له ساڵڕۆژی تیرۆر کرانی شه‌هید ڕزگار، هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی داوای ڕوونکردنه‌وه له خودی تاڵه‌بانی ده‌که‌ن
Sunday, 11/12/2011, 12:00
دەنگی شەهیدان
ئه‌مین ئه‌حمه‌د ڕه‌حیم، ناسراو به (ڕزگار)
له دایک بووی ١٩٦٩ قه‌ڵادزێ
شه‌هید ڕزگار ئه‌و قوتابیه‌یه که له 1984 له دوای گیرانی هاوڕێکانی خه‌باتی نهێنی ناو شاری به ناچاری له ته‌مه‌نێکی زۆر منداڵی‌دا، له چواری ئاماده‌یی وازی له هه‌موو ئاره‌زوه‌کانی خه‌ت خۆشی، مۆسیقا و خوێند هێناو و خۆی گه‌یانده باره‌گاکانی شۆڕش له قه‌ندیل، بارزان و بله .
شه‌هید ڕزگار ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه که پێش 05. 03. 1991، یه‌که‌م ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ی له قه‌ندیله‌وه گه‌یانده بناری کێوه‌ڕه‌ش و حاجیاوا (تیتۆکه و کفره‌دۆڵ). هه‌روه‌ک به شانازیه‌وه شه‌هید موحسین بایز له کوردستانی نوێ ناوی بردووه.
شه‌هید ڕزگار ئه‌و قاره‌مانه‌یه که به دۆشکه 12.5 ملمه که‌یه‌وه، دوای ڕۆژێک له گیرانه‌وه‌یی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه سۆسیالیسته‌کانی سه‌نگه‌ری له ئاسکی که‌ڵه‌که وه گواسته‌وه بۆ هیزۆپ. له گه‌ڵ 11 پێشمه‌رگه‌ی تر که دوا نیان کچ بوون سه‌نگه‌ریان له گه‌ڕانه‌وه‌ی فاشیسته‌کان بۆ کوردستان گرت.
شه‌هید ڕزگار ئه‌و قاره‌مانه‌یه که تینویه‌تی ته‌نها به خوێنی جاسوس و نوکه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستان و بنه‌بڕکردنی ناعه‌دالیه‌تی ده‌شکا. چۆکی بۆ پاره، ژن و ده‌سته‌ڵات دانه‌نه‌واند. هه‌روه‌ک چۆن چه‌ندین جار خوا لێخۆش‌بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند زاڵه‌ی بوو به ده‌ستیه‌وه و ده‌یوت داواکانی هه‌موو که‌سم پێ جێبه‌جێ ده‌بێت به‌ڵام هی ڕزگاری نا!!! چونکا ڕزگار ئه‌یه‌وێت هه‌رچی دز، درۆزن، جاش هه‌یه کۆیان بکه‌مه‌وه و له ناویان به‌رم ئه‌وه‌ش به‌من ناکرێت. بۆ دڵنیایی له ڕاستی ئه‌م ووته‌یه‌ی خوا لێ‌خۆش بوو ڕه‌سوڵ مامه‌ند له‌سه‌ر شه‌هید ڕزگار ئه‌وه‌یه: عه‌وامێکه خه‌ڵک خه‌ونی به برایم خه‌لیله‌وه ئه‌بینێ، پارتی و یه‌کیه‌تیش چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ری شه‌ریان کرد. ئاگادارم جارێکیان حاکم قادر ئه‌مری بۆ شه‌هید ڕزگار ده‌رکرد وه‌ک ئه‌فسه‌ری ئاسایش له ئیبراهیم خه‌لیل و ده‌ست واڵا (متفرغ) بۆ پاسه‌وانی ڕه‌سوڵ مامه‌ند ، به‌ڵام شه‌هید ڕزگار قبووڵی نه‌کرد.
شه‌هید ڕزگار نه‌ک هه‌ر به زیندووی به مردوویش، حزب و ڕێکخراو نییه هه‌وڵی نه‌دابێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن به موڵکی خۆیان. به‌ڵام ئه‌و نه‌مره له خوا و میلله‌ته‌که‌ی زیاتر خۆی به موڵکی که‌س نه‌ده‌زانی و گه‌ر مردیش له چه‌ند دینار‌ێکی دڕوا و جگه‌ره زیاتر هیچیتری له گیرفانه‌کاندا نه‌بوو، دڵنیاشین هیچی نه‌بووه.
شه‌هید ڕزگار له‌شه‌وی ٢٥/٢٦ ١٢ ١٩٩٦ له قه‌ڵادزێ، له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حوکمی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان، له که‌مینێکی کۆنه ئیستقبارات و ئیتلاعاتی هاوبه‌ش له به‌رده‌می مزگه‌وتی شه‌هیدان تیرۆرکرا. هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی پشده‌ر به تایبه‌تی جه‌رگیان بۆی کزه‌ی کردوو و به گه‌رمی به‌شدار تازیه‌که‌یان کرد. ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌که‌م ته‌رخه‌م و بێ خه‌م هاته به‌رچاو له‌و تاوانه گه‌وره یه ئاسایش و پۆلیسی ناوچه‌که بوو، تا ئێستاش هیچ تاونابارێکی ئه‌و تاوانه‌یان گرتبێ یان داوایان کرد بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه.
شه‌هید ڕزگار که‌س وکاری به کوڕی هه‌موو کوردیان ده‌زانی، تا ئێستاش که‌س به بکوژی کوڕه‌که‌یان نازانن، له نۆکه‌رانی به‌عس و ئێران نه‌بێت. بۆیه گروپی چیتر بێده‌نگ نابین، وه‌ک هاوڕێ و هه‌ڤاڵی ئه‌و نه‌مره که هه‌میشه زیندووه و له‌وویژدانمان دا ده‌ژێت چیتر بێ ده‌نگ نابێت و داوا ده‌که‌ین لە :
١- جەلال تاڵه‌بانی که بێته سه‌رخه‌ت و داوای لێبووردن له که‌سوکاری، خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ، پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و هه‌ڤاڵه‌کانی شه‌هید ڕزگار بکات. بکه‌ره‌کانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، زیندوه‌کانیان بداته دادگا و مردوه‌کانیش له لیستی شه‌هیدانی حزبه‌که‌ی ده‌ربکات و به تاوان بار‌و کۆنه ئیستقبارات و پاسدار به‌یانیان له‌سه‌ر ده‌رکات.
٢- داوا ده‌که‌ین که ئه‌و جاده‌یه‌ی که بۆ سه‌ر قه‌ڵاتی قه‌ڵادزێ لێدراوه ناوی بنێن جاده‌ی شه‌هید ڕزگار، چونکە ئێمه شاهید‌ین، که شه‌هید ڕزگار قوتابی ناوه‌ندی بوو، به نوێژی نیوه‌ڕۆیه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ڵاته‌وه به ده‌مانچه سێره‌ی له ناوچاوانی ئینزباته‌کانی سه‌ربازی له‌به‌ر ده‌م به‌نزین خانه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌گرت. دوای ئه‌وه به‌عسیه‌کان ئه‌و جاده‌یان دروست کردوو ده‌بابه‌یان برده سه‌ر قه‌ڵاته‌که.
٣- داواش له سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی قه‌ڵادزێ ده‌که‌ین که په‌یکه‌رێکی شایسته‌ی شه‌هید ڕزگار له‌سه‌ر قه‌ڵاتی قه‌ڵادزێ دروست بکه‌ن.
٤- داواش له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له دژی ناعه‌داله‌تی له دنیا و له ئیداره‌ی کوردستان خۆیان به ئۆپسێۆن ده‌زانن، وێنه‌ی شه‌هید ڕزگار بکه‌نه ئاڕمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له دژی چه‌وسانه و ناعه‌داله‌تی.
٥- ڕه‌خنه‌ی توندیش ئاڕاسته‌ی هه‌ر دوو برای شه‌هید ڕزگار، کاک سوره که له ساڵی ١٩٨٢ شۆڕش ناردوویه‌تی بۆ خوێندن، پێشمه‌رگه‌ی دێرین مامۆستا خالید که له ١٩٩٦ شۆڕش ناردوویه‌ته ده‌ره‌وه. که چه‌ندین ساڵه ووڵاتان جێ هێشتووه بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه؟! خه‌به‌رمان هه‌یه که چه‌ندین جار پارتی و یه‌کیه‌تی هه‌موو ده‌رگایه‌کیان بۆ خستوونه سه‌رپشت به‌ڵام ڕازی نه‌بوون؟ ئێمه چیتر بێده‌نگ نابین له ئێوه‌ش بێده‌نگ نابین و داوای زانیاری و ڕوونکردنه‌وه‌تان له‌و باره‌وه لێ ده‌که‌ین.
٦- داوا له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه، گۆڤار و سایته‌کان هه‌یه که ئه‌و بابه‌ته بکه‌ن مانشێتی ڕۆژی ٢٦ ١٢- ٢٠١١ وه‌ک ساڵوه‌گه‌ڕی تیڕۆر ناوی به‌رن. تکا ده‌که‌ین بینێرن بۆ هه‌موو ناوه‌نده ڕه‌سمی و مه‌ده‌نیه‌کان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. چاوه‌ڕوانیمان به‌تایبه‌ت له ئۆپۆسێۆنه که کێسی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر له کوردستان بکه‌نه دروشمی ڕاپه‌ڕینه‌کان.
چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی کرداری مرۆڤ دۆستانه‌ی هه‌موو لایه‌کین
تۆڕی چیتر بێده‌نگ نابین
گروپی تیرۆر کراون
ده‌سته‌یه‌ک له هاوڕی و هه‌ڤاڵانی شه‌هید ڕزگار
[email protected]٦ ١٢ ٢٠١١ هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست