بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


بارزانی: پێشمەرگە دەبێ تەنیا ئاڵای کوردستان بەرز کاتەوە!

Monday, 11/08/2014, 12:00



حاڵ خاڵی نییە یا بارزانی تەواوی خەڵکی کوردستانی پێ گێلە یانژی ئەو رۆژانە تووشی جۆرێک هیستریا بووە بۆ خۆی گێلە. گوتنێکی جوانی کوردی هەیە دەڵێ: گاڕانیان بە خڕی دەبرد لە مانگا بەڵەکیان دەپرسی! (لە گوتنی مەتەڵدا جوابە جەنگی نییە من مەبەستم بێ حورمەتی بە کەس نییە) .ئەرێ بۆ کەس لێی ناپرسێ لە حاڵی حازردا جەنابت چکارەی، خۆ ماوەی دوو دەورە سەرۆکایەتیت تەواو بووە وکاتت بەسەر چووە. لەو دامو کاتەدا وەختی بەرەڵلا کردنی ئەو فەرمایەشانەیە ؟ ئەو ئاڵایەی کە هەرکەس بە باوەڕی خۆی حورمەتی بۆ دادەنێ مەگەر ئێوەو ئەندامانی عەشیرەکەت نەبێ.
من وامزانی لەو رۆژە دژوارانەدا ژیانی رۆژانەت ئاڵوگۆڕی بە سەردا هاتووە و لە چیای شەنگاڵ بەرد بە بەردی دەگەڕێی ومنداڵی شەنگاڵییەکان، ئەوانەی دی کە تۆ بە کوشتت داون دڵداری دەدەیەوە. باس لە کام ئاڵا دەکەی؟ باس لە کام دەوڵەتی کوردی دەکەی؟ شەوانەش خەون بەو چەکانەوە دەبینی کە قەرارە ئامریکاو ئورووپیەکان بدەنێ! بۆ پێت وایە ئەو درۆزنانەی کە سەراسەی ژیانیان لە گەڵ کورد ناراست بون ئەورۆکە لێمان بوونە فریشتەی رزگاری! ئەگەر لەبەر هیچ بابەتێکی مێژوویی دادگایی نەکرێی لەبەر ئەو منداڵانەی کە قەرار بوو تەمەنێک بژین ولە برسان وتوونیان مردن ،دەبێ لێپرسینەوەت لە گەڵ بکرێ.
بۆ کوڕەکانتان نانێرن بۆ بەرەی شەڕ؟ ژنڕالەکانی بنە ماڵەکەت بۆ وەک جرجە مشک خۆیان حەشار داوە؟ سیستمێکی پۆلیسی وسەرکوتت دروست کردووە وناوت ناوە. ،،، ئاسایش،،، کە مەسرووری کوڕت وەکی راسپووتینی وڵات پێی رادەگا! لە کام زانکۆ دونیادا دەرسی پاراستنی نەتەوەیی خوێندووە؟ لەوانەیە بڵێی ، ئەو پەڕتووکانەی کە بۆ خۆت نوسیوتەئەزمونی لێ وەرگرتووە.! ئاسایشی کوڕەکەت چاوە دێری تان وپۆی ژیانی شەخسی خەڵک دەکا! هەرکەس باس لە ئەوین بکا ئێوە فیشەکی لە زاری دەکەن! هەرکەس باس لە گەندەڵی ودزی بکا زیندانی دەکەن! لەلای ئێوە لە سەری رەش بەفری رەش دەبارێ، دەبێ بزانن ئەو کەسانەی ئاڵای رزگاریان بە دەستەوەیە کورد رزگار دەکەن. لە کەسایەتی خۆتاندا پێشمەرگەشتان بردە ژێر پرسیار!
هیچ سەرۆکێکی وڵاتان بە رادەی تۆ دیدار لە گەڵ وەزیرو وەکیل و بەرپرسانی دیکە و........ رۆژانە ساز ناکا تازە پێمان دەڵێی تفەنگەکانمان کۆنن! ژەنگیان هێناوە! خۆزگە تەنیا هەر تفەنگەکانتان ژەنگی دێنا.بەڵام هەم دەسەڵات وهەمیش مێشکەکانتان ژەنگی هێناوە. ١٤ساڵ لە دەست پێکی هەزارەی سێ تێدەپەڕێ هێشتاش بیر لە زڕتاوا دەکەنەوە.
جەعفەر کەریمی
١١/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە