دیسانه‌وه درۆیه‌کی زه‌قتر له‌لگاوخانه‌که‌ی مه‌لابه‌ختیاره‌وه
Tuesday, 06/04/2010, 12:00
هه‌قی خۆیه‌تی که‌لگاوخانه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار له چاو‌دێر ه‌وه بگۆڕدرێ بۆ چاوگێڕ. بۆ؟ چونکه بۆخۆله ئیشوکاری خزمه‌ت به‌گه‌ل دزینه‌وه‌و کات به‌ڕێکردن، هه‌روه‌ها بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ گۆڕان، هه‌رچاوێکیان ئه‌که‌ن به‌چوار بۆکۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی شڕی بێ بنه‌مای درۆ. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌نوسن: سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌کۆمپانیای وشه به‌سایتی واڵاپرێس ی ڕاگه‌یاند... ئیتر درۆی شاخدار گوایه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌زویری کوردستانی به‌ره‌و سوید جێهێشتوه، ناکۆکی که‌وتۆته نێوان سه‌رکرده‌کانی کۆمپانیای وشه‌وه...هتد. لگاوچیه‌کان هاوار ئه‌که‌ن: وه‌رنه‌وه سێ ده‌بڵ ئه‌خوا. کاکه ئه‌مانه سیوایان بوه‌ته‌وه، درۆنه‌که‌ن هه‌ست به‌ئاسوده‌یی ده‌رونی ناکه‌ن، وه‌کو ئه‌وه وایه ئه‌وڕۆژه شتێکیان ونکردبێ. باشه قاچی مرۆڤی کاراوچالاکی گۆڕان هه‌یه، سه‌گه که‌ڵبه‌زه‌هراویه‌کانی چاوگێڕ په‌لاماری نه‌دابێ؟ خۆ ئه‌مه ئیشی ئه‌مڕۆو دوێنێیان نیه پێشتریش درۆئبوختان به‌ده‌م به‌ڕێزانێ زۆر کراوه، له‌وانه: قادری حاجی عه‌لی و محه‌مه‌د تۆفیق و ئاسۆ عه‌لی و ئه‌وه کاک نه‌وشیروان هه‌ر بوه‌ته سیلی سه‌ردڵی پڕ ڕق و کینه‌یان. من لێکدانه‌وه‌یه‌کم هه‌یه دژ به‌یه‌کن به‌ڵام ڕاستن، وه‌ک چۆن بوترێ شه‌ڕ ئاشتیه، ئه‌م وشه‌یه له‌ئینلیزیا پێی ئه‌وترێ (پارادۆکس). ئه‌مه‌وێ بڵێم هه‌رکه‌س بیه‌وێ فێره درۆ بێ ، هه‌رکه‌سیش بیه‌وێ شه‌ڕی درۆ بکا با که‌ی توانی ته‌ماشایه‌کی خێرای چاوگێڕ بکا. باشه مه‌لا درۆزنه ئه‌وسه‌رچاوه تایبه‌ته کوان؟ کێن؟ به‌ڵگه به‌نوسراو یا تۆمارکراو.....ئه‌ی باشه ناکۆکی له‌نێوان کێ و کێ، ئه‌ی هۆ ئه‌ی ئه‌نجام چی بو؟
باشه به‌ختیاری ئاژاوه‌گێڕ، خه‌ڵک بۆی نیه سه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بدا؟ به‌تایبه‌تی که کاک عومه‌ر پێشینه‌یه‌کی درێژی هه‌یه له‌سویدا، ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه. بۆ ئێوه خۆتان سه‌فه‌ر ناکه‌ن؟ ئه‌کرێ بوترێ له‌جه‌لالیان زویربو بۆیه چوبۆ فڵان وڵات و فیسار شوێن؟!. بڕۆن خۆتان خه‌ریک بکه‌ن به‌کێشه چاره‌نوسسازه‌کانه‌وه، مه‌بن به‌سه‌گ ئاسا تۆببه‌تان مه‌رگ بێ، ئه‌وه گۆڕان نیه ببێته ده‌سکه‌لای ده‌ستان. فه‌رمو بچن ناوچه‌داگیرکراوه‌کان ببینن، خه‌ڵکی بێ پشتوپه‌نا ئازارمه‌ده‌ن، قوتی هه‌ژاران مه‌گرن،....... ئاخر له‌که‌رکوکیش واتان کرد، له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانا هه‌مو قورسایی و گوشاری خۆتان خسته سه‌ر گۆڕان. وه‌کو ئه‌وه‌ی گۆڕان له أبو عشره ێلافی ته‌عریبی و جاش به‌عسیه سوننیه سه‌دامیه‌کان و پیاونی جه‌نه‌راڵه عه‌سکه‌ریه‌کانی ئه‌نقه‌ره بوبێ. هه‌ربۆیه‌کا لیستی عه‌لاویتان هه‌ربیرچوبۆوه! ئه‌ویش چاک ده‌سی خۆی وه‌شان، به‌هاوکاری هه‌مو ئه‌و پۆخڵه‌وات و دوژمنانه به‌کوردستان و کورد، پترله نیوه‌ی که‌رکوکی هه‌ڵلوشی. ده ئیتر که‌سێ که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه.
له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست