ئایا عەبدوڵا ئۆجەلان دەبێتە نێڵسۆن ماندێلا؟
Saturday, 07/12/2013, 12:00
1997 بینراوە
هەڵسەنگاندنێکی میژوویانە
ئەو سەردەمە تاریکەی کە لە وڵاتی ئەفریقای باشوور دەسەڵاتی حکومڕانی ولات لەلایەن سپی پێستەکانەوە دەستی بەسەر داگیرابوو، ڕەش پیستەکان لە سەر خاکی خۆیان لە هەموو مافەکانیان بێ بەشکرا بوون و لەژێر چەوساندنەوەێکی قورسی ڕەگەزیدا دەژیان و بە جۆرەها شێوازی چەوساندنەوە لەلایەن کەمینەی سپی پێستەوە دەچەوسێنرانەوە.
ئەم چەوساندنەوەیەش وەکو هەموو چەوساندنەوەکانی تری گەلانی ژێر دەستە، بە بەرچا وی ڕای گشتی جیهان پیادە دەکرا و هەموو ئەو دەوڵاتانەشی کە بانگێشەی مافی مرۆڤ و ئازادی گەلانیان دەکرد، بەتایبەتیش دەوڵەتە زلهێزەکان لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووریەکانی خۆیان چاوپۆشیان دەکرد لەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی دەکرا، چ لە ئەفریقای باشوور و چ لە ناوجەکانی تری جیهان، تەنانەت هەندێ لەو دەوڵەتە زلهێزانە بە ڕێگەی چەکە پێشکەوتووەکانیان هاوکاری ئەو دەسەڵاتە سەرکوتکەرانەیان دەکرد، کە تاکو ڕۆژگاری ئەمرۆشمان هەندێ لەو دەوڵەتانە بەردەوامن لە پشتیوانی کردنی ئەودەسەڵاتە سەرکوتکەرانە و دژی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلانی ژێردەستە هاوکاری دەولەتە داگیرکەرەکان دەکەن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە ئابووریەکانیان.
یەکێک لەو گەلە ژێر دەستانەش کە پسپۆر لە بواری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، دکتۆر (ماگنوس ڕانسترۆپ) وەکو "قوربانی میژوو" ناویان دەبات، نەتەوەی کوردە کە نەتەوەێکی بەم قەبارە گەورەیە تاکو ئێستاش ژێر دەستەیە.
(جەیمس بادکۆک) لە نوسینێکیدا لە بارەی پرسی کورد لە تورکیا‌و لە ژێر ناوی "داهاتووی کورد لە تورکیادا"، لە ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٢زدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کورد زیاتر لە ٣٠ ملیۆن خەڵکە و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نییە و بۆ نزیکەی سەد ساڵ دەچێت کە خاک و خەڵکەکەی دابەشی سەر پێنج وڵات کراوە.
وەکو ئاشکرایە کە لە چوار بەشیان بە درێژای ئەو ماوەیە بەبەرچاوی ڕای گشتی جیهان دەچەوسێنرێنەوە و ئەو دەوڵەتانەشی کە وتمان بانگێشەی مافی مرۆڤ دەکەن، نەک هەر چاوپۆشی لێ دەکەن، بەڵکو هاوکاری ئەو دەوڵەتانەش دەکەن کە کوردستانیان داگیرکردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هەر خۆیان هۆکاری سەرەکی ئەم چەوساندنەوەیەن، چونکە هەر ئەوان ئەم گەل و خاکەیان دابەش کرد بەسەر هاوپەیمانەکانی خۆیان لە ناوچەکەدا لە دوای جەنگی یەکەمی جیهان، هەروەکو چۆن هەموو شوینێکی ئەم جیهانەیان لە نیوان خۆیاندا دابەش کرد وگەلەکانیشیان کردە قوربانی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان ولە هەمان کاتیش‌دا بانگێشەی ئازادی گەلانیان دەکرد و دەیکەن.
نمونەی چەوساندنەوەو قڕ کردنی گەلی کورد لەسەردەستی تورکەکان هەر لە ساڵانی بیستی سەدەی ڕابردووە وە تاکو ئەمڕۆ، چەوساندنەوە و قڕکردنی گەلی کورد لەسەردەستی ڕژێمی ێدام حسێن لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بە بەرچاوی رای گشتی جیهان بەڵگەی زیندوون و مۆرکێکی رەشن بە ناوچەوانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ودەوڵەتانی سەردەست کە پشتیوانیان لە ێدام و ئەتاتورکی دوێنێ دەکرد و ئەمڕۆش کە بەبەرچاویانەوە دەبینرێت کە گەلی کورد لە تورکیا و بەشەکانی تر لە سادەترین مافی ژیانیان کە خویندنە بە زمانی دایک بێبەش دەکرێن و خۆیانی لێ بێ ئاگا دەکەن، لە هەمان کاتیش‌دا ناوی تیرۆرست دەدەنە پاڵ ئەو کەسانەی کە لە پیناو گەڕاندنەوەی ئەم مافانەدا خۆیان دەکەنە قوربانی و خەبات لەو پێناوە دەکەن!.
له ئه‌فریقای باشوور كه ساڵانێكی زۆر بوو گه‌لی ره‌ش پێست بێبه‌ش بوون له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی ژیان و ده‌چه‌وسانه‌وه و دونیاش لێی بێده‌نگ بوو، فریاد ڕه‌سێك ها ت و پێشه‌وایه‌تی گه‌لی ڕه‌ش پێستی کرد‌و كه‌وته خه‌باتێكی بێ ووچان له پێناو ئازادی گه‌لی ڕه‌ش پێست و ئاشتی وته‌بای نێوان گه‌لان و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین قۆناغی دژواری خه‌باتی بڕی و به پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی و كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامی خۆی وگەلەكەی توانی له كۆتای دا بگات به‌و ئامانجه‌ی كه خۆی وگه‌له‌كه‌ی ئاواتیان بوو، کە دواتریش بوو به سومبولی ئاشتی له جیهان و ئه‌و كه‌سه‌ش ئاشكرایه كه (نێڵسۆن ماندێلایٍ) ڕێبه‌ری پارتی كۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریقای باشوور بوو، كه ئێستاش پیاوی ئاشتی جیهانه و ڕێز له ووته‌و بۆچوونه‌كانی ده‌گیرێت له هه‌موو دونیادا، به‌ڵام له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی دا پشتیوانیان لێ نه‌ده‌كرد و بە تیرۆرست ناویان دەبرد!.
ماندێلا له ماوه‌ی خه‌باتیدا هه‌م به‌زیره‌كی و لێهاتووی خۆی و هه‌م به پاڵپشتی گەلەکەی توانیان له كۆتایی دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن وله‌و ڕێگه‌یه‌شدا خۆی گه‌وره‌ترین قوربانی پێشكه‌ش كرد و بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ ژیانی له پشت شیشه‌كانی زیندان برده سه‌ر ، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ڕای گشتی جیهان خۆی ڵێ بێ ئاگا كردبوو و بێویژدانانه چاویان له‌و سته‌مكاریه ده‌پۆشی، بەو ڕاده‌یەی كه له هه‌ندێ له ڕۆژنامه‌كانی وڵاتێكی وه‌كو بریتانیا ماندێلایان وه‌كو سه‌رۆكی قولهڕهشهكان ناو ده‌برد، بۆنمونه هه‌فته نامه‌ی(ئۆبزێرفهری) بریتانی ئه‌وسا،پارتی كۆنكرەی نیشتیمانی ئه فریقای به: حیزبی دوێنی ناوده برد.! وە سەرۆک وەزیرانی ئەوسای بەریتانیا مارگرێت تاشەر ماندێلای بە مەتریستیداترینی کۆمۆنیستی تیرۆرست وەسف کرد، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌مڕۆكه‌ش خۆرئاواییەكان ئۆجه‌لان به‌سه‌رۆكی تیرۆرستان ناوده‌به‌ن.!
به‌ڵام به پێیچەوانەوهی هەموو ئەمانەوە له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بینمان كاتێ ساڵی پار(ماندێلا) سه‌ردانی بریتانیای كرد فه‌ڕشی سووری بۆڕاخرا و وه‌كو سومبولی ئاشتی جیهان پێشوازی لێ كرا،كە ئه‌مه‌ش بێگومان بارگۆڕانی سیاسی یه ماندێلای وا لێ كرد تەنانه ت وێنه‌كه‌ی له زۆر جێگه‌ی ئه‌م بریتانیایه ودونیاش به شكۆوه هه‌ڵبواسرێت وله گۆڕەپانی پەڕلەمان له شاری(له‌نده‌ن) په‌یكه‌ری بۆ دروست بكرێت یا له شاری(لیدس) پاركی به ناو بكرێت ئه‌مه‌ش وه‌كو ڕێزێك بۆخه‌باتی ئه‌و كه‌سه مه‌زنه، ئه‌مه جگه لهبارگۆڕانی سیاسی جیهان ڕووی ڕاستی و ڕوونی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لانی ژێر ده‌ست بۆ ڕزگاری وئازادی پیشان ده‌دات كه شتێكه و هه‌ر دێته دی، به‌ڵام به خۆڕاگری و فیداكاری و به‌رده‌وام بوون له‌خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای پاكی بڕوا بوون به سه‌ركه‌وتن هه‌روه‌كو چۆن گه‌لی (ڤێتنام) نزیكه‌ی 25 ساڵ خۆڕاگریان كرد به رامبه‌ر به یه‌كێك له به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی ئیمپریالی ئەوسەردەمەولە كۆتایشداسهركهوتنیان به‌ده‌ست هێنا.
خۆ گه‌ر چاوێكیش به‌مێژووی ڕه‌ش پێسته‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بخشێنینه‌وه ده‌زانین كه ئه‌وانیش له‌ژێر چ بارێكی قورسی چه‌وسانه‌وه‌دا بوون له‌لایه‌ن سپی پێسته‌كانی ئه‌و وڵاته ی كه سه‌رۆكه‌كه‌یان هه‌ر له‌ساڵانی كۆتای هاتنی جه‌نگی جیهانی یه كه‌م خاوه‌نی بیر‌و ڕا 14 بڕگه‌یه‌كه بوو كه داوای ئازادی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌ی ده‌كرد به‌ڵام له وڵاته‌كه‌ی خۆی دا‌و پاش زیاتر له 50 ساڵیش مافی ڕه‌ش پێسته‌كان هه‌ر ژێر پێ ده‌خرا تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕیبهرێكی وه‌كو(مارتن لۆپەركینگ) له‌ساڵی 1968ز تیرۆر بكرێ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وایه‌تی گه‌لی هه ژاری ڕه‌ش پێستی له ئه‌مریكادا ده‌كرد له پێناو به ده‌ست هێنانی ئازادی و یه‌كسانی له نێوان ڕه‌گه‌زی سپی و ڕه‌ش هه‌ر وه‌كو زانراویشه كه چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌ش پێسته‌كان له ئه‌مریكا به ڕاده‌ێك بووه كه له زۆر شوێنی گشتی ئه و ووڵاته نووسرا بوو (ها تنه ژوورهوهبۆسهگه،نه‌ك بۆڕه‌ش، به‌ڵام گه‌لی ڕه‌ش پێستی ئه‌مریكا به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆیان وكۆڵنهدانیان له خه‌بات له پێناوی ئازادی دا وهاوكات له‌گه‌ڵ بارگۆڕانی سیاسی دونیا توانیان نه‌ك هه‌ر ئازادی به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵكو توانیان ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می ووڵاتیش بگرنه ده‌ست و ڕه‌ش پێستێك كه تا دوێنێ بۆی نه‌بوو بچێته شوێنێكی گشتی،ئه‌مڕۆ له كۆشی سپی فرمان ده‌رده‌كات بۆ ووڵات و ته‌نانه‌ت بۆ گشت جیهانیش، ئه‌و كه‌سه ئه‌مڕۆكه بۆته جێگه‌ی ئومێدی گه‌لی ئه‌مریكا بۆ ڕزگاركردنیان له كێشه جۆراو جۆره‌كانیان كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌كه‌ن وه‌كو چاره‌سه‌ری زیاتر له 21 كێشه كه لە ڕۆژنامه‌ی The independentی ڕۆژی09/11/2008ز دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌موویان كێشه‌ی جیهانین و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چاره‌سه‌ریان بكات. له وانه : چاره‌سه‌ری كیشه‌ی ئابووری ووڵات وكیشه كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و كوریای باكورو ئیران و كوباو گوانتانامواو...هتد.
كه ئاورێكیش له مێژووی كۆن بده ینه وه ئەوا ده بینین كه چۆن مه سیعیه كان له لایه ن ئیمپراتوره یەك له دوا یه كه كانی رۆم سه‌ركووت ده كران و ده كران به خۆراكی ئاژه له دڕنده كانیان، به ڵام په یڕه وانی ئه‌و ئایینه دوای قوربانی دانێكی زۆر توانیان سوور بن له سه ر باوه ڕه كه یان وپاش نزیكه ی 300ساڵ له چه وسانه وه توانیان ئیمپڕاتۆر وا لێ بكه ن کە دان به ئایینه كه یاندا بنێت و تا له كۆتایی دا خودی ئیمپڕاتۆر بوو به مه سیعی .
گه‌ر لەوە زیاتر له ناوەرۆکی بابه‌تەکە دوور نه‌كه‌وینه وهو چاوێک بخشێنین به مێژووی هاوچه‌رخی كوردیش ئەوا ده‌بینین كه كوردستان به گشتی و باكوری كوردستان به تایبه‌تی له دوای كۆتای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییه‌وه لهژێرچهوسانهوهی داگیركه‌ران دایه و ڕای گشتی جیهانیش زۆر باش لیی ئاگادارن، به ڵام چاوپۆشی لێ ده كه‌ن هه‌روه كو چۆن له ماوه كانی ڕابرددودا و له هه‌موو به شه‌كانی كوردستان گه لی كورد ده چه وسایه وه و به ره و مه ر‌گ ڕاپێچ ده كران، بۆ نمونه له باشووری كوردستان له هه شتاكانی سه ده ی ڕابردودا له سه‌ر ده ستی ڕژێمی(ێدام حسین) به سه دان هه زار ڕۆله ی كورد ڕەوانەی مەرگ ده كران و ڕای گشتی جیهانیش و له سه رووی هه مووشیانه وه ده وله ته زلهیزه كان نه ك هه رجاوپوشیان لێی ده كرد، به ڵكو هاوكاری سه‌دام و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان ده‌كرد كه كوردستانیان داگیر كردووه، له ناوبردنی گه‌لی كورد له لایەن سه‌دام گه‌یشته ئاستێك كه بهعسیەكان(بعپین) بلێن: به جۆریك شۆڕشی كوردمان ڕیشه‌كێش كردووه مه‌گه ردارخورما له سه‌ری كورد بڕوێ ده ناجارێكی ترشورشی كورد سه رهه لناداتەوه.، بەلام ئەمڕۆ ڕۆلەكانی كورد له ناو دارخورماكان ئه ركه سه ربازیه كانی خۆیان جێبه جێ ده كه ن بۆڕیشه كێش كردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌عس(بعپ)).
له‌باكوری كوردستانیش گه‌لی كورد هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌تاتوركه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له‌ژێر قورسترین جۆری چه‌وسانه‌وه‌و قڕكردن دایه به‌جۆرێك كه خه‌ڵكی كورد له‌ساده‌ترین وسهرهتایترین مافی ژیانیان بێ به‌شن و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه ناتوانن منداڵه‌كانیشیان به‌ئاره‌زوو خۆیان ناو بنێن، سه‌ره‌تای ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ش به هاتنه ئارای توركه نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان به ڕابه‌رایه‌تی (مسته‌فا كه‌مال) بووههرچهنده له‌سه‌ره‌تاوه گه‌لی كورد له باكوری كوردسان و به‌شه‌كانی تریش ده‌ستیان داوه‌ته هه‌موو جۆره‌كانی خه‌بات به‌تایبه‌تیش خه‌باتی چه‌كداری وشۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌كان وه‌كو(شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عید و ئاگری دا‌غ و ده‌رسیم) كه له‌ساڵانی بیست بۆ چلی سه‌ده‌ی ڕابردوو به رپا كران وهه‌ر یه‌كه‌یان به هۆی چه ند هۆكارێكی ناوخۆی و ده‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست نه‌هێنا به ڵام هۆكاره ده‌ره‌كیه كان كاریگه ر بوون.
له ناوبردنی كورد له باكوور له سالانی بیستی سه‌ده‌ی رابردوودا‌و له ڕۆژانی شۆرشه‌كه‌ی شیخ سه‌عیدی بپیراندا به ده‌ستی توركه‌كان به جوریك بووه كه ده توانین به یه كێك له ڕۆژگاره تاریكه‌كانی مێژووی كوردی هه ژماربكهین هه‌روه‌كو دكتۆر.عه‌زیز شەمزینی نووسیویه‌تی: ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی سالانی 1925_1926زدا نزیكه ی(1ملیون) كورد له باكوری كوردستان به ده‌ستی توركه كان شه هید كران..
له‌دوای ساڵانی چل و كۆتای هاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهان شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان له‌و به‌شه توشی سستی و دامركانه‌وه هات وتوركهكان به ووته‌ی خۆیان گوایه شۆڕشی كودیان ڕیشه كێش كرووه و جارێكی ترسهرههڵناداتهوه، هه‌روه‌كو چۆن له ڕۆژنامه‌ی (میللیه‌ت) دا نووسی بوویان : ئه‌و شۆڕشه‌ی لێره ده‌ستی پێكرد هه‌ر لێره‌ش بەخاک سپێردرا. ئه‌مه‌ش به‌مانای: ئه‌وه‌ی كەسێك كه نێژراجارێكی ترزیندوو نابێتەوە.
ئیتر له‌و كاته به‌دواوه چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی توركه‌كان له باكووركوردستان ڕه‌تی هه‌موو پارچه‌كانی تری دا تاكوو(سه‌دام حسێن) له‌ساڵی 1988ز توانی پێش توركه‌كان بكه‌وێته وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌دام دانی ده‌نا به بوونی گه‌لی كورد، به‌ڵام توركه‌كان ڕه‌تی بوونی وه‌ها نهتهوهێكیان ده‌كرده‌وه كه ناوی كورد بێت، کەواتا له مه‌یاندا توركه كان پێشی ێدام ده كه وتنەوە، به‌ڵێ چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له باكوور گه‌شته ئاستێك كه زیاتر له‌نیوه‌ی گه‌لی كورد، كورد بوونی خۆیان بیرچوو بۆوه‌و وایان ئه‌زانی كه توركن!، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاتنی چینیكی تازه كه جگه له‌مێژووی تورك هیچی تریان نه ده‌زانی و بێ ئاگابوون له مێژووی كوردوكوردستان، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی پشت گوێ خستنی ناوچه كوردیه‌كان له لایه ن ده‌وله‌ته‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورد له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژیان وبواری خوێندن وخۆپێشخستنیان نه‌بوو، ئه‌م هه‌موو پێشێلكاریهش به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه دهچووكه تاكوو ئێستاش به‌ڕێوه ده‌چێت .
به‌ڵام له وسهروبهندهی كه كورد له قۆناغی بڕانه‌وه‌و له‌ناو چووندا بوو له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا هه‌روه‌كو چۆن بۆ گه‌لی ڕه‌ش پێستی ئه‌فریقای باشوور فریاد ڕه‌سێك هات ئاواش بۆ گه‌ڵی كورد له باكوری كوردستان خودا فریاد ڕهسێكی نارد‌و ئیتر قۆناغی چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ به‌رگری كۆتای هات و گه‌لی كورد ده‌ستی كرد به به‌رگری كردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆی پاش ساڵانێكی زۆری ده‌سته‌وه‌ستان و بێ ئاگای، ئه‌و كه‌سه‌ش كه بووه فریاد ڕه‌سی گه‌لی كورد له‌باكوور و ڕابه‌ریه‌تی كردن و له خه‌وی قوڵی بێ ئاگای به خه‌به‌ری هێنان و جۆشێكی زیاتریشی دا به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پارچه كانی تری كوردستان (عه‌بدوڵائۆجه‌لان)بوو ، ئه‌و ئۆجه‌لانه‌ی كه ئه‌مڕۆ وه‌كو ماندێلا له زیندانی به‌رگری له ئازادی گهلەکەیدایه له(دوورگه ی ئیمراڵی) هه روه كوچۆماندێلاش له(دوورگه‌ی ڕۆبین)دا زیندانی بوو
(ئهسسا مو‌سا) كۆنه پارێزه‌ری ماندێلا ده‌ڵێت زۆربه‌ی شته‌كانی ئۆجه‌لان له ماندێلا ده‌چێت عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر كه‌باوكی پیاوێكی هه‌ژاری لادێی بێ ده‌سه‌ڵاتی داماوی ده‌ستی ژیان بوو ئەمڕۆ كوڕه‌كه ی بووه به ڕزگاركه‌ری گه‌لێك ولە لەناوچوون پاراستنی و جارێكی تر ژیانی بهبهرداكردنهوه و به ژیری وئازایه‌تی و لیهاتووی و لێبڕاوی خۆی توانی له خاڵی سفره‌وه ده‌ست به خه‌باتی گه‌لێك بكات ههروهكووخۆی له په‌رتوكی (داستانی ژیانه‌وه)دا ده‌ڵێت :كاتێ ده‌ستم پێكرد نه‌ك كه‌سم له‌گه‌ڵ دا نه‌بوو به‌ڵكو قه‌رزداریش بووم نه‌ك له خاڵی سفر به‌ڵكو له ژێر سفریشه‌وه ده‌ستم پێكرد.
به‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ی له خاڵی ژێرسفرهوه ده‌ستی پێكرد توانی جیهان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، به‌ڵام نه بۆ هاوكاری به‌ڵكو بۆ پیلانگێڕی له دژی خه‌باته پاكه‌كه‌ی كه ئامادەی نۆكه‌رایه‌تی كردنی ئیمپریالیزم نه‌بوو، ئه‌وه‌بوو دواتر له گه‌له كۆمهێك دا ده‌ستگیر كرا‌و خرایه زیندانه‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆ نێك بێت ئه‌و توانی جۆش به خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد لهباكوروباشورو ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا بدات به تایبه‌تیش له باكوور هه‌روه‌كو چۆن ئه‌مرۆ به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه ئه‌و كورده‌ی تا هاتنی ئۆجه‌لان ناوبردنی قه‌ده‌غه‌ی یاسای بوولهتوركیا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ر له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته نوێنه‌ری كورد به زمانی كوردی قسه ده‌كات ودادگای ئه‌و وڵاته‌ش به ناچاری به بێ تاوان ده‌یناسێنێت و ته‌نانه‌ت سه‌رانی توركی ئه‌وه‌نده ناچار كرد كه به‌زمانی كوردی له سه‌ری ساڵدا پیرۆزبای له كورد بكات و ته‌له‌فیزۆنی كوردی بكاته‌وه، ئه‌گه‌رچی بۆ مه‌رامی سیاسی خۆشیان بێت، به‌ڵام له ناوه‌رۆكه دا شتێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد. ئه مه بێجگه له‌وه‌ی كه هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه كانی ئه‌م دوایه‌ی توركیا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكڕات كه تاكه پارتی كوردی باكووره توانی نزیكه ی(100)شاره‌وانی به‌ده‌ست بهێنێت هه‌مووشمان ئه وه ئه‌زانین كه ئه وپارته له لایه‌ن خودی ئوجه‌لانه وه به شێوه‌ێكی نا راسته وخو ئاراسته ده كریت وهه‌رئه‌م پارته ش وای له كۆمه ڵگای ئه‌وروپی كرد كه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆنفرانس له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌باكووری كوردستان ببه‌سترێت وسه رۆكی ئه مریكاش ڕاسه وخۆ له گه ڵ نوێنه ره كه یان دانیشتن ئه نجام بدات وجگه له مانه ش زۆربه‌مان گاداری ئه‌وه‌ین كه ئێستا ئۆجه‌لان خه‌ریكی پێشكه ش كردنی (پڕۆپۆزهڵێكه) به مه ستی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد و ئه‌یخاته به‌رده‌م گه‌لی كورد‌و ده‌وله‌تی تورك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردی، ئه‌مه‌ش وه‌كو دوا هه‌نگاوی ئاشتیانه‌ی ئۆجه‌لان بۆچاره‌سه‌ری پرسی كورد ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌وله‌تی تورك دەست بۆئاشتی درێژبكات ئه‌وا ئۆجه‌لان خۆی ده بێته ماندێلای كوردان و بۆ داهاتووش هه‌ردوو گه‌لی تورك و كورد به چاوی رێزەوە سه‌یری خەباتی ئەو پیاوه مەزنە ده‌كەن.
ئه م ڕووداوانه ی باس كران مشتێكن له خه رواری رووداوه كانی مێژووی چه وسانهوهی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی دونیای دو ێنێ و ئه مڕۆ كه به درێژای سه رده مه كان ڕوویان داوه و زۆربه یان به خه‌یاڵی كه‌سدا نه ده‌هات ئاوا به م خێراییه ڕوو بده‌ن و وه هیچ كه سێكیش ناتوانێت بلێت سبه‌ی چی ڕوو ده‌دات، به ڵام ئه وه‌ی كه له مێژووی گه لانی ژێرده ستهدا روویان داوه به ڵگەگەلێکن توانای ئه وه مان ده دانێ كه بتوانین بلێین: ده كرێت و دوور نییه سبه ی ئۆجەلان ببێته ماندێلای كوردان و ڕۆژێك له ڕۆژان له لایه ن ئه و وڵاتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكی تیرۆرستان ناوی ده‌به‌ن له پێشوازی دا فه‌رشی سووری بۆ ڕابخه‌ن هه‌روه‌كو چۆن پێشوازیان له ماند ێلا كرد و له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی دا هیچ هاوكاری خۆی و گه‌له‌كه‌یان نه‌ده كرد و به‌سه‌رۆكی قولهڕهشهكان ناویان دەبرد،
ئه مه‌ش ئه وه‌مان فێر ده كات كه بۆڕنه دان له خه‌بات سه ركه وتنه و ئازادیش خوێن و فیداكاری ده وێت هه روه كو ماندێلا ده‌ڵێت: هه نگاونان به‌ره‌و ئازادی ئاسان نی لەهیچ شوێنێک.
تێبینی: ئەم بابەتەم لە بەرواری 18/8/2009 هەفتەنامەی میدیا بڵاو کراوەتەوە و پاشان لە جەند ماڵپەریکی تر بڵاو کرایەوە، ئەم شەو لەگەڵ هەواڵی کۆچی دوای ئەم پیاوە مەزنەدا بە پیویستم زانی بڵاوی بکەمەوە، بە کەمێک دەستکاریەوە.