کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕانخوازان له‌ له‌نده‌ن داوه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردنه‌اکن ده‌کرێن..

Monday, 15/03/2010, 12:00


له‌ ڕێکه‌وتی 12/3/2010 له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌ به‌ناوبانگه‌کانی چێڵسی له‌ له‌نده‌ن ئێواره‌ خوانێک له‌ لایه‌ن ئالانکین و ئان کین ئه‌ ندام په‌رله‌مانی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا ڕێک خرا بوو بۆ بانگه‌ شه‌ی هه ڵبژاردنی مانگی {5} ی ئاینده ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا چه‌ ندین که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ جیاکان بانگ کرابوون بۆ ئێواره‌ خوانه‌که له‌نێویاندا { فوئاد جه‌مال سه‌لام و شه‌پۆل عه‌لی عه‌سکه‌ری } وه‌ك دوو چالاک وانی نێو ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ به‌ریتانیابانگ ‌هێشت کرابون و له‌ لایه‌ن ئالان کینه‌وه‌ ناسران به‌ چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان و { دیڤدمیلیباند}وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و و{ سارا براون} هاوسه‌ری گۆڵدن براون که‌ ئاماده‌ی ئێواره‌ خوانه‌که‌بوون دیڤد میلیبان/چه‌ند پرسیارێکی له‌سه‌ر هه ڵبژاردنه‌کانی عێران له‌ {شه‌پۆلی عه‌لی عه‌سکه‌ری} کردو هیوای خواست که‌ هه ڵبژاردنێکی ته‌ندروست بێت و جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق بێت و ببێته‌ هۆی چه‌سپاندنی دیموکراسی له‌ عێراقدا، کاک شه‌پۆل کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌ چونی هه ڵبژاردنی عێراق بۆ ناوبراو ڕوون کرده‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئه‌م ئێواره‌ خوانه‌زیاتر له‌ 200 که‌ س ده‌بوو وه‌ مه‌سارفی ئێواره‌ خوانه‌که‌ له‌ سه‌ر ئاماده‌بوان بوو که‌ هه ر که‌سێک به‌50 پاوه‌ند به‌شداری کردبوو وه‌زیاده‌ی پاره‌که پارتی کرێکاران له‌ بانگه‌ شه‌ی هه ڵبژاردن به‌کاری ده‌هێنێت که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرا به‌ 10،000 هه زار پاوه‌ن

فوئاد جه‌مال سه‌لام ئان کین ئه‌ندام په‌رله‌مانی کرێکاران و سارا براون هاوسه‌ری گۆردن براون

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە