بۆچی پژاک له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریکا به ترۆریست ناوزه‌د کراوه؟
Saturday, 14/02/2009, 12:00
1913 بینراوە
ووشه‌ی ترۆر له لاتینه‌وه وه‌رگیراوه و به مانای ترس و خۆفه و شێوه‌ی سیسته‌ماتیکی به‌کار هێنانی توندوتیژی و تیکدان و شیواندنی کۆمه‌ڵگا و ترساندنی خه‌لکی سیڤیل له خۆوه ده‌گرێت، و هاوکات به‌کار هێنانی ئه‌م توندوتیژیه بۆمه‌به‌ستی پێشخستنی فیکری سیاسی و یا جۆریکی تر له ئاڵوگۆره له کۆمه‌لگادا. ڕیشه‌ی هاتنی ووشه‌ی ترۆر بۆ ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی فه‌رانسه له سه‌ده‌ی 1700 م. ، که‌س و یا گروپێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆیان و یا بۆ گه‌یشتن و به‌ره‌و پێش بردنی ئیده‌ئۆلۆژیه‌کی تایبه‌ت ، ئه‌م شیوه توندوتیژیه به دژی کۆمه‌ڵگای سیڤیل به‌کار ده‌هێنن .
ئه‌م شێوه قیزه‌ونه‌ی ترۆر ده‌مێکه به‌کار هاتوه و دوای 11 سیپته‌مبر به ده‌ستپێشخه‌ری ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و هه‌مه لایه‌نانه دژبه‌ری ئه‌و گروپانه کراوه که له چوار چێوه‌ی به ناو ترۆریست هه‌ڵس وکه‌وت ده‌که‌ن، وه‌ک ریکخراوی ئه‌ل قاعیده و تالیبان که له میتۆدی کوشتن و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ ئامانجه‌کانی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرتوه.
هاوکات ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا و به‌شیک له ووڵاتانی ئوروپا بۆ پێشخستنی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هێندیک له که‌سایه‌تی و گروپه سیاسیه‌کان که له بواری ئێدهئۆلۆژیهوه و هێندێک جاریش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندی ئابوری له گه‌ڵ ووڵاتیک و یان ووڵاتانێک گروپێک ده‌خه‌نه ناو لیستی ترۆریستیهوه که له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ناخواته‌وه ، ئوروپا له بڕی 50 ڕیکخراوی جۆراوجۆری خستۆته ناو لیسته‌ی ترۆره‌وه، هاوکات ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا له بڕی 38 ڕێکخراوی خستۆته ناو ئه‌م لیسته‌وه.
له ڕێکه‌وتی 04/02/2009 وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریکا به هاوپرسی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پاڕتی ژیانی ئازادی کوردوستانی(پژاک) خسته ناو ئه‌م لیسته و بڕیاری داوه که هه‌مو دارایی ئه‌و پاڕته له ئامریکا بخاته ژیر چاوه‌دێری و ده‌ستبه‌سه‌ری بکات.
ئه‌م بڕیاره هه‌ر وه‌ک هێندێک بڕیاری تر مرۆڤ ده‌خاته گومانه‌وه که سه‌رچاوه و بنه‌مای داڕشتنی ده‌که‌ویته ناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیاسی و ئابوری ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه به‌و بنه‌مایانه‌ی که ئه‌م ڕێکخراوه مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت بۆ سه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئامریکا .
پرسیار ئه‌مه‌یه بۆ چی له‌م کات و ساته دا ئه‌م بڕیاره ده‌رکرا ؟
ئایا ئه‌م بریاره پشتیوانی یاسایی و حقوقی هه‌یه ؟
ئایا دیپلۆماسی ئێران و تورکیه و عێراق له سه‌ر ئه‌م بڕیاره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه ؟
هه‌ڵس و که‌وتی کۆمه‌ڵگای کوردی و بزوتنه‌وه‌ی ڕادیکال له هه‌مبه‌ر ئه‌م بڕیاره چۆن خۆ نیشان بدات ؟
بۆ دانه‌وه‌ی به‌رسیڤی ئه‌م پرسیارانه پێویستیمان به چاوپێخشاندنێکی سه‌ره‌کی به سه‌ر ڕه‌وتی سیاسه‌تی ئێداره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئوباما دا هه‌یه و ئه‌م دان و ستانه دیپلۆماسییه‌ی ژێره‌کی که له سه‌رۆککۆماری پێشوی ئامریکا ئاغای بوشه‌وه بۆ سه‌رۆککۆمار ئاغای ئوباما به میرات به جێ ماوه.
هاتنی هێزه‌کانی نیزامی ئامریکا بۆ ناوچه‌که له سه‌ر پلاتفۆرمی دیمۆکراتیزه کردن و ئازاد کردنی کۆمه‌لگا له چه‌نگ دیکتاتۆران و سه‌قامگیرکردن و ئازادی بۆ کۆمه‌ڵگا وه‌ک مانشێتیك له سه‌روی به‌یانیه‌ی ڕێکلامی ئامریکا خۆی به گه‌لان ناساند. له ڕاستی دا تاکو ئێستا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رێکلامه له پراکتیک دا خۆی نواندوه و نمونه‌که‌شی ده‌توانین باس له ئه‌فغانستان و ئێراق بکه‌ین که جگه له وێرانی و کاولکاری و به رهو پاش کشاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له هه‌مو بواره‌کانه‌وه هیچ به‌رهه‌مێک و ده‌ستکه‌وتێکی بۆ ئه‌م ووڵاتانه نه‌بوه، دواکه‌وتویی و گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پاش ، خۆش کردنی به‌سته‌ر بۆ به هێز کردنی بیر‌و باوه‌ری ئیسلامی، به تایبه‌ت ئیسلامی سیاسی به شیعه و سونیه‌وه که له درێژه‌ی خۆیدا ده‌بێته به‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سیکۆلار و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ووڵاتانه له هه‌مو بواره‌کانی زانست و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی خورافی و دواکه‌وتو .
پڕۆژه‌ی گلوبالیزم و هێنانی دێمۆکراسی!! بۆ ناوچه‌که وهاوکات به ئیسلامیزه‌کردنی ده‌که‌وێته خانه‌ی ئه‌م پلانه‌وه که سۆسیۆنۆم و ئێکۆنۆم" پیتر دراکر" ده‌لێت شه‌ڕی دواڕۆژ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تان و ته‌نیا ئیتنیکه‌کانیش نیه به‌ڵکۆ شه‌ڕ شه‌ڕی ووڵاتانی پێشکه‌وتو (له بواری ئابوری) به دژی ووڵاتانی فه‌قیر و هه‌ژاره ، بۆ ئه‌وه‌ی کاپیتاڵ بتوانێت له فۆرمی ئێستا دا له ژێر مدیریه‌تی کارتێلهکانهوه و له ژێر چاوه‌دێری کۆمپانیه‌کانی موڵتی ناشنال کار هاسانی بۆ بکرێت و له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوانه‌دا به شێوه‌یه‌کی بێ مه‌ترسی شه‌پۆل بخواته‌وه و هاوکات ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا گارانتیه‌ک دابین ده‌کات بۆ خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ پاشه‌ڕۆژی له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ئابوری چین و پێشکه‌وتویی باری تکنیکی هیندوستان.
له‌و ڕاستایه‌دا هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆماڵی پێشکه‌وتو و ڕادیکاڵ به فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بی مه‌هار بکرێت و له ژێر چاوه‌دێری ئه‌م ڕه‌وته‌دا حه‌ره‌که‌ت بکات و بۆ ئاڵترناتیوی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو به بیری سه‌ربه‌خۆ، پشتیوانی بکرێت له ڕێکخراوه‌کانی دواکه‌وتو و گوی له مست .
بۆ به‌رسیڤی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌م بیره دێته مێشکی مرۆڤ، که ئامریکا و ووڵاتانی ئوروپا که دژی ئێران ته‌بلیغ ده‌که‌ن وهاوکات باسی مه‌ترسی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران له ئارا دایه ، بۆچی له زۆر یه‌ک له بواره‌کانه‌وه به به‌رده‌وامی له گه‌ل ئێران په‌یوه‌ندی ئابوری و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان ڕاگرتوه و به‌تایبه‌ت ئوروپا ساڵانه به ده‌یان میلیارد دۆڵار مامه‌له له گه‌ل ئێران ده‌کات ، و ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌بنه هۆی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ڵات ، و هاوکات بۆ پشتیوانی و به‌هێز کردنی ئۆپۆزیسیونی دژ به ئێران هیچ ههنگاوێکی جدیان نه ناوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م هه‌ڵڵایه‌ی که له سه‌ر ئێران سازیان کردوه جدین وئاڵوگۆریان گه‌ره‌که ئه‌م پارادۆکسه چیه ؟ ئایا نیشانه‌ی فریو دانی خه‌ڵکانی هه‌ریمه‌که نیه ؟
دانیشتنه‌کانی نه‌هینی و ئاشکرای سێ قۆڵی ئێران ، تورکیه و ئێراق ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات که له داڕشتنه‌وه‌ی پلان و ئاڵوگۆڕی دواڕۆژی ناوچه‌که به هۆی بی پلانی کورد به گشتی وه‌ک فاکته‌رێکی به‌رچاو به پرستیژ حێسابی له سه‌ر نه‌کراوه و هاوکات بێ ئیراده‌یی سیاسه‌تی کورد به گشتی و نه‌بونی ستراتژیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له باشور به تایبه‌تی وه‌ک مۆره‌یه‌ک که‌وتۆته ده‌ست یاریکه‌رانی ناوچه‌که له لایه‌که‌وه وله لایه‌کی تره‌وه وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا .
هه‌مو لایه‌نه‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆینگ و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی به‌رنامه‌کانی خۆیان به پیی پیویست که‌ڵکیان له‌م مۆره‌یه وه‌رگرتوه و سیاسهتگێڕانی باشوریش له بواری ئابوری کورتخایه‌ن ئاکتیو خه‌باتیان کردوه‌و ستراتژی نه‌ته‌وه‌ییان کردۆته قوربانی ئابوری هه‌ریمه‌که‌یان و له‌م به‌ربه‌ره‌کانیه دا سه‌رکه‌وتوانه خزمه‌ته‌که‌ی خۆیان به جێ گه‌یاندوه.
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریکا پژاک خسترایه ناو لیستی به ناو ترۆریستی و داراییه‌کانی ئه‌م رێکخراوه ده‌که‌وێته ژێر چاوه‌دێری . هێندێک له چاوه‌دێرانی سیاسی بڕوایان وایه که کارگه‌ری ئێران له سه‌ر تورکیه و هاوکات لۆبی و په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیه له ئامریکا توانی ئه‌م ته‌ئسیره‌ی هه‌بێت له سه‌ر ئه‌م بڕیاره ، به‌ڵام ئامریکا که به زانسته‌وه هه‌نگاوه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌ڵدێنێته‌وه بۆچی ده‌بێ بکه‌وێته ژێر کارگه‌ری ئه‌م ووڵاتانه ؟ ئایا ئه‌م بڕیاره به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ته‌کانی ئامریکا له ناوچه‌که ده‌پارێزێت یان له درێژه‌ی خۆیدا ده‌بێته کۆسپێک .
له‌م لێکدانه‌وه کۆرت و به تاڵوکهیهدا هه‌مو بواره‌کانی ناوه‌کی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناوده‌وڵه‌تی ئه‌م بڕیاره ناخرێته به‌ر باس به‌ڵام ئه‌م بڕیاره ده‌ری ده‌خات که له سیاسه‌ت دا تهرازۆی هێز ده‌توانێت کارگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر گۆڕینی بڕیار و دانانی تاکتیکی ڕۆژانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداران.
ده‌رکردنی بڕیاری به ترۆریست ناسینی پژاک له لایه‌ن ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا له‌م مانگانه‌ی دوایی دا چاوه‌ڕوان ده‌کرا و بێده‌نگی ئامریکا له هه‌مبه‌ر تۆپبارانی سنوری باشوری کوردوستان و دانیشتنه نه‌هێنیه‌کانی سێ قۆڵی ئێران، ئێڕاق و تورکیه ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت که ئامریکا چرای سه‌وزی خۆی هه‌ڵکردوه.
به پیی قانونی نێو ده‌وڵه‌تی کۆنوانسیۆنی ژێنێو به‌رپرسیاریه‌تی ئاسایشی ووڵاتێک و دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته که له لایه‌ن هیزێکی تره‌وه داگێر بکریت ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هێزی داگیر که‌ر و له پاراستنی گیان و ماڵی ئه‌م خه‌ڵکه به‌رپرسیارن ، هه‌رێمی کوردوستانیش ده‌که‌ویته ناو خاکی ئێراق و بێده‌نگی ئامریکا له تۆپبارانی گونده‌کانی کوردوستان له لایه‌ن تورکیه و ئێرانه‌وه ئه‌م ڕاستیه ده‌ر ده‌خات که له‌م ساته‌دا ئامریکا هیچ پرۆژه‌یه‌کی نیه بۆ ئاڵوگۆری ڕادیکاڵ له ئێران ، و وێده‌چێت چاوه‌ڕوانی ریفۆرم بێت له ناو ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
به ترۆریست ناوزه‌دکردنی پژاک له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئامریکاوه ده‌که‌ویته کاناڵی پشتیوانی ڕاسته‌وخۆ له کۆماری ئیسلامی ئێران وئه‌م بڕیاره ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه ده‌خاته ئه‌ستۆی روناکبیرانی کورد ، رێکخراوه سیاسیه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی دژ به ئێران و هه‌مو هێزه‌کانی سیاسی که بۆ ئازادی و دژی دیکتاتۆری تێده‌کۆشن ، ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئۆپۆرتۆنیستانه و هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ی ئامریکا مه‌حکوم بکه‌ن به بێ ره‌چاو گرتنی جیاوازی فیکری و ئیده‌ئۆلۆژیکی له گه‌ڵ پژاک ، و هاوکات ده‌توانێت هه‌لیک بێت بۆ نزیک بونه‌وه‌ی رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان بۆ داڕشتنی پلاتفۆرمێکی سیاسی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دا ، و کاتی ئه‌وه هاتوه کورد بڕوای به خۆ بێت و له سه‌ر پتانسیه‌لی هێزی خۆی پلان دابڕێژێت و خۆی له‌م قه‌یرانه فیکری و سیاسیه نه‌جات بدات .
له کۆتایی دا: ئه‌م بڕیاره نامه‌سئولانه‌ی ئامریکا له هه‌مبه‌ر جوڵانه‌وی ئازادیخوازی کورد نا یاساییه و به تایبه‌ت پژاک ده‌توانێت له ڕێگه‌ی یاسا و پارێزه‌ره‌وه له ئامریکا و ئوروپا دژی ئه‌م بڕیاره بوه‌ستێت و هاوکات حه‌قانیه‌تی جوڵانه‌وی کورد وه‌ک داوخوازی و ویستی گه‌لیک بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی به دونیا بناسێنێت و بیسه‌لمێنێت به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ ئازادی له گه‌ڵ ترۆریزم ناکه‌وێته خانه‌یه‌که‌وه .
13/02-2009