کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوکتور بورهان یاسین: گه‌نده‌ڵی بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ کوردستان.

Monday, 12/10/2009, 12:00


له‌ کۆڕێکی فراوانی جه‌ماوه‌ری دا ڕۆژی شه‌ممه‌ 10/10/2009 له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ که‌ بۆ کوردستانیانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌ڕێز دوکتور بورهان یاسین ئاماده‌کرابوو که‌ ، به‌ڕێزیان تیشکیان خسته‌ سه‌ر دوا گۆڕانکاریه‌کان و بارو دۆخی کوردستان له‌ هه‌ژده‌ ساڵ حوکمڕانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ باشوری کوردستان.

د.بورهان یاسین له‌ میانه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ نه‌بوونی سیسته‌م له‌ به‌ڕیوه‌به‌ری حوکم له‌ کوردستان دا کرد و پێیوایه‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ پشتشکێنه‌ له‌ کوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ کوردستان و ده‌بێته‌ هۆی په‌راوێز بوون له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خاوه‌نی دو ده‌سه‌ڵاته‌‌ ، یه‌کیان ده‌سه‌ڵاتی ئاشکرا و ڕه‌سمی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌وی دیکه‌ش ده‌سه‌ڵاتێکی چاوچنۆکی شاراوه‌یه‌ له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌سـمی و ده‌سه‌ڵاتی نهێنی، بۆ کۆکردنه‌وه‌ و تاڵانی داهاتی وڵات بۆ حیزب و کاربه‌ده‌ستانی حیزبی له‌ ڕێگای کۆمپانیا ده‌سکرده‌کانیانه‌وه‌.

د. بورهان یاسین ، بوونی ئوپۆزیسیۆنی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دا به‌ گۆڕانێکی تازه‌ و سه‌رکه‌وتو زانی و په‌رلمانی بێ ئوپۆزسیۆنی به‌ مرۆڤی بێ دڵ شوبهاند.

به‌شی کۆتایی کۆڕه‌که‌ ته‌رخان کرا بۆ پرسیاری به‌شداربووان و به‌ڕێزیان به‌ ڕوونی وڵامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە