رۆڵــــە لاى لایــــە .. قوباد .. لاى لایـــە دۆلارمــــان زۆرررە بۆ خەوت نایــــە؟؟!!
Saturday, 25/12/2010, 12:00
پێش نزیكەى چوارساڵ بەرلەئیستا بابەتێكم لەژێر ئەم ناونیشانەدا لەكوردستانپۆستى بەرێزدا خوێندەوە ، لەبیرمە كوڕەكەشم لەزانكۆ كۆپیەكى هێنابۆوە و ئەیووت لەتەك بابەتەكەى كاك جەزا چنگیانى لەمەڕ سێكسخوانى حاكم قادر لەزانكۆ بەسەدان وێنەى كۆپى كراوەو خوێندكارەكان بەئاشكرا ئەیخوێننەوە و گاڵتەجاڕیان بەم دەسەڵاتە گەندەڵە و سەركردە خڵەفاوەكانى دێت ، بەڵێ رۆژگار هات و رۆژگار رۆى و مێژوو سەلماندى كە ژمێرى بۆدواوەى كۆتایهاتنى مۆتەكەى ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە شتێكى حەتمیە و هەموو ئەو بوختان و درۆیانەى لەمیدیا چەواشەكارییەكانیانەوە ئەیبیستین و ئەیخوێنینەوە و ئەیبینین كاریگەرى نیو رستە هەواڵى نیە كە لەمیدیا ئازادەكانەوە لەسەر گەندەڵیەكانیان ئەیخوێنینەوە ، خزمێكمان هەبوو لە كەناڵى كوردساتەكەى هیرۆى بلەى ئەحە رەش كامیرامان بوو جارێك شتێكى زۆر سەیرى بۆ گێڕامەوە و وتى : رۆژێك چوبووم بۆ گەڕەكەكانى وڵوبە و شێخ عەباس بۆ ئامادەكردنى ریپۆرتاجێك لەسەر قیرتاوكردنى شەقامێك كەهەموو بەختەكەى ئەوەبوو كەبەبەردەم كۆمیتەیەكدا گوزەریدەكرد ، بەهەرحاڵ ئەیگێڕایەوە كەچۆن كارەساتى هەژارى و بێ خزمەتگوزارى سەدان ماڵى بینیووە و چۆن منداڵە بێنازەكانى ئەوێ تەنەكەى خۆڵ گەڕاون بەدەم گوڵەبەرۆژە فرۆشتن و فەوتانى ئایندەیانەوە ، دیارە پاش گەڕانەوەى ئاگاداركرابوون كەئێوارە بێنەوە لەبەرئەوەى هێرۆخانى شاژن ئەیەوێ كۆبوونەوە بەستافى كوردسات بكات ، پاشتر وتى بەشاهیدى هەموو ئامادەبووان هیرۆ لەكۆبوونەوەكەدا باسى لەو بوختانانە ئەكرد كە میدیا ناحەزەكان و بەتایبەتى كوردستانپۆست بۆ خۆى و كوڕەكانى و مێردەكەى ئەكەن ، ئەیووت دایكت كوێربێ قوبادى كوڕم دوێنى تەلەفونى بۆكردووم و وتویەتى كە شانزە سەعات لە فڕۆكەدا بووە تاگەیشتۆتەوە ئەمریكا ، زمانحاڵى هەموو ئامادەبووانیش گاڵتەى بەم قسانەئەهات و لەدڵى خۆیاندا ئەیانووت بائێمە شانزە رۆژ وەستا حەسەن لەئاسایش هەڵمانواسێ بەمەرجێ چارەكە سەعاتێك سواربوونى فڕۆكە تاقیبكەینەوە بەڵكە لەم هەرێمۆكە گەندەڵە دوورمانبخاتەوە .
هاوڵاتى سادە .. فەرمانبەرى قەرزدارى كرێچى .. یەك مانگى رەبەق هاتوچۆ و ئەمسەر و ئەوسەرى پێدەكەن تاكو سولفەیەكى عەقارى وەك سەدەقە بۆ تووڕبدەن كە بەشى بناغەدانانى خانووە سەد مەترێكەشى ناكات لەوپەڕى شار و لەناو قوڕولیتەى بێخزمەتگوزاریدا كـــــــــــەچى كاكە قوباد لەسەر ئوتومبیلێكى پێنج سەد دەفتەرى .. چەند دەفتەرى ؟؟ [پێنج سەد دەفتەرى] لەگەڵ كوڕەكەى مالیكیدا خەریكە سوعبەتەكە گەرم دەكەن ،.
پێویستە هەموو هاوڵاتیەك ئەو راستیە بزانێ كە سێ بەش لەپێنج بەشى بودجەى ئەم هەرێمە بەتاڵان دەچێ بۆگیرفانى بەرپرس و كوڕ و كەس و كارەكانیان ، ئەمەش هۆكارى سەرەكیە كە سەروبارى ئەو هەموو داهات و بودجە و ژمارە بێشومارانە ئیستاش نیوەى هاوڵاتیانى كۆیلەى هەرێمەكەمان لەژێر هێڵى مامناوەندى هەژاریەوە ئەژین ، دەنا سادەترین لێكۆڵەرى ئابووریناس درك بەو راستیە دەكات كە هەرێمى كوردستان بەو بودجە و بەداهاتى ئەو نەوتە بەتاڵانبراوەوە ئەكرێ زۆر ئاسان بەوێنەى خەڵكى ئیمارەتى دوبەى و بگرە باشتریش گوزەربكات ، بەڵام ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە تاڵانچیە بەبەرنامە ئەیانەوێ خەڵكى برسى بەرقاپییەكانیان بكەن لەلایەكى تریش حسابە بانكییەكانیان لێواولێوى دۆلارى نەوت و بودجە بكەن ، تاوانبارترین لایەنیش لەیەكێتیدا كەبەرپرسى بەهەدەردانى سامانى میللەتەكەمانە دلێرى سەید مەجید و كۆمپانیا بەدناوەكەى نـــۆكـــانە ، بڕۆن تەماشایەكى سەرپێى ئەم كۆمپانیایە بكەن كە كتومت رۆڵى باندەكانى مافیایى مەكسیك و بەرازیل ئەبینێ ، بڕۆن بزانن چۆن فەرمانبەرە منداڵێكى تەمەن شانزە ساڵ ئوتومبیلێكى چواردەفتەرى پێیە ، بڕۆن تەماشاكەن بزانن چۆن دلێرى سەید خائن بەم میللەتە دۆنمە باخ و ڤیللا بۆ دەروێشەكانى ئەكڕێت لەسە حسابى كراوەى میللەتى برسى ، بڕۆن تەماشاى ماڵ و حاڵ و گوزەرى بەناو دكتۆر خیراللەى ئیدارەى گشتى بكەن ، ئەم زاتە خائینزادەیە كەلەخاریج بوو بەشاهیدى هاوڕێكانى سۆسیال سەرقەبرانى پێ خاوێندەكردەوە تاموچەكەى نەبڕێت ئـــــەوە دووووور لەئیستاى كە بەكێشى ئوتومبیلەكەى دۆلارى رەوانەى بانكەكانى ئوردن و ئیمارات كردووە ، ئەشێ ئەم دزەش باشەكەیان بێت لەچاو خراپە چاوبزەكاندا .
تەوەرەیەكى زۆر زەقى گەندەڵى ئەم دەسەڵاتە تاوانبارە دۆسیەیى ئافرەتبازى و سێكسبازى حەرامە كە زۆرینەى هەرە زۆرى ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى ئاڵودەى بوون پاش تێربوونیان لەدزى و جەردەیى ، ئەى هاوار بەحاڵى ئەم میللەتە ستەمدیدەیە كە ئەندام مەكتەب سیاسیەكى وەك حاكم قادر رابەرى بێت ، حاكم قادرێك كە كاتێ سەرۆكى شارەوانى بوو نەخشەى جوگرافى شارەكەى بەزەوى فرۆشتن و شەراكەتكردن لەگەڵ بازرگانەكان تێك و پێكدا ، مەحمود سەنگاویەك لەمەكتەبى سیاسیەكەى بێت كەئیستاش داڵدەى پیاوكوژە هینفرسەتەكاندەدات دواهەمینیشیان سیروانى كوێخا فەریق بوو كە بەسەد دۆلار خەڵكى بەكرێ دەكووشت ، ئەمە شێرەكەى خووولە سەنگاوى بوو كە مێردمنداڵێكى قارەمانى تەمەن پانزە ساڵ وەك سەگ لەناو مۆنیكاكەیدا تۆپانى پاش ئەوەى هەرەشەى تەعەداكردنى لەخوشكى ئەو مێردمنداڵەكردبوو ، ئەوەبوو خوولە سەنگاوى چەكدارە ترسنۆكەكانى ناردە سەربنكەى چاكسازى كۆمەڵایەتى سلێمانى تائەو كوڕە بڕفێنن و بیكوژن بەڵام بۆیان نەكرا .
لەكۆتایدا من و ملیۆنەهاى وەك من تیاڕاماو و سەرسام و ئەبڵەقى وەڵامى تاكە یەك پرسیارین ، ئەویش ئەوەیە گوایا جەلال تاڵەبانى و مەسعود و ئەم هەموو دەست و داوێنپیسەى لە مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى كۆبوونەتەوە ئــــایــــا نازانن تاكو كام ئاست كەنارگیرن و تاكو كام ئاست نەحلەتلێكراوى ئەم میللەتەن ؟؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست