کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کادیرێکی مه‌ڵبه‌ند دوای شکسته‌ گه‌وره‌که‌ ،جارێکی تر مه‌ڵبه‌ندی 25ی ده‌ربه‌ندیخان شه‌ری پله‌و ئیمتیازی تێکه‌ته‌وه.

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی گورزی کوشنده‌ و قورسی به‌رکه‌وت له‌ده‌به‌ندیخان ، به‌ جاوازیه‌که‌وه‌ زۆره‌وه‌ به‌رامبه‌ر گۆڕان دۆڕاندی ،یه‌کێتی لێپرسراوه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی تڕۆ کرد و کۆمه‌ڵێک کادری تری به‌بیانووی لایه‌نگیری لیستی گۆڕانه‌وه‌ ده‌رکرد ،ئێستا شه‌ر له‌ مه‌ڵبه‌نددا گه‌رم بووه‌ بۆ دابه‌شکردنه‌وه‌ی پله‌کان به‌مشێوه‌یه‌
1.عوسمان عه‌لی که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ نیه‌ و کادری رێکخراوه‌کانه‌ داوای جێگای فه‌رید جه‌بار لێپرسراوی کۆمیته‌ ده‌کات
2. لوقمان حمه‌ علی که‌ تازه‌ بوه‌ته‌ جێگر کۆمیته‌ داوای جێگای عومه‌ر حمه‌حسین لێپرسراوی کۆمیته‌ ده‌کات
3.هێرۆ احمد داوای جێگای ئه‌دیبه‌ کاگێڕ مه‌ڵبه‌ند ده‌کات
4. نه‌ریمان مه‌جید داوای جێگای حمه‌امین عه‌لی جێگر مه‌ڵبه‌ند ده‌کات
5.حیدر داوای جێگای جیگه‌ی خالد وادی کاگێر مه‌ڵبه‌ند ده‌کات
6.محمد سالح داوای جێگای نه‌ریمان مه‌جید کاگێڕ مه‌ڵبه‌ند ده‌کات
ئه‌مانه‌ هه‌موویان پێشتر ریفۆرم بوون ، ئێستا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند تازه‌که‌شێان کۆنه‌ ریفۆرمه‌ ،ئه‌مانه‌ بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی کۆنه‌ هاوڕێکانیان ،ئێستا ئه‌مانه‌ به‌سه‌رسه‌ختی دژایه‌تی ریفۆرمه‌کان ئه‌که‌ن ،بۆئه‌وه‌ی جێگاکانیان بگرنه‌وه‌ نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان دڵسۆزترن ،ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ باڵی جه‌لالی نیگه‌ران بوه‌و بڕوای به‌مانه‌ نیه‌ چونکه‌ باڵی جه‌لالی ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ئێستا خۆیان به‌دڵسۆز ئه‌زانن هه‌مووی بۆ پله‌ و ئیمتیازاته‌ و هیچی تر .

چاوه‌روانی هه‌واڵی تر بن
کادیرێکی مه‌ڵبه‌ند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە