کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منداڵی سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کان، منداڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیش

Tuesday, 02/04/2013, 12:00


ئه‌مرۆ سالڕۆژی نه‌خۆشی ئاوتیزمه‌، منیش منالێكی ئاوتیزمم هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌ست به‌ ئازاره‌كه‌ده‌كه‌م ، به‌تایبه‌تی به‌ ئازاری ئه‌و هه‌زاران دایك و باوك و منال و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌كوردستانه‌وه‌ به‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن
ئاخر ئیمه‌ ده‌یان خزمه‌تگوزاریمان له‌ولاتی سوید هه‌یه‌ به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و ولاته‌ پشكه‌وتووه‌ ته‌نیا توانیوه‌تی كه‌مێک له‌ ئازاره‌كانمان به‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ و هه‌ست بكه‌ین حكومه‌ت وه‌ك ئیمه‌ له‌هه‌ولی باشتركردن و خۆشگوزه‌رانیانه‌ ، چونكه‌ ژیانێكی تایبه‌ت و دابراومان له‌گه‌ل خه‌لكدا هه‌یه‌ ، بۆیه‌ چه‌نده‌ بیرده‌كه‌مه‌وه‌ ئیمه‌ به‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ وا كۆی ژیانی خێزانی تایبه‌ت كردوین ، كه‌چی به‌سه‌دان خێزان له‌كوردستان هیچ جۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كیان نیه‌ ، ده‌بئ چ كاره‌سات و ناخۆشیه‌ك ژیان ببه‌نه‌ سه‌ر !؟

هاوكات داهاتی ولات ده‌بێ بۆ بوارانی ته‌ندروستی و خوێندن به‌پله‌ی یه‌كه‌م بێ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن وه‌ك نه‌خۆشی ئاوتیزم و كرامپ (گه‌شكه‌) ئه‌ی دی ئێچ دی (مناله‌كانی ناتوانن هێمن بن) گه‌شه‌یی ئه‌قلیان به‌پێی ته‌مه‌نیان نیه‌ ، یان كوێر وپه‌ككه‌وته‌ و ....... به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌كوردستان داهاته‌كه‌ به‌رۆژی روناك تالان ده‌كرێ كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێک، عماد ئه‌حمه‌د و مه‌لا محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ده‌ڵێین بۆ مناله‌كانی تاله‌بانی (قوباد تاله‌بانی) و مناله‌كانی بارزانییه‌ .... ئاخر ئه‌وانه‌ له‌خۆشی و گوزه‌رانی خۆیان له‌ بانقه‌كان ده‌یشارنه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كڕێ ژیانی هه‌زاران خێزان و كه‌سی پێداویستی باشتر بكات، دواتر ئه‌و بنه‌ماله‌ و نه‌خۆشانه‌ هه‌رگیز پێویستیان به‌ پاره‌ نییه‌ به‌تایبه‌تی ١٥٠ هه‌زار دینار له‌مانگێكدا ، ئه‌وانه‌ یه‌ك حه‌بێكی ریتالین و ده‌رمانی تیرالین و میلان تۆنین ژیانیان جیاواز تر ده‌كات یان كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت و ئاگالێ بون تا خیزانه‌كانیان وه‌ك خه‌لك بژین ....
له‌م وتاره‌ی خواره‌وه‌م كه‌ ماوه‌یه‌ك كه‌ ساڵی پار نووسیومه‌ ، ورده‌كاری خزمه‌ته‌كانی سویدم باس كردوه‌ ، هاوكات به‌هیوام بتوانم رۆژه‌ك هاریكار بم له‌ باشتركردنی ژیانی خه‌لكی ئاوتیزم كه‌ سه‌رچاوه‌ی گۆرانكاری له‌ژیانی خه‌لكی پداویستی تایبه‌تی به‌یاساكردنی خزمه‌تگوزاری ژیانیانه‌ به‌پاره‌ی داهاتی خۆیان نه‌وه‌ك پێدانی موچجه‌یه‌كی كه‌م یان پارچه‌ زه‌ویه‌ك
به‌ڵێ ئیمه‌ په‌ناهه‌نده‌ین ، وا خزمه‌تده‌كرێین ، هه‌موو ئه‌و خه‌لكه‌ش خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تن ، هاولاتی ره‌سه‌نی نیشتمان و داهاتی خۆیانه‌ كه‌چی وه‌ك مرۆڤی پله‌ ٣ سه‌یریان ده‌كه‌ن

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=84011ef4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە