کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە پشتى ئێمە شەڕى عەرەب نەكەن

Tuesday, 03/03/2009, 12:00

1612 بینراوە


لە دوایى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان و دەرچوونى ئەنجامەكان و تێك شكاندنى لیستى كوردى بە تایبەت لە موسڵ و بەغداد و دیالە ئیتر دەسەڵاتى كوردى كەوتونەتە دەهۆڵ كوتان بۆ شەڕى كوردو عەرەب چونكە تەنها ئەم بیانوە ماوە ئەو ئابڕوو چونەى خۆیانى پێ بشارنەوە , دەسەڵاتى كوردى بیر لەوە ناكەنەوە بۆ تێك شكاون , چونكە ئەوەندەى دەسەڵاتى پارتى و یەكێتى لەو ناوچانە بوون هەرگیز نەبونەتە نمونەیەكى جوان بۆ خەڵكى ئەو شارانەى تر بە تایبەت بۆ نەتەوەكانى تر ئەوە بۆ كوردەكان هەر باسى مەكەن , بۆیە بێجگە لەعەرەب و توركمان كوردەكانى ئەو شارانەى تریش لێیان وەڕس بوون , نمونەى ئەمجارەى كوردەكانى بەغداد كە بە سەدان لێپرسراوى كورد لە بغداد بوون كەچى ئەمجارە كورد نەیتوانى قاچى كورسیەكیش بهێنێت ئەمە ماناى تێك شكاندنى كوردە , ئەمەش لەوەوە سەرچاوەى گرتوە كە لێپرسراوە كوردەكان نەیان توانیوە دەسەڵاتى كوردى وەكو نمونەیەكى جوانى حوكم ڕانى بە دنیا و تەنانەت میللەتەكەى خۆشیان بناسێن , دەسەڵاتى كوردى ئەوەندەى گرنگى بە شتى لابەلا و بە كارى دزى و فساد و گەندەڵى دەدات بە چارەكى ئەوە گرنگى بە میللەتەكەى نادات , خەڵكیش سەیرى شارەكانى هەرێم دەكات كە لە ماوەى هەژدە ساڵى حوكم ڕانیاندا چیان كردوە بۆ ئەم سێ شارە تا بۆ ئەوانەى دەرەوەى هەرێمى بكەن , ئەو كەم كردنەى دەنگەكانیش لەوەوە سەرچاوەى گرتوە , هەڵبژاردنى یەكەم لە بغداد كورد دەنگى هێنا , جارەى دووەم بوو بە نیوەى جارى یەكەم , جارى سێ یەم بوو بە چارەكى جارى دووەم , سەركردایەتى كورد بە قەد ئەوەى گرنگى ئەدات بە مەسیحیەكان و توركمان با بە قەد ئەوەش گرنگى بدایەتە كوردە فەیلیەكان , بەڵام ئەمان كوردیان لا سوكە , وا كوردیش ئەو دڕكە لە ژێر پێیان دەردێنێ , دوایى هەموو ئەمانە وا جارێكى تر سەركردایەتى كورد ئەیەوێت بە شەڕى بەیینى دوو نەتەوە شكستەكانى خۆیان ڕاست بكەنەوە ,ئێستا سەرانى بنەماڵەى بارزانى ئەوانەى تا دوینێ نۆكەر و جاشى عەرەب بوون ئێستا بۆ پاساو هێنانەوە بۆ شكستەكانیان گەرەكیانە شەڕێك هەڵبگیرسێنن , بۆیە لە زمانى سەرە مافیاكانەوە بانگەشەى شەڕى كوردو عەرەب دەكەن , نازانم ئەبێت نێچیر و خەسرەو گۆران ئێمە بە كۆیلەى خۆیان بزانن هەركە ئەوان فەرمویان ئێمەدەست بدەینە چەك و كەیش ویستیان ئێمە واز بهێنین , ئەمان ئێستا ئەیانەوێت شەڕێك بكەن بۆ ئەوەى كەس نەپەرژێتە سەر حكومەت و درێژە بدەن بە دزى , شەڕیش پاساوێكى چاكە بۆ لە بیر بردنەوەى هەڵبژاردن و كپ كردنى ئەو دەنگانەى ناڕازین لەم دەسەڵاتە , ئەیانەوێت پێشمان بڵێن , قسە مەكەن ترس هەر ماوە و عەرەب هەڕەشەن بۆ سەرمان , جارێ ڕەخنە مەگرن , ئەمجارەش دەنگمان بدەنەوە چونكە ئێمە نەبین عەرەب ئەتان خوات , كاتێك میللەت ئامادەیە شەڕ بكات كە حكومەتەكەى حكومەتى خەڵك بێت ئەمەى ئێمە بەس حكومەتى خەڵك نیە , حكومەتى كەمینەیەكە ,ئەو كەمینەیەى حكومەتیان كردوە بە مانگاو داى ئەدۆشن , بۆیە بە نێچیر و ئەوانەى وەكو ئەم توتكە جاشە بیر ئەكەنەوە ئەڵێین چۆن لە پارە خواردن و دزینى سامانى ئەم میللەتەدا خۆتان هەموو شتێك بوون , میللەتان بیر نیە , ئێستاش هەر بیرتان نەبێت ئێوە بۆ وابیر دەكەنەوە شەڕ بۆ میللەت و خێر و بێریش بۆ خۆتان , ئێمە بە قسەى ئێوە شەڕ ناكەین , خۆتان بڕۆن شەڕ بكەن , شەڕ شەڕى میللەت نیە شەڕى ئێوەیە خۆتان بیكەن بە پشتى ئێمەش شەڕ مەكەن , جارێكى تر هیچ دایك و باوكێك , هیچ هاوسەرێك ئامادە نیە خۆشەویستانى خۆى بۆئێوە بە كوشت بدات , لەبەر ئەوە تكایە بە پشتى ئێمە كاك نێچیر شەڕ مەكەن ..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)