەمیشە گەنجى سەرشەقام و بوێر و چاونەترسن بۆ داخوازیەكانیان, مێژوو پێمان دەڵێت خۆپیشاندانەكانى چەند ساڵێك پێشتر ئەوەمان پێدەڵێن دەربەندیخانیەكان پێشەنگى نارەزایەكان بوون بۆ ئەوەى دەسەڵات سیستەمى حكومڕانى بە دیموكراتى بكات و رێز لەبنەماكانى ماڤى مرۆڤ بگرێت و خزمەتگوزارى سەرەتایان بۆ دابین بكات ,ئەوكاتە گەنجانى دەربەندیخان دەنگى نارەزایان بەرزكردوە بۆ نەمانى گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى گشتى و نادادپەروەرى لەدابەشكردنى زەوى , یەكەمین خۆپیشاندان بۆ دژایەتیكردنى گەندەڵى لەدەربەندیخان بوو كە بەقوربانى خوێنى گەنجان كۆتایى پێهات, كە دەسەڵات بەزەبرى هێز كۆتاى بەخۆپیشاندانى گەنجان هێنا جگە لە لیدان وبرینداركردن و زیندانیكردن شەوانە هێزەكانى دەسەڵات دەچوونە سەرماڵان وگەنجانیان دەردەهێنا بەڵام ئەمانە هەمووى نەیتوانى دەنگى نارازى گەنجان بوەستێنى بەڵكو رۆژانە دەنگەكان زیاتر بەرز دەبوونەوە.
ئێستاش گەنجانى دەربەندیخان بەهەمان نەفەسى پێشوو بەردەوامن لەداخوازیەكانیان, گەنجان داواى مافى سەرەتاى خۆیان دەكەن چونكە تاوەكو ئێستا لەو شارە ئاوى خواردنەوە نیە رۆژانە خەڵكى دەربەندیخان ئاوى ژەهراوى دەخۆنەوە بەپێ لێكۆلینەوەكانى پشكنین ئاوى دەربەندیخان بەدووهۆكار پیس بوون یەكەم هۆكارى سروشتیە دووەمین هۆكارى مرۆیە كە دەبێتە دووبەش بەشى یەكەمیان ئەو پاشماوەو پیسیەكە لەكارگەكان دێنە ناو ئاوى سیروان دووەكیان مادەى هایدرۆكاربۆنیە كە تەنانەت كاریگەرى بۆ سەر ماسیش هەیە كە ماسى كەم دەكاتەوە هەروەها كاریگەرى هەیە بۆسەر تەندروستى و چەندین نەخۆشى بۆ مرۆڤەكان دەهێنێت كەمادەى قورقۆشمى تێدایە, گەنجان داواى چارەسەركردنى زەویەكانى كانیسارد دەكەن كە حكومەت قەرەبوویان بۆبكاتەوە دابەش بكرێت بەسەر خەڵكى شار و گەنجان نەك دابەش بكرێت بەسەر مەڵبەند و خەڵكى دەرەوەى شاریان بەكەسانێك كە تەنها بازرگانى پێوەبكەن ,ئەمساڵ گەنجان داواى بەگەشتیاریكردنى دەربەندیخان دەكەن كە ناوچەكەیان هەڵكەوتەى جوگرافیا وسروشتى شوێنێكى گەشتیاریە كەماوەى حەوت ساڵە هیچ پرۆژەیەكى گەشتیارى بۆ ئەو شارەنەكراوە,لەكاتێكدا چەند بەرپرسێك شوێنە گەشتیاریەكانیان تاپۆكردووە بۆ خۆیان هەروەها گەنجان داواى دووسایدكردنى رێگاى دەربەنیدیخان سلیمانى ودەربەندیخان كەلار دەكەن كە رۆژانە دەیان كەس دەبنە قوربانى وگیانى چەندین هاووڵاتى بەهۆى خراپى رێگاكەوە لەناودەچێت لەكاتێكدا ئەو رێگایە بەقەد رێگا مەسیف سەخت نیە, گەنجان داواى لابردنى داواكارى گشتى دەكەن كەتاوەكو ئێستا نەیتوانى وەكو پێویست بەدەم كێشەكانى شارەوە بێت خۆى بەخاوەنیان نازانێت .
ئەمانەداواى مرۆڤ گەڵێكى سەرەتاین كە بۆ ژیان پێویست بێت چونكە گەنجان گەیشتوونەتە ئەوباوەرەى بەرپرسانى شارناتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن بۆیە راستەوخۆ داواى كەسانى یەكەم دەكەن بۆ ئەوەى چیتر بووجە وداهاتى ئەو میللەت بەهەدەرنەچێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست